فەیسبووك 6.0 بۆ ئایفۆن : هەموو ئەو شتانەی كە پێویستە بیزانیت لەبارەیەوە


    بەكارهێنەرانی ئەندرۆید دەشێت گەشەسەندنی نوێ ی فەیسبووكی ماڵی بەكاربهێنن , بەڵام بەكارهێنەرانی Ios هیچ نوێبوونەوەیەكی نابێت . بۆیە لێرەدا هەندێك لە تایبەتمەندی نوێ هەن لە ئەزموونەكانی فەیسبووك بۆ نوێ كردنەوەی ئایفۆن .. وە چات كردن و هاوبەشی كردنی بابەتەكان كردارەكە ئاسانتر دەكات لەگەڵ هەندێك لە كاردانەوەی تر , ئەگەر تۆ زیاتر وێنەو بابەتت هاوبەش كردبێت ئەوا شتی زیاتر هەیە بۆ تۆ . هەندێك لە تایبەتمەندییەكان بەسوودن و هەندێكیتر بۆ خۆشین .. لێرەدا 8 تایبەتمەندی نوێ هەن لەگەڵ نوێكردنەوەی ئێپی فەیسبووك 6.0. 1 . لوتكەی چات تۆ ئێستا لە چات گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێ كەتدا دەكەیت لەگەڵ هەبوونی ئێپەكانی فەیسبووك بەهۆی كرداری توندی چەپ بۆ ڕاست دا , كاتێ تۆ دەست بە چات دەكەیت لەگەڵیاندا تێبینی تایبەتمەندی نوێ بكە بەناوی لوتكەی چات , كە ئەم بازنانەن لە پێكهاتەكانی وێنەی پڕۆفایلەكەت . تۆ دەتوانیت لوتكەی چاتی هەمەجۆر بكەیتەوە كاتێ چات لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێت دەكەیت .. 


 


2 ناردنی لكێنەرەكان هەندێك لە كورتەنامەی ئێپەكان لە مۆبایلە زیرەكەكەت دا وەكو سۆزێكی گەورەن , فەیسبووكیش ئەمانەی تێدایە , تۆ دەتوانیت دایان گریت بەهۆی داگرتنیانەوە . هەروەها دەتوانیت بابەتی نوێ لێیانەوە دابەزێنیت لە عەنباری سۆز دا .. 


 


3 . ئەنجام دانی پەیوەندی بەخۆڕایی تۆ دەتوانیت پەیوەندی بەخۆرایی بەكاربهێنیت لە ڕێگای وای فای بۆ ئەو هاوڕێیانەت كە ئێپی فەیسبووكیان دابەزاندووە بۆ مۆبایلەكانیان لە فەیسبووك دا , هەموو ئەو شتانەی كە پێویستە بیكەیت ئەوا داگرتنی ئایكۆنی زانیارییەكانە كاتێ دەست دەكەیت بۆ چات كردن لەدوای دا دوگمەی پەیوەندی خۆڕایی دادەگریت . 


 


4 . ناردنی كورتە نامەی بەخۆڕایی لە تەنیشت هاوبەشی كردنی وێنەكان لەگەڵ هاوڕێكانی فەیسبووكت لەڕێگای كورتەنامەی فەیسبووكەوە , لێرەدا دەتوانیت بە تۆماركردنی دەنگی خۆت و ناردنی بەهۆی كورتەنامەی دەنگی كورتەوە . بۆ ئەمەش پێویستە ئایكۆنی پڵەس دابگریت و لەدوای دا پەنجە بنێیت بە تۆماركردنی دەنگ .. 


 

 

5 . هاوبەشی كردنی وێنەكان لە لاپەڕەی FB , گرووپەكان , كورتە نامە بە شێوەیەكی ڕوون , هاوبەشی كردنی وێنەكان لە ڕێگای ئێپی فەیسبووكەوە تەنها ڕێگات پێدەدات بۆ هاوبەشی كردنی وێنەكان بۆسەر تایم ڵاینی خۆت , بەڵام نوێكردنەوەی ئێستا ڕێگات پێدەدات بۆ هاوبەشی و وەرگرتنی وێنەكان بۆ هەر شوێنێك كە خۆت مەبەستتە جگە لە تایم ڵاینەكەت . ئەمەش بە داگرتنی دوگمەی هاوبەش كردن لەژێر پۆستەكان لە تایم ڵاینەكەت .. 


 


6 . جیاكردنەوەی بابەتەكان لە هاوپۆلەكان بە وەرگرتنی نموونەیەك لە دواهەمین بابەتی داڕشتنی فەیسبووك لە شاشەوە , ئەوا ئێپی ئایفۆن لەكۆمەڵێك ئێپی بابەت و هاوپۆل پێكهاتووە كە دەتوانیت هەڵیان بژێریت بۆ سەر شاشەكەت . ئەمەش دەتوانێت ببێتە بابەتی نوێ ی ئەو گرووپەی كە تۆ بەشداریت لەگەڵ هاوڕێكانت دا و ئاگاداری گشت هەواڵی نوێ بیت لێیانەوە .. 


 


7 . پاڵێوراوی وێنەكان لەناو بەشی كورتەنامە هەروەها هەندێكیتر لە تایبەتمەندییە دەستكاری كراوەكان هەن كە بۆ هاوڕێكانت ئەنێریت , لە دوای ئەوەی هاوڕێكەت وێنەیەك هەڵدەبژێرێت دەتوانیت دەستكاری بكەیت و جوان و گەشی بكەیت و هەڵیبژێریت بۆ دانانی بۆ وێنەكەی خۆت . ئەمەش مانای وایە تۆ پێویست ناكات كۆمەڵێك لە ئێپەكانی دەستكاری وێنەكان دابەزێنیت بۆ ئایفۆنەكەت ئەگەر تۆ ئەم تایبەتمەندییەت هەبێت ... 


 


8 . هاوبەشی كردنی ئەلبوومی وێنە لەدوای هاوبەشی كردنی وێنەكان لەگەڵ هاوڕێكەت , هەموو وێنەكانت لە ئەلبوومی خەزنكردنی وێنە هاوبەشەكان دەپارێزرێت . ئەمەش كارت ئاسان دەكات لە هەڵگرتنی وێنەكان و ناردنیان , تەنها بە داگرتنی ئایكۆنی زانیارییەكان لەكاتی چات كردن لەگەڵ كەسێك 


 



0 comments:

إرسال تعليق