سامسۆنگ مۆبایلێكی زیره‌كی نوێ ئاشكرا ده‌كات
خه‌ندان-
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری تایبه‌ت به به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان
مۆبایلێكی زیره‌كی نوێی ئاشكراكرد، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه خاوه‌نی
گه‌وره‌ترین شاشه‌یه له مێژووی مۆبایله زیره‌كه‌كاندا.
مۆبایله نوێیه‌كه به (گالاكسی مێگا) ناسراوه، نوێترین و پێشكه‌وتوترین
تایبه‌تمه‌نی له‌خۆده‌گرێت، سیسته‌می كاركردنی ئه‌ندرۆید جێڵی بین 4.2
به‌كارده‌هێنێت، خاوه‌ن كامه‌رایه‌كی 8 مێگاپێكسڵه كار به پرۆسیسرێكی 1.4
گێگا هێرتز دواڵ كۆر ده‌كات.
به‌ڵام دیارترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م مۆبایله قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌یه‌تی كه
6.3 ئینچه، گه‌ره‌ترین شاشه‌ی مێژووی مۆبایله زیره‌كه‌كانه، هه‌روه‌ها
كۆمپانیای سۆمسۆنگ هاوكات هه‌مان مۆمایل به شاشه‌ی 5.8 ئینچیشه‌وه
به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
كۆمپانیای سۆمسۆنگ هێشتا ئاماده نه‌بووه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا بكات،
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه له مانگی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی
ده‌یخاته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه.
0 comments:
إرسال تعليق