سیسته‌م بریتیه له به‌رنامه‌یه‌کی بنکه زانیاری فراوان و بووته‌بڵ کراو ،
به‌جۆرێک
داڕێژراوه یه‌ک جار بۆ هه‌میشه‌یی جێگیر ده‌کرێت له‌سه‌ر هاردو
پارچه‌جیاوازه‌کانی پێده‌ناسێنرێت و پیکه‌وه‌یان گرێ ده‌دات دواتر
هه‌رکاتێک له‌کاربخرێته‌وه‌و دابگرسێنرێته‌وه پێویست به دابه‌زاندنه‌وه‌ی
ناکات به‌ڵکو جێگیره ، کاتێک له‌سه‌ره‌تای داگیرساندنی کۆمپیوته‌رداین
ئه‌م سیسته‌مه هه‌ڵده‌ستێت به به‌گه‌ڕخستنی هاردوێره په‌یوه‌ست
کراوه‌کان پاش ئه‌وه‌ی روم پشکنینێکی سه‌ره‌تایی بۆ پارچه‌کان ده‌کات و به
ده‌نگه کۆدێک له‌باشی و خراپی هاردوێره په‌یوه‌ست کراوه‌کان ئاگادارمان
ده‌کاته‌وه ، دواتر قۆناغی دووه‌م ده‌ست پێده‌کات که لۆد بوونی سیسته‌مه
که له‌هارده‌وه بانگ ده‌کرێت و فرمانه‌کان رێک ده‌خات ، ئه‌م دوو
قۆناغه هه‌میشه کاتێک کۆمپیوته‌ر داده‌گیرسێنین ڕوده‌دات و له خوله‌کێک
که‌متری پێده‌چێت .
له نێوان سۆفتوێره‌کان و سیسته‌مه‌دا
جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ نیه هه‌ندێک جار ووشه‌ی (Operating System) و هه‌ندێک
جاریش (System Software) به‌کاردێت بۆ ناساندنی سیسته‌م ، به‌ڵام جیاوازی
له شێوازی کارکردنیاندا هه‌یه بۆ نمونه هه‌ردوکیان هه‌ر به یه‌ک زمان
دروست ده‌کرێت (مه‌به‌ستم له‌زمانی داڕشتنی سۆفتوێره‌کانه وه‌ک سی و سی
پڵه‌س پله‌س به‌یسک و باسکاڵ و ... هتد) .
جیاوازی سه‌ره‌کی له نێوان سۆفتوێرو
سیسته‌مدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی ئاماده‌کراو بۆ به‌کارهێنان ، بۆ
نمونه له‌سه‌ر سیسته‌م ده‌توانرێت هه‌موو سۆفتوێرێک دابه‌زێنرێت که
پێچه‌وانه‌ی کاری به‌رنامه‌یه که ناتوانرێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک
به‌رنامه‌ی تر دابه‌زێنرێت چونکه به‌رنامه کاتێک داده‌به‌زێنرێت که
سیسته‌م له ئارادابێت ، لێره‌دا پێم باشه باسی ئه‌و به‌رنامانه‌ش بکه‌م
که‌خۆیان بووته‌رن ئه‌مانه‌ش زنجیره‌یه‌ک له به‌رنامه‌ن به‌ڵام به
هه‌میشه‌یی به‌کار ناهێنرێن وه‌ک سیسته‌م به‌ڵکو به مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی و
بۆ کارێکی دیاریکراو به‌کار ده‌هێنرێت له ڕێگای فلاش یان سی دی وه که
وه‌ک سیسته‌مێکی ئاماده وایه کاتێک کار به‌چه‌ند ویندۆزێک ده‌که‌ین له
یه‌ک کاتتدا یاخود چوونه ناو هارده‌کان پاش ئه‌وه‌ی سیسته‌م کێشه‌یه‌کی بۆ
دروست بووبێت ... هتد ، به‌ڵام کاری به‌رنامه دابه‌زێنراوه‌کانیش وه‌ک
به‌رنامه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ویندۆز وایه واته هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای کاری
ئه‌وان بنیات نراون هه‌ربۆیه ئه‌م سۆفتویرانه‌ش ده‌بن به به‌شێک
له‌سیسته‌مه‌که‌و ده‌چنه سه‌ر توانای سیسته‌می دابه‌زێنراو هه‌ندێک جار
ئه‌م به‌رنامانه ده‌بن به شوێن گره‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له
سیسته‌مه دابه‌زێنراوه‌که‌دا .
مێژووی ئۆپه‌رێتن سیسته‌م :
دروست بوونی سیسته‌م به‌چه‌ند قۆناغێکدا
تێپه‌ڕیووه هه‌ر قۆناغێکیش بوه به ئه‌زموون بۆ ئه‌وه‌ی دوای خۆی ،
له‌سه‌ره‌تادا سیسته‌مه‌کان به‌شیوازی جیاواز‌و له‌لایه‌ن چه‌ندین کۆمپانیای
جیاوازه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرا واته هه‌ر کۆمپانیایه‌ک خاوه‌نی
کۆمپیوته‌ری خۆی و سیسته‌می تایبه‌ت به خۆی بووه ئه‌مه‌ش کاره‌که‌ی وه‌ک
نهێنیه‌ک هێشتبووه‌وه ، له‌سه‌ره‌تادا که ده‌کاته ساڵانی (1945-1969)
به‌دواوه یه‌که‌م سیسته‌م تاقیکراوه‌ته‌وه‌و ئامێره‌کانی ئه‌وکاتی پێ
به‌رنامه ڕێژکراوه .
یه‌که‌م : سیسته‌می (UNIX) له ساڵی (1969) له لایه‌ن کۆمپانیای (AT&T) به‌رهه‌م هێنراو له
ساڵی
(1973) خرایه به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌ران ،ئه‌م سیسته‌مه سه‌ره‌تا وه‌ک
پرۆژه‌یه‌کی خێرخوازی به‌رهه‌م هێنراوه‌و هیچ نرخێکی له‌سه‌ر دانه‌نراوه
ته‌نانه‌ت به‌هۆی به‌ده‌ست خستنی سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه ده‌توانرا فرمانه‌کانی
به ویستی به‌کار‌هێنه‌ر ڕێک بخرێت ، له ماوه‌ی به‌کارهێنانیدا
به‌هه‌زاران خۆبه‌خش له پێشخستنیدا به‌ژداربوون ، له‌و کاته‌وه تائێستا
چه‌ندین جۆر له سیسته‌م له‌سه‌ر بنه‌مای سۆرسه‌کانی ئه‌م پرۆژریه
به‌رهه‌م هێنراوه که ناودارترینیان (Linux) که ئێستا به‌سه‌دان
دابه‌شکراوی هه‌یه ، لینۆکسیش له‌ساڵی (1983) دا وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی
سه‌رچاوه ئازاد بڵاوکراوه‌ته‌وه بێگومان ئه‌وه‌ش وه‌ک دژایه‌تیه‌ک
له‌به‌رامبه‌ر یونێکسدا چونکه یونێکس له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه
به‌رهه‌مه‌کانی کرد به پاره‌و چیتر نه‌ده‌کرا هه‌موو که‌سێک به ئازادانه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات .
دووه‌م : سیسته‌می لینۆکس چه‌ندین دابه‌شکراوی هه‌یه‌و له ئێستادا وه‌ک به‌گه‌ڕخه‌ری
سه‌ره‌کی زۆربه‌ی (Mainframe)ه کان ئه‌م سیسته‌مه له پله‌ی
یه‌که‌مدایه ، هاوکات لینۆکس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین دابه‌شکراوی هه‌یه
هه‌ربۆیه به‌توانای جیاواز له‌سه‌ر هه‌موو جۆرێک کۆمپیوته‌ر به‌گه‌ڕ
ده‌خرێت ، وه به‌شێک له دابه‌شکراوه‌کانی له‌سه‌ر تابلێت و سمارت
فۆنه‌کانیش جێگیرکراوه‌و به‌و په‌ڕ باشیه‌وه به‌کارهێنه‌رانی سه‌رسام
کردوه .
سێیه‌م : سیسته‌می (DOS)
که کورتکراوه‌ی هه‌ر سێ ووشه‌ی (Disk Operating system) وله ساڵی (1981)
له لایه‌ن کۆمپانیای (IBM) وه به‌رهه‌م هێنراوه به‌ڵام کۆمپانیای
مایکرۆسۆفت گه‌شه‌ی پێداوه له‌ژێر ناوی (MS-DOS) چه‌ند ده‌رچووێکی لێ
به‌رهه‌م هێناوه .
دۆس بریتیه له سیسته‌مێک هه‌ر وه‌ک ویندۆزی ئێستا
به‌ڵام شێوازی مامه‌ڵه کردنی زۆر جیاوازه و کارکردن له دۆسدا شێوازی
خۆی هه‌یه بۆنمونه له ویندۆزدا ئێمه پشت به ڕوکارێکی وێنه‌یی
ده‌به‌ستین و به‌هۆی ماوسه‌وه و به‌کلیک کردن له‌سه‌ر هه‌ر دوگمه‌یه‌کی
وێنه‌یی فرمانی مه‌به‌ستمان بۆ به‌ڕێ ده‌کات به‌ڵام له‌دۆسدا ته‌نها
ڕوکارێکه‌و له‌ڕێگه‌ی داخڵ کردنی فرمان (نووسین) له کیبۆرده‌وه فرمان
ئاراسته‌ی کۆمپیوته‌ر ده‌کرێت تا فرمانێکی دیاریکراو به‌جێ بهێنێت ماوس له
دۆسدا فرمانێکی ئه‌وتۆ به‌جێ ناهێنێت . له ئێستادا ئه‌م سیسته‌می دۆسه
به به‌رنامه‌یه‌کی بچوکی ویندۆز داده‌نرێت به‌کلیک کردن له‌سه‌ر ئه‌م
به‌رنامه بچوکه ده‌ستت ده‌گات به ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م
سیسته‌مه .
چواره‌م : سیسته‌می (MAC OS) له‌ساڵی (1984) له‌لایه‌ن کۆمپانیای (Apple) وه به‌رهه‌م هێنراوه
،
ئه‌م سیسته‌مه به‌یه‌که‌م سیسته‌م داده‌نرێت که ڕوکاری وێنه‌یی بۆ
به‌ڕێکردنی فرمانه‌کان به‌رهه‌م هێناو پێشه‌نگه له‌م بواره‌دا ، ئه‌م
سیسته‌مه به‌ته‌واوی جیاوازه له ویندۆزی مایکرۆسۆفت و هیچ به‌رنامه‌یه‌کی
ویندۆز له‌سه‌ر ماک ئۆ ئێس به‌گه‌ڕ نا‌خرێت ، له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر
سۆرسه‌کانی لینکس ئه‌م سیسته‌مه به‌رهه‌م هێنراوه به‌ڵام خاوه‌ندارێتی
ئه‌پڵ به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌که‌وه‌یه‌و ناتوانرێت سه‌رچاوه‌ی فرمانه‌کان
ببینرێت ، ماک له سه‌ره‌تاوه تا ڤێرژنی 9 هه‌ر به‌ماک ئۆ ئێس ناوده‌برا
به‌ڵام دواتر کاتێک که بوو به‌ڤێرژنی 10 ئیتر به ئۆ ئیس ئێکس ناوی بڵاوو
بوه‌وه .
پێنجه‌م : سیسته‌می (Windows)
له ساڵی (1985) له لایه‌ن کۆمپانیای (Microsoft) وه به‌رهه‌م هێنراوه ،
ئه‌م سیسته‌مه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر بنه‌مای سۆرسه‌کانی دۆس به‌رهه‌م
هێنراوه به‌ڵام به ڕوکارێکی وینه‌یی ڕازێنراوه‌ته‌وه و فرمانه‌کان
هاوشێوه‌ی ماک ئۆ ئێس ئاراسته‌ی سیسته‌م ده‌کرێت ، ویندۆز به واتایی
په‌نجه‌ره‌کان دێت ئه‌مه‌ش ناوێکه
وه‌ک پێناسه بۆ ئه‌م سیسته‌مه گونجاوه چونکه به‌سه‌دان په‌نجه‌ره
له‌ناو یه‌کدا ڕێک خراون و به ئاراسته‌کردنی هه‌ر فرمانێک له ڕێگای
ماوه‌سه‌وه په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه ، له‌ساڵی (1992) دا مایکرۆسۆفت
ده‌رچووی (Window 3.1) به‌رهه‌م هێنا له‌و ساڵه‌وه تا ئێستا ئه‌م
کۆمپانیایه به پێشه‌نگ داده‌نرێت له بواری به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌مدا ،
به تایبه‌تی به‌به‌رهه‌م هێنانی ویندۆزی (XP) به‌ته‌واوی خۆی به‌جیهان
ناساند و له ئێستاشدا زۆترین به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ری که‌سی
به‌رهه‌مه‌کانی مایکرۆسۆفت به‌کارده‌هێنن .
0 comments:
إرسال تعليق