ئه‌ندرۆید سیسته‌مێکی به‌گه‌ڕخه‌ره له‌لایه‌ن کۆمپانیای گۆگڵه‌وه
پاڵپشتی
و ڕابه‌رایه‌تی ده‌کرێت ئه‌م سیسته‌مه واناسراوه له‌سه‌ر مۆبایل
کارده‌کات به‌تایبه‌تی مۆبایلی گالاکسی به‌ڵام له ڕاستیدا ئێستا وه‌ک
سیسته‌مێک قۆناغی زۆر گه‌وره‌ی بڕیوه‌و دور نیه له ئاینده‌دا وه‌ک
به‌رهه‌مه‌کانی مایکرۆسۆفت ببێته سیسته‌می زۆربه‌ی کۆمپیوته‌ره‌کان، ئه‌م
سیسته‌مه به‌ره‌و پێش ده‌برێت له لایه‌ن چه‌ندین که‌سی به‌تواناو
ئه‌ندازیار به‌ڵام ناکرێت خاوه‌نێکی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه دابنێین
چونکه سه‌رچاوه‌که‌ی ئازاده‌و هه‌رکه‌س به پێی ویستی خۆی ده‌بێته
به‌کاربه‌ری ئه‌م سیسته‌مه‌و به‌ره‌و پێشی ده‌بات ،ئه‌ندۆید وه‌ک پرۆژه
له‌ساڵی 2003 دا بنیات نراوه به‌لام گۆگڵ له‌ساڵی 2005 دا ئه‌م
پرۆژه‌یه‌یی له به‌رهه‌م هێنه‌رانی کڕی و پاشان له ساڵی 2007 وه که‌وته
گه‌شه‌پێدانی و وه‌ک لایه‌نێک و ڕابه‌رێک له‌م بواره‌دا کار ده‌کات و
له‌ساڵی 2008 یه‌که‌م ده‌رچووی له‌م سیسته‌مه بڵاو کردوه که بۆ یه‌که‌م
جار له‌سه‌ر مۆبایلی ((G1)HTC Dream) جێگیر کرا له‌م تاقیکردنه‌وه‌شدا
سه‌رکه‌وتوبوون، له ئێستاشدا به‌ته‌واوی بازاڕی سمارت فۆنه‌کانی
خستوه‌ته جووڵه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌م سیسته‌مه له‌سه‌ر
به‌رهه‌مه‌کانیان جێگیر بکه‌ن ، مۆبایلی گالاکسی که سامسۆنگ به‌ر‌هه‌می
ده‌هێنێت ئه‌م سیسته‌مه‌ی له‌سه‌ر جێگیر کراوه خاوه‌نی جوانیه‌کی له
ڕاده‌به‌ده‌ره‌و توانایه‌که‌ی بێ وێنه‌ی هه‌یه . ئه‌م سیسته‌مه به
زمانه‌کانی (سی) و (سی پڵه‌س پڵه‌س ) و (جاڤا) دروست کراوه و ئه‌و
به‌رنامانه له‌سه‌ری کارده‌کات که به‌زمانی جاڤا داده‌ڕێژرێت له ئێستادا
700000 به‌رنامه و یاری بۆ ئه‌م سیسته‌مه به‌رهه‌م هێنراوه که گۆگڵ
خۆی بازاڕێکی بۆ داونلۆدکردنی ئه‌م به‌رنامه و یاریانه داناوه له ساڵی
2010 دا زۆرترین ڕێژه‌ی ئه‌و مۆبایلانه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌یان له‌سه‌ره
فرۆشراوه ، ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که ئێستا ئه‌م سیسته‌مه به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن
له مۆبایله‌کانیاندا بریتین له ( سۆنی ، سامسۆنگ . ئێڵ جی ، مۆتۆرولا ،
توشیبا ، ئه‌یثه‌ر . دێڵ .... هتد . ) وه هه‌ر ئه‌م کۆمپانیایانه‌ش وه‌ک
به‌شێک له پرۆژه‌که پشتیوانی له‌م سیسته‌مه ده‌که‌ن و به‌ره‌و پێشی
ده‌به‌ن .
وشه‌ی ئه‌ندرۆید به‌واتایی ڕۆبۆت دیت و
له ئێستادا ڤێرژنی (4.1) به‌رده‌سته ، له‌م ڤێژنه‌وه کۆمه‌ڵێک زمان
زیادکراوه که له‌ناویاندا زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه و وه‌ک هه‌ر سیسته‌مێک
کۆمه‌ڵێک پێداویستی سه‌ره‌تایی و بنچینه‌یی تێدایه که ده‌بێته
یاریده‌ده‌رێکی باش بۆ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ر بتوانیت سود له
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌ربگرێت ، بۆ نمونه پراوسه‌رێک له‌گه‌ڵ ئه‌م
سیسته‌مه‌دا جێگیرکراوه که زیاتر تایبه‌تمه‌ندی گۆگڵ کرۆمی هه‌یه و
له‌ڕێگای ئه‌م پراوسه‌ره ده‌روانیت گه‌شت بکه‌یت به جیهانی تۆڕه‌کاندا .
له بواری کارپێکردنی موڵتی میدیاشدا
سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌هۆی لێده‌ری سه‌ره‌کیه‌وه ده‌توانێت جۆره‌کانی (
3GP MP4 و AMR و FLAC و MP3 )چه‌ندین جۆری تر له ده‌نگ و ڕه‌نگ به‌ئاسانی
به‌گه‌ڕ بخات به قه‌باره‌ی شاشه‌ی ئامێره‌که .
وه‌ک پێشتر باسم کرد سیسته‌مه‌کان
هه‌میشه چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی یاریده‌ده‌ریان تێدایه و به پێ کات و
پیداویستی ئه‌م به‌رنامانه که‌م و زیاد ده‌که‌ن ، له‌م باڕه‌شدا ئێستا
ئه‌ندرۆید چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی وه‌ک ( زانینی که‌ش و هه‌واو ، ده‌رفته‌ری
بیره‌وه‌ری و به‌رنامه‌ی کردنه‌وه‌ی ئیمێڵ و ...هتد ) له‌خۆگرتوه له هه‌ر
ده‌رچوێکیشدا گۆڕانکاری بنچینه‌یی تێدا ده‌کات و کاره‌کان ئاسان تر ده‌کات
بۆ به‌کارهێنه‌ر .
له بواری پاراستندا به‌یه‌کێک
له‌سیسته‌مه پارێزراوه‌کان دێته ئه‌ژمارکردن به تایبه‌تی دوای ده‌رچووی
ڤێژنی چوار له‌م سیسته‌مه ئیتر بوو به‌جێگای متمانه‌ی به‌کارهێنه‌رانی ،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئێستادا چه‌ندین جۆر له دژه ڤایرۆس بۆ ئه‌م
سیسته‌مه به‌رهه‌م هێنراوه به‌ڵام سیسته‌مه‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
بناغه‌ی لینۆکس کارده‌کات و سه‌رچاوه‌ی کۆده‌کانی له‌وێوه گه‌شه‌ی
پێدراوه خۆی جێگای متمانه‌یه.
ئه‌و قۆناغانه‌ی ئه‌ندۆیدی تێدا بڵاوکراوه‌ته‌وه :
* له‌ساڵی 2008 دا بۆ یه‌که‌م جار
یه‌که‌م ڤێژن له ئه‌ندۆید بڵاوکرایه‌وه به‌لام ( به‌پێ ئه‌و
شاره‌زاییه‌ی من هه‌مه ) له هیچ ئامێرێکدا جێگیر نه‌کرا به‌ڵکو وه‌ک
ناساندنێک بوو بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه تا بتوانرێت له ئاینده‌دا چالاکانه
کاربکات و له سه‌ر سمارت فۆنه‌کان جێگیر بکرێت .
* دواتر و له ساڵی 2009 چه‌ند
ده‌رچویه‌کی یه‌ک له دوای یه‌کی بڵاوکرایه‌وه وه‌ک ( 1.1 ، 1.5 ، 1.6 ،
2.0 ، 2.1 ) ئه‌م ڤێژنانه هه‌ر یه‌که‌یان به پێ ی پێویست توانا‌و
تایبه‌تمه‌ندی بۆ زیاد ده‌کرا و له هه‌ر ده‌رچوێکیشدا چه‌ند کۆمپانیایه‌ک
ئه‌م سیسته‌مه‌یان له ئامێره‌کانیان جێگیر ده‌کرد وه‌ک مۆبایلی (HTC
Dream)
* له‌ساڵی 2010 دا هه‌ردوو ڤێرژنی
( 2.2 ، 2.3 ) بڵاوکرایه‌وه که ناوبانگێکی جیهانی پێ په‌یدا کرد ئه‌م
سیسته‌مه له‌م ساڵه‌دا به‌ته‌واوی لای به‌کارهێنه‌ران ناسراو له‌م ساڵه‌دا
زۆرترین ئامێر که ئه‌م سیسته‌مه‌ی له‌سه‌ر بوبێت فرۆشراوه .
* وه له‌ساڵی 2011 دا ( 3.0 ، 3.1 ، 3.2 ) بڵاوکرایه‌وه و له‌کۆتای ساڵیش‌دا ( 4.0 ) بڵاوکرایه‌وه .
* وه له ئێستاشدا که ساڵی 2012
ده‌کات نوێترین ده‌رچووی ( 4.1 ) بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش جوانی و
ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌مان له گالاکسیدا ده‌که‌وێته
پێش چاو که به‌کارهێنه‌رانی توشی سه‌رسامی کردوه ، ئه‌م سیسته‌مه له
ئێستادا زۆرترین جه‌کارهێنه‌ری به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه‌و بوه به به‌شێک
له کۆمپانیای سامسۆنگ به مۆبایلی گالاکسی چونکه ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندی
ئه‌م سیسته‌مه له‌م مۆبایله‌دا به‌گه‌ڕخراوه .
به‌خۆشحاڵیه‌وه ئێستا هه‌رکه‌سێک که خاوه‌نی کۆمپیوته‌ری تاکه‌که‌سی
بێت ده‌توانێت ئه‌م سیسته‌مه لای خۆی تاقی بکاته‌وه‌و ده‌ستی بگات به
هه‌موو تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی له بابه‌تێکی تردا باسی چۆنیه‌تی کارپێکردنی ئه‌م سیسته‌مه ده‌که‌م له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر .
0 comments:
إرسال تعليق