خزمه‌تگوزاری وایه‌رلێس یه‌کێکه له‌و ته‌کنه‌لۆژیا نوێیانه که جیهانی نوێ ی
پێوه سه‌رقاڵه به‌جۆرێک که‌م ئامێری ئه‌لیکتۆنی هه‌یه که ئه‌م
خزمه‌تگوزاریه‌یی بۆ پێشنیار نه‌کرابێت ، دیاره ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه پشی
به هاردوێری جیاواز ده‌به‌ستێت و له دیسکتۆپدا به‌شێوه‌ی کارتی ده‌ره‌کی
یان شێوه‌ی ی‌و ئێس بی زیاد ده‌کرێت به‌ڵام له لاپتۆپدا ئه‌م گرفته
چاره‌سه‌ر کراوه‌و له زۆربه‌ی لاپتۆپه‌کاندا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه جێگیر
کراوه و ده‌توانیت له هه‌ر شوێنێکدا که هێڵی ئینته‌رنێتیتی وای فای
لێبێت ده‌توانیت په‌یوه‌ست ببیت پێیه‌وه‌و ئینته‌رنێت به‌کاربهێنیت ، ڕێگای
په‌یوه‌ست بونیش له‌م جۆره به‌کارهێنانه‌دا جیاوازه هه‌ندێکیان خاوه‌نی
سکوێرتی به‌هێزن و پێویسته ناو‌و پاسورد به‌کاربهێنین به په‌یوه‌ستببون
هه‌ندێکی تریان ده‌توانین بێ ئه‌م هۆکاره په‌یوه‌ست ببین ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر
خواستی ئه‌و که‌سه‌یه که هێڵه ئینته‌رنیتیه‌که به شێوه‌ی وای فای
په‌خش ده‌کات .
له ئێستاد وه‌ک پێشتر وتم زۆربه‌ی
لاپتۆپه‌کان ئه‌و توانانه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت په‌یوه‌ست ببیت به
هێڵێکی وایفایه‌وه به‌ڵام هه‌ندێک جار ئێمه له ماڵه‌وه یان له ئۆفیسی
کارماندا یان هه‌رشوێنێکی تردا کاتێک به هۆی لاپتۆپه‌که‌مانه‌وه
ئینته‌رنێتێکی لاین یان برودباند یان به هێڵێکی مۆدیۆمه‌وه په‌یوه‌ستن
وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به هۆی مۆبایکله‌که‌مانه‌وه یان لاپتۆپێکی تره‌وه
بمانه‌وێت په‌یوه‌ست ببین به‌هه‌مان هێڵه‌وه ئه‌وا کاره‌که زه‌حمه‌ته‌و
ناتوانین له‌سه‌ر هه‌مان هێڵ کاربکه‌ین.
کاتێک ئه‌و کۆمپیوته‌ره‌ی
له‌ده‌ستماندایه ویندۆزی سێڤنی له‌سه‌ر بێت به‌ئاسان و به‌چه‌ند
هه‌نگاوێکی ئاسان ده‌توانیت هێڵێکی وای فای له‌م جۆره‌ی من باسی ده‌که‌م
ده‌توانین دروست بکه‌ین له ئێکس پیشاد هه‌مان شێوه به‌ڵام به‌رده‌وام
ئه‌م جۆره پیوه‌ستبونه له‌ژێر مه‌ترسی تێکچوندایه‌و هاوکات نا‌توانیت
به‌ته‌واوی زاڵبیت به‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیدا ، به‌ڵام لێردا باسی
به‌نامه‌یه‌ک ده‌که‌م که لاپتۆپه‌که‌مان ده‌کاته مۆدیۆمێکی په‌خشی وای
فای و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوت ده‌بێت به‌سه‌ر لایه‌نی سکوێرتی و ژماره‌ی
به‌کارهێنه‌رانی ئه‌و هێله په‌خشکراوه‌دا .
به‌رنامه‌ی (Connectify) خۆی تایبه‌ت به‌و
مه‌به‌سته دروستکراوه به‌توانایه‌کی زۆر به‌رز ده‌توانیت په‌خشێکی وای
فای پێدروست بکه‌یت ، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانین به‌رنامه‌که فری
نیه‌و به پاره‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسخه‌ی فری هه‌یه‌و ده‌توانیت
به‌کاری بهێنیت به‌ڵام وه‌ک ئه‌و ڤێرژنه‌ی که فری نیه توانای نیه‌و
نا‌توانیت به‌ته‌واوی سود له هه‌موو تواناکانی وه‌ر بگریت ،
به‌رنامه‌که له‌ناو فۆده‌ره‌که‌یدا پێک
دێت له‌کراک و سێته‌پی به‌رنامه‌که سه‌ره‌تا ده‌بێت به‌رنامه‌که سێته‌پ
بکه‌ین ، بۆ ده‌ستکردن به‌دامه‌زتاندن سه‌ره‌تا ده‌بڵ کلیک له‌سه‌ر
به‌رنامه‌که بکه وه‌ک ئاماژه‌م پێداوه
قۆناغه‌کانی دابه‌زاندن ساده‌یه‌و وه‌ک
هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی تره له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانی دابه‌زاندندا بڕۆ‌و
کاره‌که‌ت به کۆتا بگه‌یه‌نه ، بڕوانه وێنه‌که
لیره‌شدا ته‌نها (Next) بکه‌و چاوه‌ڕوانبه تا ته‌واو ده‌بێت
به‌م جۆره کاره‌کله کۆتایی دێت به‌ڵام
ئاگاداربه له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێت ئه‌و نیشانه‌یه لابده‌ین که لاکێشه
سوره‌که‌م به ده‌وریدا کێشاوه ، دواتر (Finish) بکه
کاتێک به‌رنامه‌که ده‌گاته کۆتای
هه‌نگاوی دامه‌زاندن ئه‌وا بێ کێشه ده‌توانین چالاکی بکه‌ین به
هه‌میشه‌یی به‌ڵام له‌وانه‌یه لای هه‌ندێکتان به‌رنامه‌که ڕاسته‌وخۆ
بکه‌وێته کار بۆ ئه‌وه‌ی چالاکی بکه‌ین ده‌بێت له به‌رنامه‌که ده‌رچین
ئه‌ویش به‌سه‌رنج دان له لای کاتژمێری کۆمپیوته‌ره‌که‌مان به‌رنامه‌که
ده‌بینین هه‌ر بۆیه کلیکی ڕاستی له‌سه‌ر ده‌له‌ین دواتر (Exit) ده‌که‌ین
پاش ئه‌وه‌ی له‌کارمان خست ئه‌و کراکه‌ی
له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌که‌دایه ده‌بێت ڕابکێشرێته ناو فۆڵده‌ری سه‌ره‌کی
به‌رنامه‌که‌وه ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانکاریه‌کت نه‌کردبێت له شوێنی
دابه‌زاندنه‌که‌دا ئه‌وا به‌م جۆره‌یه (C:\Program Files\ Connectify)
بۆیه ده‌بێت له‌و شوێنه‌دا کراکه‌که په‌یست بکه‌یت .سه‌رنج بده
له‌وێنه‌که بده
ئێستا بۆکسێک دێته پێش و پێت
ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و فایله‌ی ده‌یگوازیته‌وه شوێنی فایلێکی تر
به‌هه‌مان ناوه‌وه ده‌گرێته‌وه ئایا ڕازیت تۆش کلیک له‌سه‌ر (Yes) بکه
ئێستا به‌رنامه‌که ئاماده‌یه بۆ
به‌کارهێنان سه‌ره‌تا کۆمپیوته‌ره‌که‌ت به ئینته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ست
بکه‌و پاشان له‌سه‌ر دیسکتۆپ ده‌بڵک کلیک له‌سه‌ر ئایکۆنی به‌رنامه‌که
بکه که به‌م جۆره‌یه ، بڕوانه وێنه‌که
کاتێک به‌رنامه‌که‌ت کرده‌وه ده‌بینیت
هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌سه‌ر دیسکتۆپ ڕونادات به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج له نزیک
کاتژمێری کۆمپیوته‌ره‌که بده‌ین ده‌بینین که ئایکۆنی به‌رنامه‌که
دروستبوه بۆیه ده‌بێت کلیکی له‌سه‌ر بکه‌ین تائاماده‌کاریه‌کان بکه‌ین بۆ
به‌گه‌ڕخستنی . بڕوانه وێنه‌که
کاتێک کلیکمان له‌سه‌ر کرد ده‌بێت ئه‌م گۆڕانکاریانه ئه‌نجام بده‌ین سه‌رنج له‌وێنه‌که بده‌و ئه‌م خاڵانه په‌یڕه‌و بکه :
1- لێره‌دا ناوێک بۆ ئه‌و په‌خشه دابنێ
که ده‌ته‌وێت دروستی بکه‌یت واته به‌و ناوه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه له ڕێگای
ئه‌و ئامێرانه‌ی که ده‌ته‌وێت پێوه‌ی په‌یوه‌ست ببن .
2- لێره‌دا ده‌بێت پاسۆردێکی گونجاو
هه‌ڵبژێرین باشتر وایه پاسۆردێکی به‌هێز بێت ، ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک (لێره‌دا
دوو جۆر باسۆرد هه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆری ئه‌و په‌خشه‌ی
که‌ده‌ته‌وێت چالاکی بکه‌ی بۆ نمونه من جۆری (web) هه‌ڵبژاردوه که
خۆکارانه‌یه‌و پاسۆردێکی (6) کاره‌کته‌ری بۆ داده‌نێم
3- لێره‌دا جۆری ئه‌و ئینته‌رنێته‌ی پێوه‌ی په‌یوه‌ستیت ده‌رده‌که‌وێت . هه‌ر ناوێکی هه‌بێت خۆکارانه لێره‌دا چالاکده‌بێت .
4- له‌م به‌شه‌دا ئه‌و هاردوێره
هه‌ڵبژێره که ده‌ته‌وێت وای فایه‌که‌ی له‌ڕێگه‌وه په‌خش بکه‌یت من
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌م دێڵه جۆره هاردوێری (وایه‌رلێسێکی)
له‌سه‌ر جێگیر کراوه وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره بۆیه به‌م جۆره
خۆکارانه چالاک ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر جۆری کۆمپیوته‌ره‌که‌ت دیسکتۆپ بێت ئه‌وا
ناوی ئه‌و (پارچه هاردوێره‌ی که وایه‌رلێسه) یان ئه‌و (مۆدیۆمه‌ی)
په‌یوه‌سته لێره‌دا ده‌ده‌که‌وێت که ده‌ته‌وێت کاره‌که‌ی له‌ڕێگه‌وه
ئه‌نجام بده‌یت ، زۆر گرنگه ئه‌و هاردوێره‌ی که بۆئه‌م مه‌به‌سته
دروستکراوه ده‌بێت ناسێنرابێت به کۆمپیوته‌ره‌که چونکه ئه‌وه خاڵێکی
گرنگه‌و بێ ناساندن ئه‌م کاره ناکرێت .
5- له‌م به‌شه‌شدا ده‌توانیت جۆری
په‌خشه‌که دیاری بکه‌ین وه‌ک له‌خاڵی دوومه‌دا ئاماژه‌م پێدا ده‌بێت
یه‌کێک له‌و دوو جۆره‌ی که ڕێگات پێ ده‌دات له ڕێگه‌یه‌وه په‌خش بکه‌یت و
خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن و به پێ ی ویستی خۆت هه‌ڵیده‌بژێرین .
له‌کۆتایدا کلیک له‌سه‌ر (Start Hotspot) ده‌که‌ین و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی کاره‌که ده‌که‌ین .
سه‌رنج بده من کاره‌که‌م به‌م جۆره
ئه‌نجام داوه ده‌بینین بێ کێشه به‌رنامه‌که که‌وته گه‌ڕ بڕوانه
وێنه‌که ئه‌وه به‌رنامه‌که له‌کاتی کارکردندایه ئێستا ئاماده‌یه
بۆئه‌وه‌ی بتوانیت پێشوازی له ئامێره ده‌ره‌کیه‌کان بکات که ده‌یانه‌وێت
په‌یوه‌ست بن به‌م هێڵی وای فایه‌وه .
سه‌رنج بده من له ده‌مه‌وێت له مۆبایلی
ئایفۆن و نۆکیاوه په‌یوه‌ست ببم ده‌بینین ئه‌نجامه‌که له ئایفۆندا به‌م
جۆره‌یه ، وه‌ک ده‌بینن هێڵه‌که سکوێرتی پارێزراوه‌و ده‌بێت به
ژماره‌ی تێپه‌ڕبوون ئه‌م هێڵه به‌کاربهێنین . بڕوانه وێنه‌که
ئه‌وه‌ش ژماره‌ی و ناوی ئه‌و ئامێرانه‌یه
که ئێستا داخڵ به‌م تۆڕه په‌خشکراوه بوون ده‌توانیت به ئاسانی
بیانبینیت و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شت هه‌یه که له تۆڕه‌که‌دا
بیانکه‌یته ده‌ره‌وه . سه‌رنج بده له وێنه‌که
0 comments:
إرسال تعليق