له فێرکاری دووه‌مدا کاتێک باسی دامه‌زراندنی جوومله‌م کرد له قۆناغی
کۆنفیگره‌یشن (Configuration)
فرمانێکمان ده‌هاته پێش که ڕونکردنه‌وه‌ی پێویستم له‌سه‌ر داوه پێشتر
به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌و هه‌نگاوه به شێوازێکی وردتر
ڕونبکه‌مه‌وه‌و له تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌ی ئاگادارتان بکه‌مه‌وه . کاتێک
له‌و قۆناغه‌دا که داوای ئیمێڵ و پاسۆردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان لێ ده‌کات
که خۆ ویستانه دای بنێین ، له به‌شی خواره‌وه‌یدا سه‌رنج بده دێڕێک
له دووگمه‌یه‌کدا نووسراوه (Install Sample Data) من پێشتر وتم ئه‌گه‌ر
کلیک بکه‌ین له‌م فرمانه ئه‌وا نمونه‌یه‌کی ئاماده‌کراو له جوومله‌مان بۆ
داده‌مه‌زرێنێت ئه‌م نمونه‌یه بریتیه له چه‌ندین به‌ش و هاوپۆل وبابه‌ت
و مینۆ که ده‌توانرێت دواتر به ئاسانی گۆڕانکاری تێدا بکه‌یت ، سه‌رنج
له‌وێنه‌که بده من ئێستا کلیک له‌م فرمانه ده‌که‌م سه‌رنج له‌م وێنه
بده
کاتێک کلیکم له‌سه‌ر کرد چه‌ند چرکه‌یه‌ک چاوه‌ڕانبووم سه‌رنج بده به‌م جۆره سه‌رکه‌وتنی کاره‌که‌ی پێ ڕاگه‌یاندم بڕوانه وێنه‌که
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌به‌شی چه‌پی ڕوکاره‌که
بده‌ین که ئه‌م دووفرمانه‌ی تێدایه ، تۆ کلیک بکه له‌سه‌ر (Next) بۆ
ئه‌وه‌ی بچیته هه‌نگاوی دواتر ، کاره‌کانی تر ئاسانه‌و من پێشتر
ڕونکردنه‌وه‌ی ته‌واوم کردوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ، مه‌به‌ستم له
کاره‌کانی تر سڕینه‌وه‌ی فۆڵده‌ری (installation) ه ودواتر کلیک کردنه
له‌سه‌ر (Admin) بۆ ئه‌وه‌ی بچیته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی .
تکایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌که‌یت له‌سه‌ر ئه‌م فێرکاریه سه‌ردانی (دامه‌زراندنی جوومله له‌سه‌ر سیرڤه‌ری ناوخۆیی) بکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنابیت به فرمان جیاوازه‌کانی دامه‌زراندن .
به‌شێک له‌به‌کارهێنه‌ران کاتێک
ده‌یانه‌وێت بچنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاتێک نمونه‌ی ئاماده‌کراویان چالاک
کردبێت به‌م جۆره له کۆنترۆڵ پانێڵی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دا ئه‌م
ئاگادارکردنه‌وه‌یان پێده‌گات ، ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه هه‌ندێک جار
به‌کارهێنه‌ر بێزار ده‌کات ئه‌گه‌ر چی هیچ گرفتێک له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا جێ
ناهێڵێت به‌ڵام بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌سه‌ره‌تایانه له‌دامه‌زراندنی
جوومله‌دا ئه‌م کێشه به شتێکی گران دێته به‌رچاویان ، بۆ نمونه من
لێره‌دا ئه‌وکێشه‌م هه‌یه بۆیه ده‌بێت چاره‌سه‌ری بکه‌م (مه‌رج نیه
هه‌موتان ئه‌و ئاگادارکردنه‌وه‌یه ببینن) ، ڕێگاکانی چاره‌سه‌رکردنی
بێگومان جۆراوجۆره‌و هه‌رکه‌سێک به‌شێوازێک له چاره‌سه‌رکردنیدا
شاره‌زایه من لێره‌دا باسی ئاسانترین ڕێگا ده‌که‌م که به یه‌کجاری ئه‌م
کێشه نایه‌ته‌وه ڕێت ، سه‌ره‌تا سه‌رنج له وێنه‌که بده که به‌م شێوه
ئاگادار ده‌کرێیته‌وه
ده‌بێت وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر بچیته ژوره‌وه
من لێره‌دا وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر له‌سکریپته‌که‌دام بۆیه له‌تابی
(درێژکه‌ره‌وه‌کان) کلیک له هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م واته
(دامه‌زراندن/سڕینه‌وه) ده‌که‌م
دواتر ئه‌م ڕوکاره‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه
به‌شی (یه‌که سه‌ربه‌خۆکان) چالاک بکه ، دواتر سه‌رنج له مۆدۆله‌ی
(Mod_feed) بده که به لاکێشه سوره‌که نیشانم کردوه ، ئه‌و چوارگۆشه‌ی
به‌رده‌می ده‌ست نیشان بکه ، واته با دیاریکراوبێت
دواتر سه‌رنج له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ڕوکاره‌که بده ئه‌م دوو فرمانه ده‌بینیت کلیک له‌سه‌ر سڕینه‌وه بکه
پاش که‌مێک به‌م جۆره سه‌رکه‌وتنی کاره‌که‌ت پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌رنج له وێنه‌که بده
ئێستا کاره‌که‌مان ته‌واو کلیک له‌سه‌ر (
پێشبینین ) یاخود (Preview) له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ڕوکاره‌که‌دا بکه ،
بێگومان به‌م کلیک کردنه‌ش لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بۆ
ده‌کرێته‌وه به‌م جۆره‌یه که چه‌ندین به‌ش و بابه‌ت و مینۆی خۆکارانه
بۆ دروست کردوین
ئه‌گه‌ر ڕوکاره‌که‌ش بگۆڕیت به‌هه‌ر
ڕوکارێکی تریش هه‌ر بابه‌ته‌کان به شێوه‌ی خۆیان ده‌رده‌که‌ون و
ده‌توانیت گۆڕانکاریان تێدا بکه‌یت ، ئه‌م کاره‌ش ته‌نها له پێناو
پیشاندانی توانای جوومله‌و ده‌ست ڕاهاتنی به‌کارهێنه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانه
0 comments:
إرسال تعليق