ئاواتی هه‌رکه‌سێکە که له بواری ئای تی دا ئیش ده‌کات، کە له قۆناغی یه‌که‌م ئه‌زموونی کارکردندایە، له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی وه‌ک گوگڵ، یاهوو، مایکرۆسۆفت..هتد. ئیشبکات. له قۆناغی دووه‌مدا دامه‌زراندنی کۆمپانیاێکه له‌سه‌ر بنه‌مای فکری ئه‌و که‌سه تا بتوانێت گۆرانێک له دنیای ئای تی و زانیاری‌دا پێک بێنێت.
یه‌کێک له ئاکاراکەنی زۆربه‌ی کارمه‌ندانی ئه‌م کۆمپانیایانه وه‌فادارییه بەرامبەر کۆمپانیایه‌که‌یان. به واتای هه‌ستی وابه‌سته بوون و کارکردنی هه‌رچی باشتر بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی کۆمپانیا. کاتێک که وێبلاگی کارمه‌ندانی ئه‌م کۆمپانیایانه سه‌یر ده‌که‌ی تێده‌گه‌ی که که‌سانێکن لێوان‌لێو له وزه و بیری نوێ که به هیچ شێوه‌یه‌ک وه‌ک کارمه‌ندی ماندوو و خه‌مۆکی ناوه‌نده‌کانی دیکه ناچن.
کۆمپانیا گه‌وره‌کان سه‌رنجی تایبه‌ت ده‌ده‌ن به دۆخی کارمه‌نده‌کانیان، ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ن که پێکهینانی شوینیکی شاد و ئارام، ده‌توانێت ئاستی کاره‌کانیان بباتە سه‌رتر. جیا لەوەش یەکێک لە سیاسەتەکانی کاری گوگڵ ئەوەیە کە کارمەندەکانی ڕێپێدراون لە سەدا %٢٠ کاتی ئیشکردنیان لەهەرشتێک سەرفی بکەن کە ئارەزوی دەکەن.
ئەم وێنانەی خوارەوە بەشێک لە شوێنی ئیشی کارمەندانی گوگڵ پیشاندەدات، کە وای لە کارمەندانی کۆمپانیاکانی تر کردووە ئێرەییان پێ ببەن. بەبروای من، حەقیانە ئیرەیی ببەن.
0 comments:
إرسال تعليق