چی دەکەی ئەگەر ووشەی نهێنی ئایفۆنەکەت بیرچوویەوە

  چۆنیەتی چارەسەرکردنی وشەی نهێنی مۆبایلی ئایفۆن ئەگەر لەبیرت چوو لە کۆمپیوتەرەکەت ..

بێگومان ئەگەر وشەی نهێنی مۆبایلەکەت بیرچوو زۆر زەحمەتە بتوانی بچیتەوە ناو مۆبایلەکەت، بۆ چارەسەرکردنی ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە .. 

1. سەرەتا دەبێ ئای فۆنەکەت ببەستیتەوە بۆ کۆمپیوتەرەکەت لە رێگای کێبڵەکەیەوە لەگەڵ بەرنامەی iTunes تاوەکو سێنک 'Sync' ئەنجام بدەی بۆی، چونکە ئەگەر چی بە وشەی نهێنی داخراوە بەڵام دەتوانی سێنکی بکەی بۆ گەڕانەوەی فایلەکانت .. 

بۆ پاراستنی داتایەکانت پێویستە سەرەتا 'Back up' ئەنجام بدەی بۆ مۆبایلەکەت .. 

 

3. ئێستا بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت لە وشەی نهێنی خاڵی بکەینەوە دەبێ مۆبایلەکەت بخەیتە باری دی ئێف یو 'DFU Mode' بۆ ئەمەش مۆبایلەکەت بکوژێنەوە و پێی کەوە بە داگرتنی هەردوو دوگمەی پاوەر و ماڵەوە'Home' بەیەکەوە و هەڵنەگرتنی پەنجەت بۆ ماوەی 10 چرکە، دوای ئەوەی لۆگۆی سێوەکەت بۆ هات تەنها دوگمەی پاوەرەکە بەردە بەڵام ئەوەی تر نا. 

 

4. دەوەستین تاوەکو ئەم نامەیە دێت 'Connect to iTunes.' دوای ماوەیەک ئەم نامەت پێ دەدات لە بەرنامەکە 'iTunes has detected an iPhone in recovery mode' واتە بەرنامەکە مۆبایلەکەتی دۆزیەوە لەباری گەڕاندنەوە دا، تۆ ئێستا دەتوانی بە داگرتنی دوگمەی 'Restore' مۆبایلەکەت بگەرێنیتەوە. 

 

 

5. پاشان دەتوانی سێنکی'Sync' مۆبایلەکەت بکەی لەگەڵ iTunes مۆبایلەکت بە داتاکەنتەوە بگەڕێنیتەوە باری ئاسایی خۆی بەبێ وشەی نهێنی .... .............


0 comments:

إرسال تعليق