ماڵپه‌ڕی ئه‌لكترۆنی تایبه‌ت به (ستیوارت هیوز)ی نه‌خشه‌سازی خشڵه
گرانبه‌هاكان ڕایگه‌یاند كه گرانترین مۆبایلی (iPhone5) ی دروستكردووه
كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 15 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی.
هۆكاری به‌رزی نرخی ئه‌م ئای فۆنه به‌هۆی چوارچێوه
ئاڵتونییه‌كه‌یه‌وه نییه كه زیاد له 600 پارچه ئه‌ڵماسی پێوه‌یه,
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌وه نیه كه هێمای كۆمپانیای ئه‌پڵ(Apple) به
پشتی مۆبایله‌كه‌وه 53 پارچه ئه‌ڵماسی پێوه‌یه, نرخی چوارچێوه‌كه
به هێما ئه‌ڵماسییه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ(Apple)یشه‌وه ده‌گاته ته‌نها
153 هه‌زار دۆلار, به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كی گرانبه‌هاییه‌كه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ڵماسه ڕه‌شه‌ی كه به به‌شی پێشه‌وه‌ی ئه‌و
مۆبایله‌وه‌یه.
به‌شی پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه
چیرۆكه‌كه كاتێك ده‌ستیپێكرد كه 18 مانگ له‌مه‌وبه‌ر ستیوارت هیوز
په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شاری هۆنگ كۆنگه‌وه پێده‌گات و تێیدا به ناوبراو
ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌ڵماسێكی ڕه‌شی هه‌یه و ده‌یه‌وێت له دروستكردنی
مۆبایلێكدا به‌كاربهێنێت, ئه‌ڵماسه‌كه‌ش پارچه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه كه
كێشه‌كه‌ی 18 قیڕاته و له باو‌و باپیرانییه‌وه بۆیماوه‌ته‌وه و
نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 14.5 ملیۆن دۆلار.
ئه‌ڵماسه ڕه‌شه‌كه به به‌شی پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌وه
هه‌ر بۆیه ستیوارت هیوز ده‌سبه‌جێ هه‌ستاوه به دروستكردنی مۆبایله‌كه‌و
ڕازاندنه‌وه‌ی به خشڵی گرانبه‌ها, ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌ڵماسه
ڕه‌شه‌كه‌ی له دوگمه‌ی ""Homeی ئه‌م ئایفۆنه‌دا داناوه
شایه‌نی باسه ستیوارت هیوزی ته‌مه‌ن 42 ساڵ به دروستكردنی كه‌لوپه‌لی
گرانبه‌ها ناسراوه و له‌ساڵی 2011شدا به‌هه‌مان شێوه ئامێرێكی ئای
پاد(iPad)ی له ئاڵتوون دروستكرد.
وێنه‌ی ئه‌و ئای پاد(iPad)ه‌ی كه ستیوارت هیوز له‌ساڵی 2011دا دروستی كرد.
0 comments:
إرسال تعليق