مایکرۆسۆفت کاتژمێری زیرەک بەرهەمدێنێ



مایکرۆسۆفت کاتژمێری زیرەک بەرهەمدێنێ

مایکرۆسۆفت لەم ساڵانەدا باجی دواکەوتنی زۆر داوە، بەڵام ئەم جارەیان نایەوێ دوابکەوێت. لەکاتێکدا دەنگۆی دیزاینی کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ و سامسۆنگ لەولا و ئەولا دەبیسرێ، لەهەمانکاتدا هەواڵەکانی گۆڤاری واڵ ستریت (Wall Street Journal) باس لە کاتژمێرە زیرەکەکەی مایکرۆسۆفت دەکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەم گۆڤارە، مایکرۆسۆفت ئیش لەسەر دیزاینی کاتژمێرێکی زیرەک دەکات بەقەبارەی ١.٥ ئینچ کە شاشەکەی لەمسە. تا ئێشتاش نازانرێ ئایا مایکرۆسۆفت بەتەمایە پێش رکابەرەکانی کەوێ یاخود چاوەڕێ ئەوان دەکا کە پێشی کەون تابزانێ کاردانەوەی چۆن دەبێ.

0 comments:

إرسال تعليق