له‌م وانه فێرکاریه‌دا که یه‌که‌م وانه‌ی فێرکاریه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سکریپتی
جوومله ده‌مه‌وێت باسی چۆنیه‌تی داگرتن و ئاماده‌کاریه‌کان بۆ
دامه‌زراندنی جوومله بکه‌م له‌سه‌ر سیرڤه‌ری ناوخۆیی ، بێگومان من له
بابه‌تێکی جیاوازدا به‌دورو درێژی باسی جوومله‌و تواناکانیم کردبوو هاوکات له بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی تریشدا ڕونکردنه‌وه‌و دامه‌زراندنی سیرڤه‌ری (AppServ)
باس کردوه ، بۆیه تکام وایه پیداچونه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و دوو بابه‌ته
بکه‌یت ئه‌گه‌رچی شاره‌زایی ته‌واویشت هه‌بێت ، چونکه من ئه‌م زنجیره
فێرکاریه‌م به‌چه‌ند ڕۆژێک نوسیوه‌و هه‌موو بابه‌ته‌کانی تایبه‌ت به‌م
سکریپته ته‌واوکه‌ری یه‌کترین .
بۆ دابه‌زاندنی جوومله چه‌ندین ڕێگای
جیاواز هه‌یه هاوکات چه‌ندین ماڵپه‌ڕیش خۆیان نوێترین ده‌رچوو له‌م
سکریپته ڕۆژانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌و هه‌ندێکیشیان پێداویستیه‌کانی زمانیان
له‌گه‌ڵ سکریپته‌که‌دا داناوه ، من پێم باشه له ماڵپه‌ڕی پشتیوانیه‌وه
سکریپتێکی خاوێن دابگریت چونکه ئه‌وه دڵنیاکه‌ره‌وه تره ، بۆیه
لێره‌شدا هه‌ر به‌و شێوه باسی دابه‌زاندنی نوێترین ده‌رچوو ده‌که‌م له
ماڵپه‌ڕی پشتیوانیه‌وه دواتر باسی چۆنیه‌تی زیادکردنی زمان ده‌که‌م بۆ
سکریپته‌که .
سه‌ره‌تا ئه‌م لینکه بکه‌ره‌وه ، ئه‌م لینکه ڕاسته‌وخۆ ده‌تگه‌یه‌نێت به لاپه‌ڕه‌ی داونلۆدکردنی نوێترین ده‌رچوو
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و لینکه‌ی پێشوت کرده‌وه
ئه‌م ڕوکاره‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه وه‌ک ده‌بینن من به دوو خاڵ ئاماژه‌م
پێداوه که ڕونکردنه‌وه‌که‌ی ئه‌و دووخاڵه‌ش به‌م جۆره‌یه :
خاڵی یه‌که‌م : داگرتنی ده‌رچووێکی نوێیه
له سکریپتی جوومله به سه‌رجه‌م پێک هاته‌که‌یه‌وه واته سکریپته‌که
به ته‌واوی من لێره‌دا ئه‌م کاره ده‌که‌م تۆش کلیک بکه له‌سه‌ر خاڵی
یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رچووه به ته‌واوی پێک هاته‌که‌یه‌وه دابگریت
.
خاڵی دووه‌م : بریتیه له فایله
پێویستانه‌ی که بۆ نوێکردنه‌وه‌ی سکریپتێک پێویسته ، بۆنمونه ئه‌گه‌ر من
پیش‌تر سکریپته‌که‌م دابه‌زاندبێت و به‌ڵام دواتر ڤێرژن پێش بخرێت به‌هۆی
پاراستنه‌وه خۆناکرێت ماڵپه‌ڕه‌که‌م به ته‌واوی بسڕمه‌وه به‌ڵکو به‌هۆی
ئه‌م فایلانه‌وه ڤێرژنه‌که نوێ ده‌که‌مه‌وه (له بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا باسی نوێکردنه‌وه‌ی سکریپتی جوومله ده‌که‌م)
ئێستا من سکریپتی جوومله‌م داگرتووه
سه‌رنج بده‌ن له‌سه‌ر دیسکتۆپ به‌م جۆره‌یه ، له زیپیکدا پێکهاته‌کانی
کۆکراوه‌ته‌وه و ده‌بێت به‌هۆی به‌رنامه‌یه‌که‌وه له زیپه‌که‌ی ده‌ری
بهێنین بۆ نمونه من وینڕار به‌کارده‌هێنم ، قه‌باره‌ی ئه‌م فایله
(که‌متره له هه‌شت مێگابایت)
لێره‌دا سه‌نج بده من له زیپه‌که‌یدا
ده‌رم هێناوه وه‌ک ده‌بینن سکریپتی جوومله پێک دێت له (11) فایل و (15)
فۆڵده‌ر که پیک هاته‌ی ماڵه‌ڕه‌که‌یه ، من لێره‌دا باسی کاری هه‌ندێک
له‌و فۆڵده‌رانه ده‌که‌م :
یه‌که‌م : فۆڵده‌ری (administrator) ئه‌م
بریتیه له فۆڵده‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی واته هه‌موو کاره‌کانی کۆنترۆڵ
پانێڵی ماڵپه‌ڕه‌که له‌م فۆڵده‌ره‌دا کۆکراوه‌ته‌وه ، ئه‌م فۆڵده‌ره
ته‌نها خاوه‌ن ماڵپه‌ڕو به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ده‌ستیان پێ ی ده‌گات ، هیچ
که‌سێک ناتوانێت جگه له‌وان ئه‌م فۆڵده‌ره ببینێت ، له‌م فۆڵده‌ره‌دا دوو
کاری گرنگ هه‌یه که ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی به‌رزی بکه‌ینه‌وه بۆ
سیڤه‌ره‌که‌مان ئه‌نجامی بده‌ین یه‌که‌م زیادکردنی زمان و دووه‌م زیادکردنی
ڕوکارێکی به‌کوردیکراو که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ت به‌شێوازێکی جوانتر
ده‌رده‌که‌وێت ده‌توانیت به ئاسانتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت سه‌رنج
له‌م وێنه بده (language) شوێنی زمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌و ئه‌وی تریش
(templates) شوێنی دانانی ڕوکاره‌که‌یه .
دووه‌م : فۆڵده‌ری (components) ئه‌م
فۆڵده‌ره بریتیه له پێک هێنه‌ره‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که من پێشتر له
بابه‌تێکی ترمدا ئاماژه‌م به‌کاره‌کانی کردبوو ، ئه‌م فۆڵده‌ره پێک هاته
بنه‌ڕه‌تیه‌کانی جوومله‌ی تێدایه .
سێیه‌م : (images) ئه‌م فۆڵده‌ره تێکڕای
وێنه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌گرێته‌خۆی و هه‌ر فایلێکی وێنه‌ییش بڵاو
بکرێته‌وه ڕاسته‌وخۆ ئه‌م فۆڵده‌ره‌ت بۆ پێشنیاز ده‌کات ، له‌کاتی بابه‌ت
نوسیندا ئه‌گه‌ر پێویست بکات وێنه‌یه‌ک دابنێیت ئه‌وا ده‌بێت وێنه‌کان له‌م
فۆڵده‌ره‌دا دابنێیت ، هاوکات ده‌توانرێت له‌ناو ئه‌م فۆڵده‌ره‌شدا
چه‌ندین فۆڵده‌ری نوێ درو‌ست بکه‌یت و به‌سه‌دان وێنه‌یان تێدا دابنێیت ،
له‌کاتی ناردنی بابه‌تدا زیاتر باسی ئه‌م فۆڵده‌ره‌م کردوه .
چواره‌م : (installation) ئه‌م فۆڵده‌ره
فرمانه سه‌ره‌کیه‌که‌ی دامه‌زراندنی سکریپته‌که‌یه به‌ڵام پاش
دامه‌زراندن ده‌بێت بسڕێته‌وه .
پینجه‌م : (language) فۆڵده‌ری زمانی
ماڵپه‌ڕه‌که‌یه ئه‌م فۆڵده‌ره ده‌بێت فایلی زمان به‌رز بکه‌ینه‌وه بۆ
ناو ئه‌م فۆڵده‌ره‌و دواتر له کۆنترۆڵ پانێڵه‌وه زمانی ماڵپه‌ڕه‌که
بگۆڕین ، دواترباسی ئه‌م کاره ده‌که‌م ، سه‌رنج بده فۆڵده‌ری زمان به‌م
جۆره‌یه که ده‌بێت زمانه‌کان لێره‌دا په‌یست بکرێنه‌وه
شه‌شه‌م : (modules) ئه‌م فۆڵده‌ره‌ش پێک
هاته‌ی هه‌رچی مۆدۆله‌یه تێیدایه بێگومان هه‌ندێک جار مۆدۆله‌کان له‌م
فۆڵده‌ره‌دا فۆڵده‌رێک بۆ وێنه‌کان درو‌ست ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر
سلایدشۆیه‌ک دابمه‌زرێنیت ، ئه‌وا ده‌بێت وێنه‌کان بۆ ناو ئه‌م فۆڵده‌ره
به‌رز بکه‌یته‌وه ، یاخود ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زمانی به‌کارهێنانی
مۆدۆله‌که بگۆڕین به هه‌مان شێوه ده‌بێت له‌م فۆڵده‌ره‌دا به دوای
پێکهاته‌ی زمانه‌که‌یدا بگه‌ڕێین ، له باسکردنی تواناکانی سکریپتی
جومله‌دا باسی ئه‌م فۆڵده‌ره‌شم کردوه .
حه‌وته‌م : (plugins) ئه‌م فۆڵده‌ره
به‌رپرسه به له‌خۆگرتنی هه‌موو پڵه‌گینه‌کانی جوومله‌و ئه‌و
پڵه‌گینانه‌شی که‌زیاد ده‌کرێت ، به‌هه‌مان شێوه‌ی مۆدۆله لێره‌دا پێک
هاته‌ی پڵه‌گینه‌کان ده‌پارێزێت ،
هه‌شته‌م : (templates) ئه‌م فۆڵده‌ره
هه‌موو ڕوکاره‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که له‌خۆ ده‌گرێت ، زیادکراوه‌کان بێت یاخود
ڕوکاره بنه‌ڕه‌تیه‌کان بێت هه‌موویان له‌م فۆڵده‌ره‌دا جێگیر ده‌کرێن .
سه‌باره‌ت به‌ئه‌و (11) فایله‌ش
هه‌ریه‌که‌یان گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌م له
ئاینده‌دا ڕونکردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر هه‌ر یه‌که‌یان بنوسم به تایبه‌تی
(htaccess) که ئێجگار گرنگه‌و کاری کورت کردنه‌وه‌ی لینک و گۆڕینی
پاشگره‌کانی له ئه‌ستۆدایه . له‌دواتردا ئه‌م کاره به کرداری ئه‌نجام
ده‌ده‌ین .
چۆنیه‌تی زیادکردنی زمانی کوردی بۆ سکریپتی جوومله :
من پێم باشه پێش دامه‌زاندن و
به‌رزکردنه‌وه‌ی پێک هاته‌ی جوومله بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت کاری زیادکردنی زمان
ئه‌نجام بده‌یت ، کاره‌که‌ش به‌م جۆره‌یه :
سه‌ره‌تا ئه‌م شوێنه بکه‌وه بۆ نمونه
ئه‌گه‌ر وشه‌ی (Site) بۆ ناوی سایته‌که دابنێین ئه‌وا زمانی ماڵپه‌ڕ
ده‌که‌وێته ئه‌م شوێنه (site\language) هه‌ربۆیه ده‌بێت لێره‌دا زمانی
ماڵپه‌ڕه‌که که فۆڵده‌رێکه په‌یستی بکه‌ین . وه‌ک ده‌بینن من لێره‌دا
زمانی ماڵپه‌ڕه‌که‌م زیادکردوه که ناو فۆڵده‌رێکدایه به‌ناوی (ku-KU) .
هه‌روه‌ها بۆ زیادکردنی زمانی کوردی بۆ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ماڵپه‌ڕ ئه‌م شوێنه بکه‌وه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر لێره‌دا
وشه‌ی (Site) ناوی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بێت ئه‌وا زمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ده‌که‌وێته ئه‌م شوێنه‌وه (site\administrator\language) .
کارێکی تری گرنگ که‌ده‌بێت پێش
دامه‌زراندن واباشتره ئه‌نجامی بده‌ین ئه‌وه‌ش گۆڕینی ناوی سکریپته‌که‌یه
، ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ش نه‌که‌یت هه‌ر کێشه نیه به‌ڵام واباشتره بکرێت
من لێره‌دا ناوی سکریپته‌که‌م گۆڕیوه به (l4kurd) پاشان ده‌یگوازمه‌وه
بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که له سیڤه‌ره ناوخۆییه‌که‌دا ئاماژه‌م پێدابوو
(C:\AppServ\www) که‌واته کاره‌که‌مان به‌م جۆره ده‌بێت .
ئێستا کاتێک ئه‌و فۆڵده‌ره ده‌که‌مه‌وه
ده‌بێت پێکهاته‌که‌ی به‌م جۆره له ناو هیچ فۆڵده‌رێکی تردا نه‌بێت ،
ئاگاداربه وه‌ک له به‌ڕه‌نگی زه‌رد ده‌ست نیشانم کردوه نابێت
هه‌ڵه‌بکه‌یت ئه‌گه‌رنا کاره‌کانمان هه‌مووی تێک ده‌چێت و نا‌توانیت
سکریپته‌که دابمه‌زرێنیت . سه‌رنج له‌م وێنه بده پیکهاته‌کان به‌م
جۆره‌یه
کارێکی تریش وه‌ک زیاده‌یه‌ک بۆ کاره‌کانی
ترمان که‌ده‌بێت بکرێت و کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له دواییدا ئه‌ویش
زیادکردنی تێمپلێتێکه که به کوردی کراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ، ئه‌م
کاره بکه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ت به‌باشی ببینیت و سوود له
ته‌واوی به‌شه‌کانی وه‌ربگریت پاش دامه‌زراندنی سکریپته‌که .
ئه‌م شوێنه بکه‌وه ، بۆ نمونه من ناوی
ئه‌و فۆڵده‌ره‌ی پێک هاته‌ی سکریپته‌که‌م تێدا داناوه گۆڕیوه به
(l4kurd) بۆیه له جێی ی وشه‌ی (Site) ی پیشوو که به‌مانای ناوی
ماڵپه‌ڕه‌که ده‌هات به‌م جۆره ده‌رده‌چێت ، ئه‌م شوێنه بکه‌وه‌و ئه‌و
فۆڵده‌ره له‌وێدا په‌یست بکه‌وه سه‌رنج له وێنه‌که بده و کاره‌کان
وه‌ک خۆی دووباره بکه‌وه
تێبینی / بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی
که‌سه‌ره‌تایانه له‌م بواره‌دا تکایه به وردی کاره‌کان دووباره
بکه‌نه‌و پاشان سه‌رنج و تێبینی خۆتمان بۆ بنێره تا بتوانم به ویستی
ئێوه ڕونکردنه‌وه‌کان بگۆڕم ، هه‌ر پرسیارێکتان هه‌بوو یاخود
ڕونکردنه‌وه‌ی زیاترتان پێویست بوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تکایه بۆم
ڕه‌وانه بکه‌ن هه‌تا بتوانم هاوکاری ته‌واوتان بکه‌م .
0 comments:
إرسال تعليق