دیواری ئاگرین به‌ربه‌ستێکه له نێوان کۆمپیوته‌ره‌که‌ی ئێمه‌و ئه‌و جیهانی تۆڕه‌ی پێوه‌ی په‌یوه‌ستین
، به‌هۆی سۆفتوێرێکه‌وه دروست ده‌بێت و فرمانی پارێزگاری کردنه وه
دیوارێکه له نێوان چه‌ند ئامێرێکی جیاوازدا که له تۆڕێکدا پێکه‌وه
په‌یوه‌ست کرابن وه‌ک تۆڕی ئینته‌رنێت .
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی یه‌که‌م جۆری
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتایی ساڵانی هه‌شتاکان و چونکه بۆیه‌که‌م جار له
ساڵت 1988 خرایه پرۆژه‌ی کاره‌وه بریتی بوو له جۆرێک فلته‌رکردن، به‌ڵام
دواتر‌و له ساڵی 1994 ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه له‌ژێر ناوی (FireWall-1)
خرایه به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌ران ، دیواری ئاگرین جیاواز له هه‌ر
سۆفتوێرێک پێویسته له هه‌موو کۆمپیوته‌رێکدا هه‌بێت هه‌ر ئه‌مه‌ش
وایکردوه سیسته‌مه‌کانی مایکرۆسۆفت خۆی ساڵانه نوێترین ته‌کنه‌لۆژیا له‌م
به‌رهه‌مه له‌گه‌ڵ ویندۆزه‌کانیدا داده‌نێت و له‌گه‌ڵ سیسته‌مدا
داده‌به‌زێت ، دیواری ئاگرین مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تیه که ببێت له‌هه‌موو ئه‌و
کۆمپیوته‌رانه‌دا که په‌یوه‌ستن به تۆڕێکه‌وه وه‌ک تۆڕی ئینته‌رنێت .
دیواری ئاگرین وه‌ک به‌ربه‌ستێک وایه له
نێوان ئامێرێک له‌گه‌ڵ تۆڕێک و ئامێرێکی تردا ئه‌م دیواره ڕێ ده‌دات به
تۆ که بچیته تۆڕه‌کانه‌وه هاوکات له‌م جیهانی تۆڕه‌شدا به‌هه‌زاران
ئامێری وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆی تێدایه ، هه‌ر بۆیه ئه‌م دیواره‌ی که
له‌زۆربه‌ی ویندۆزه‌کاندا هه‌یه پارێزگاری له ئامێره‌کان ده‌کات که
په‌یوه‌ست بوون به‌م تۆڕه‌وه ناکرێت هیچ که‌سێک بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆت بچێته
ناو سیسته‌مه‌که‌وه ئه‌مه له ئاستی کۆمپیوته‌ری تاکه‌که‌سیدا.
زۆرجار ئه‌م کاره به‌هۆی ژماره‌ی (IP)
ناسنامه‌ی کۆمپیوته‌ره‌وه فلته‌ر ده‌کرێت و جگه له‌چه‌ند ئایپیه‌کی
دیاریکراو هیچ ئامێرێکی تر ناتوانێت بچێته ئه‌م تۆڕه‌وه ئه‌مه‌ش سودی و
گرنگی له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت له پێناو پاراستنی
تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ر دامه‌زاروه‌یه‌کدا که پێشتر به هۆی سۆفتوێرێکه‌وه
کۆمپیوته‌ره‌کان ده‌ناسێنرێن به تۆڕه‌که‌و ناکرێت جگه له کۆمپیوته‌ره
ناسێنراوه‌کان هیچ کۆمپیوته‌رێکی تر بچێته تۆڕی ناو براوه‌وه .
دیواری ئاگرین له‌ئاستی سنوری جوگرافیادا
به‌م جۆره‌یه له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا به هۆی ده‌وڵه‌ته‌وه کۆمه‌ڵێک
یاسایی بۆ دارێژراوه و ته‌واوی ماڵپه‌ڕه‌کان فلته‌رده‌کرێت و هه‌ندێک جار
به‌سه‌دان ماڵپه‌ڕی نایاسایی له ڕێگای ئه‌م دیوا‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت
و ناکرێن له وڵاتێکه‌وه که فلته‌رکرابێت ئه‌و وێب سایتانه بکرێته‌وه
ئه‌م کاره‌ش به شێوه‌یه‌کی زانستی و به پاڵپشتی ته‌واوی کۆمپانیاکانی
بواری خزمه‌تگوزاری تۆڕه‌کان ده‌کرێت .
دیواری ئاگرین کاری سه‌ره‌کی پارێزگاری
کردنه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رکیکی گرنگی له‌سه‌ر شانه ده‌بێت زۆر به
وریایی و به‌و په‌ڕی باشیه‌وه ئاماده‌کاری بۆبکرێت و هه‌میشه نوێ
بکرێته‌وه ، ئه‌گه‌رچی له ئێستادا به‌سه‌دان جۆری سۆفت وێر تایبه‌ت به‌م
بواره دروستکراون به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و به‌رنامه‌ی که‌له‌گه‌ڵ سیسته‌مدا
داده‌به‌زێت باشترینه‌و ده‌بێت زوو زوو نوێ بکرێته‌وه ، چونکه زۆرجار
ئه‌نتی ڤایرۆس توانای به‌رگریکردنی له پۆرته‌کان نیه‌و ناتوانێت ئاگاداری
هاتنه ژوره‌وه‌ی که‌سانی بێ مۆڵه‌ت بێت بۆ ئامێره‌که‌ت هه‌وه‌ها
(FireWall) هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ئه‌نتی ڤایرۆسه‌وه نیه‌و خۆی سه‌ربه‌خۆ
کار‌ده‌کات وه له چالاکی یه‌کتر که‌م ناکه‌نه‌وه ، له ئێستاشدا به‌شێک
له‌و دژه ڤایرۆسانه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت خۆیان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌یان
هه‌یه و به‌ته‌واوی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت له مه‌ترسی هاککردن ده‌پارێزن .
0 comments:
إرسال تعليق