جیهانی سۆفتوێر ئێستا ئه‌و قۆناغه‌ی بڕیوه که تاکه که‌سێک بتوانێت ناوی
هه‌موو
ئه‌و به‌رنامانه بزانێت که ڕۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به هه‌ر سێ جۆری
(Freeware & shareware & Open Source) بێگومان توانا‌و
تایبه‌تمه‌ندی هه‌ربه‌رنامه‌یه‌ک له‌به‌رنامه‌یه‌کی تر جیاوازه‌و
هه‌ندێکیشیان ده‌توانن چه‌ند فرمانێکی جیاواز به جێ بگه‌یه‌نن ، ئه‌مه‌ش
پێداویستی ئێمه‌ی جۆراو جۆر کردوه بۆ کار‌و باره‌کانی ڕوژانه‌مان زۆربه‌مان
پێویستمان به به‌رنامه‌یه‌ک زیاتره . به‌رنامه‌کانی کۆمپیوته‌ر وه‌ک
پێشتر ئاماژه‌م پێداوه سێ جۆرن که هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌ندارێتیان جیایه‌و
مه‌رج و ڕاسپارده‌ی خۆیان هه‌یه بۆ به‌کارهێنان :
جۆری یه‌که‌م :
ناوده‌براێت به (Freeware) که پێویست ناکات هیچ بڕه پاره‌یه‌ک له
به‌رانبه‌ریدا بده‌یت و ده‌توانیت ئازادانه کاری له‌سه‌ر بکه‌یت ،
نا‌توانیت به پێ ی ویستی خۆت فرمانه‌کانی بگؤڕیت واته ئازادی ته‌واوت
نیه له گؤرانکاری کردن تیایدا ، وه ئه‌م جۆره له به‌رنامه
له‌وانه‌یه ماوه‌که‌ی دیاریکرابێت بۆ کارپێکرن و دوای ئه‌و ماوه‌یه
له‌کاربکه‌وێت به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ده‌توانرێت بێ به‌رانبه‌ر
بڵاوبکرێته‌وه .
جۆری دووه‌م :
ناوده‌برێت به (Shareware) که لایه‌نی به‌رهه‌م هێنه‌ر ئازادیت ده‌داتێ
له به‌کارهێنانیدا به‌مه‌به‌ستێکی دیاریکراوه به‌ڵام به هیچ جۆرێک ڕێگات
پێ‌نادرێت گۆڕانکاری له فرمان و سه‌رچاوه‌که‌یدا بکه‌یت واته تۆ ده‌بێت
ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کاری بهێنیت که بۆی دروستکراوه له
بنه‌ڕه‌تدا ، به‌ڵام پێویست ناکات له‌به‌رانبه‌ر به‌کارهێنانیدا هیچ بڕه
پاره‌یه‌ک بده‌یت تا ئه‌و کاته‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌و به‌رنامه‌یه کاتێک
دیاریده‌کات بۆ له‌کارکه‌وتنی .
جۆری سێیه‌م :
که ناوده‌برێت به (Open Source) بێ به‌رانبه‌ره‌و هه‌موو به‌کارهێنه‌رێک
ده‌توانێت به ویستی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات چ وه‌ک به‌کارهێنان چ
وه‌ک گۆڕانکاری له‌سه‌رچاوه‌که‌یدا هیچ مافێکی له‌سه‌ر نیه‌و خۆت ده‌توانیت
و بره‌وی پێبده‌یت و ده‌بێت به موڵکی تۆ .
سۆفتوێره‌کان به‌گشتی به سێ ڕێگا ده‌توانرێت سودیان لێوه‌ربگیرێت :
یه‌که‌م :
یان ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ ئه‌وبه‌رهه‌مه له‌کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر بکڕیت
دواتر ته‌نها خۆت دایبه‌زێنیت و سودی لێوه‌ربگریت ناکرێت پاش خۆت بیبه‌خشیت
به هیچ که‌سێک چونکه ئه‌وه ته‌نها مافی یه‌ک که‌سه ئه‌و به‌رهه‌مه
به‌کاربهێنێت به‌ڵام به پێ ی داواکاری ده‌توانرێت یه‌ک به‌رهه‌م بۆ چه‌ند
که‌سێک بکڕرێت به‌ڵام به پێ ئه‌وه ژماره‌یه‌ی که داوای ده‌که‌ن
نرخه‌که‌ی ده‌گۆڕێت .
دووه‌م : یان
ده‌بێت له ڕیگای ئینته‌رنێته‌وه ئۆن لاین ئه‌و به‌رنامه به‌کاربهێنیت ،
ئه‌م ڕێگایه هێشتا زۆر بڵاو نیه‌و له‌و وڵاتانه‌ی که هێڵی ئینته‌رنێت
خاوه به‌هیچ جۆرێک ناتوانرێت سود له‌م ڕێگایه وه‌ربگیرێت بۆ به‌کارهێنانی
به‌رنامه‌که .
سێیه‌م :
یان ده‌بێت ئه‌و به‌رنامه‌یه له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ماڵپه‌ڕی
سه‌ره‌کی یان هه‌ر ماڵپه‌ڕێکی ڕێگاپیدروادا دابه‌زێنیت و به ماوه‌یه‌کی
کاتی ده‌توانیت سود له کرداره‌کانی وه‌ربگریت ، هه‌ندێک جاریش له‌م ماوه
کاتیه‌دا نا‌توانیت سود له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌ربگریت به‌ڵام
به‌گشتی له‌و ماوه‌دا بێ گرفت کارده‌کات .
پرسیار له‌وه‌دایه بۆچی ئه‌و به‌رنامه‌یه ئه‌و ماوه‌یه کارده‌کات و دواتر ناتوانرێت به‌کار بهێنرێت ؟
وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه چونکه
ئه‌وبه‌رنامه‌یه کات پێوێکی تێدایه‌و له‌گه‌ڵ داڕشتنیدا تێکه‌ڵ
به‌فرمانه‌کانی ئه‌و به‌رنامه‌کراوه‌و ڕۆژانه کاتی به‌سه‌رچوونی
به‌رنامه‌که‌ت پێڕاده‌گه‌یه‌نێت و له‌واده‌ی دیاریکراودا به‌رنامه‌که
له‌کار ده‌خات , به‌رنامه‌کان ماوه‌ی کارکردنیان له‌نێوان پێنج رۆژ
تامانگێکدایه ئه‌وه‌ش بارێکی پرۆفیشناڵه‌و زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی به‌رهه‌م
هێنانی به‌رنامه‌کان ئه‌و ماوه‌یه داده‌نێن تا
به‌کارهێنه‌رله‌وماوه‌کاتیه‌دا بتوانێت کار له‌سه‌ر به‌رنامه‌که بکات دوای
ته‌واو بونی ئه‌وماوه‌یه ده‌بیت ئه‌وبه‌رنامه بکڕیت ئه‌گه‌رنا ده‌بێت
بیسڕیته‌وه چونکه ناتوانرێت سودی لێوه‌ربگریت ، لێره‌دا پرسیاریکی تر
دێته پیشه‌وه له‌م وڵاته‌دا و به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا کۆمپانیاکانی
بواری پرۆگرامین نه نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه‌و نه‌به‌رهه‌مه‌کانیشیان
به‌نرخی خۆی ده‌گاته ده‌ستمان ئایا چۆن بتوانین سود له‌م به‌رنامانه
وه‌ربگرین و بتوانین به‌هه‌میشه‌یی چالاکی بکه‌ین ؟
چالاککردنی سوفتوێره‌کان به چوار ڕێگایی
زۆر ناسراو ده‌کرێت که هیچیان یاسایی نین و له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م
به‌رنامانه ده‌فرۆشرێن و مافی کۆپی کردنی پاریزراوه سزایه‌کی زۆر توندی
ئه‌وکه‌سانه ده‌ده‌ن که ئه‌م ڕێگایانه به‌کارده‌هێنن بۆ چالاککردنی
به‌رنامه‌کان ، وه ئه‌و مه‌ڵپه‌ڕانه‌ش بلوککراون که ئه‌م جۆره ڕێگایانه
بۆ به‌کارهێنه‌ر ڕونده‌که‌نه‌وه‌و وه ئه‌وفایلانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه که
ئه‌و کارانه‌یان له ده‌ست دێت . به‌ڵام له وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌کردو به
ته‌کنه‌لۆژیا ئه‌م کاره زۆر ئاساییه‌و ته‌نانه‌ت چه‌ندین ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت
به‌م بواره کراونه‌ته‌وه‌و ڕۆژانه نوێترین هۆکار بڵاوده‌که‌نه‌وه
بۆچالاککردنی به‌رنامه‌کان پێشه‌نگی ئه‌م کارانه‌ش هه‌ردوو وڵاتی چاین و
ڕوسیان که زۆرترین ڕێژه‌ی هاکه‌ر له بواره‌دا له‌م دوو وڵاته‌دان .
به‌گشتی کراک پێک دێت له فایلێک یان چه‌ند فایلێک هه‌مووجۆره‌کانی کراک
هه‌ر یه‌ک کار ده‌که‌ن هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دروستکراون که چالاککردنی
به‌رنامه‌کانه بۆ هه‌میشه‌یی به‌ڵام شێوازی به‌کارهێنانیان جیاوازه ،
جۆره‌کانی کراکیش بریتین له ( پاچ ، کیجن ، ژماره‌وهێمای تۆماربوون ) .
هۆکاره‌کانی چالاککردنی به‌رنامه‌کان :
یه‌که‌م ( پاچ ) ئه‌م ڕێگایه زۆر
ترسناکه‌و زۆرترین جار هاکه‌ره‌کان بۆکاره سیخوریه‌کانیان ئه‌م جۆر
فایلانه دروست ده‌که‌ن و به‌مه‌به‌ست بڵاوی ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر چی ئه‌م
جۆره فایلانه توانای چالاککردنی به‌رنامه‌کانیان هه‌یه به‌یه‌کجاری
به‌ڵام زۆرترین جار که‌لێنێكی ترسناک له ویندۆزه‌که‌تدا به‌جێ ده‌هێڵن که
ڕێگا بۆ هاکه‌ره‌کان خۆشده‌کات ده‌ست به‌سه‌ر سیته‌مه‌که‌تتدا بگرن ،
هه‌ندێک جار کاتێک ده‌ته‌وێت ئه‌م جۆره فایلانه به‌کاربهێنیت
بۆچالاککردنی به‌رنامه‌یه‌ک به‌یه‌کجاری ئه‌و دژه ڤایرۆسه‌ی له
کۆمپیوته‌ره‌که‌ماندا دابه‌زێنراوه هه‌ڵده‌سێت به‌سڕینه‌وه‌ی ئه‌و فایله‌و
به ڤایرۆسی ده‌ناسێنێت یاخود فایلی سیخوڕی ، له‌ڕاستیدا شه‌رت نیه ئه‌و
ڤایرۆسێکی ترسناک بێت به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه که فایلێکه جیگای
گومانه‌و هه‌رگیز نابێت ئه‌وه‌نده دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و فایلانه له
کۆمپیوته‌ره‌که‌ماندا بهێڵینه‌وه ،
چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی:
ده‌بێت سه‌ره‌تا به‌رنامه‌که دابخه‌یت و
پاشان زۆربه‌ی جار ده‌گوازریته‌وه بۆ فۆڵده‌ری به‌رنامه‌که‌و ده‌بڵ کلیکی
له‌سه‌ر ده‌کرێت ، له‌م باره‌دا سێ پێشهات چاوه‌ڕێمانه
یه‌که‌م : ڕاسته‌وخۆ به‌رنامه‌که کراک ده‌بێت به‌نامه‌یه‌کی ئاگادارکردنه‌وه سه‌رکه‌وتنی کاره‌که‌ت پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت .
دووه‌م :
داوای فایلی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که ده‌کات و تۆش پێویسته شوێنی
دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که بدۆزیته‌وه‌و کلیک له‌سه‌ر فایلی سه‌ره‌کی
به‌گه‌ڕخه‌ری به‌رنامه‌که ده‌که‌ین .
سێهه‌م : له‌وانه‌یه
پاش پاچ کردن قۆناغێکی تریشی پیویست بێت تا به‌رنامه‌که چالاک بێت
ئه‌وه‌ش به پڕکردنه‌وه‌ی خشته‌یه‌کی زانیاری یان ده‌بێت سریاڵیش به‌کار
بهێنرێت ، واته چالاککردنی به‌رنامه‌که به دوو قۆناغ کۆتایی دێت .
کیجن :
ئه‌م جۆه پێک هاتوه له فایلێکی شێوه به‌رنامه به‌ڵام ته‌نها له
خانه‌یه‌ک یان دووخانه پیک دێت و ناوێک و ژماره‌یه‌کی نهێنی تێدایه یان
له‌وانه‌یه ته‌نها یه‌ک خانه پێک هاتبێت و کۆمه‌لێک ژماره‌وهێمای تێکه‌ڵ
بێت به‌م هۆکاره‌ش به‌رنامه‌که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه کراک ده‌کات و
ده‌توانرێت سود له‌ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندی به‌رنامه‌که وه‌ربگیرێت ، ئه‌م
کیجنه‌ش کاتێک دروست ده‌کرێت که زنجیره‌ی ژماره‌ی تۆماری به‌رنامه‌یه‌ک
له‌لایه‌ن کراکه‌ره‌کانه‌وه که‌شف ده‌بێت ئیتر ئه‌م زنجیره‌یه به‌شێوه‌ی
به‌رنامه‌یه‌کی بچوک دروست ده‌کرێت و به هۆی دوگمه‌یه‌کی ناو ڕوکاری
ئه‌وبه‌رنامه‌وه به‌سه‌دان ژماره‌و هێمای تۆماربونت ده‌ست ده‌که‌وێت و
هه‌ر دانه‌یه‌کان تاقیبکه‌یته‌وه بێ گرفت کارده‌کات ، ئه‌م ڕیگایه‌ش
له‌وه‌ی پێشوو دڵنیاکه‌ره‌وه تر‌و سه‌رکه‌وتوو تره .
سریاڵ نه‌مبه‌ر :
ئه‌م ڕێگایه بۆ تۆمارکردن ڕێگایه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوه‌و هیچ مه‌ترسیه‌کی
تێدا نیه وه‌ک وایه به‌رنامه‌که‌ت کڕیبێت ، واته له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و
که‌سه‌ی ئه‌م ژماره‌ی تۆماربوونه بڵاو ده‌کاته‌وه خۆی کڕیویه‌تی به‌ڵام
ئیتر یان به‌هۆی دزه‌کرنه‌وه بێت یان خۆی ئه‌وکاره‌ی کردبێت زانیاری
تۆماربونه‌که‌ی بڵاوبوه‌ته‌وه‌و که‌سانێک که ئه‌و زانیاریانه بنوسنه‌وه
ده‌توانن به‌رنامه‌ی پێ تۆماربکه‌ن بێ گرفت .
وه ڕێگای کۆتایی بۆ تۆمارکردنی به‌رنامه
ڕێگایه‌کی زۆر سه‌رنج ڕاکێش و جیاوازه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆ
به‌رنامه‌که داده‌به‌زێنیت بێ هیچ گرفتێک به‌ڵام دواتر فایلی سه‌ره‌کی
به‌رنامه‌که که وه‌ک کراک له ئینته‌رنێته‌وه داتگرتوه له‌فؤڵده‌ری
سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که‌دا داده‌نێیته‌وه‌و ده‌بێت ڕازی ببیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
که جێگای فایله‌که‌ی پێشوو بگرێته‌وه به‌م شێوه‌یه به‌رنامه‌که کراک
ده‌بێت ، فیکره‌ی ئه‌م کاره‌ش ئه‌وه‌یه که که‌سێک ئه‌م به‌رنامه‌ی کڕیوه
به‌ڵام پاش تۆمارکردنی له‌کۆمپیوته‌ره‌که‌ی خۆیدا فایلی سه‌ره‌کی
به‌رنامه‌که‌ی بڵاوکردوه‌ته‌وه له‌م باره‌شدا هه‌رکه‌سێک هه‌مان ڤێرژنی
دابه‌زاندبێت له‌و به‌رنامه‌یه‌و هه‌مان فایل په‌یست بکات له فؤڵده‌ری
سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که‌دا ئه‌وا به‌رنامه‌که‌ی بێ گرفت بۆ تۆمارده‌کرێت .
سه‌رچاوه : له گۆڤاری فێرکاری کوردیه‌وه
0 comments:
إرسال تعليق