***********************************************
بۆ ئەو کەسانەی کە فڵاش میمۆڕی ئامادەیان نیە لە جۆری NTFS, ئەگەر نا ڕاستەوخۆ بڕۆ بۆ Format

سەرەتا پێویست دەکات کە فڵاش میمۆڕیت هەبێت پاشان پێویستی بە وەرگێڕانە بۆ ئەوەی بتوانی بۆ ئێستا و داهاتوو پەڕگە بە قەبارەی گەورە کۆپی بکەیتە ناوی بەبێ هیچ کێشەیەك. چونکە زۆربەمان دەزانین کە هاڕدیسکی دەرەکی یان فڵاش میمۆڕی لە بنەڕەتدا لە جۆری FAT32 ـە بۆ ئەوەی هەموو سیستەمەکان بتوانن بە ئاسانی بیخوێننەوە. هەر بۆیە جۆری FAT32 سنوردارە بۆ پەڕگە گواستنەوە، واتە توانای گواستنەوەی 4GBـی زیاتر نیە بە یەك جار, بەڵام جۆری NTFS کە توانایەکی بێ سنوری هەیە لە پەڕگە گواستنەوە کە دەگاتە نزیکەی 16TB بە یەك جار.

ئێستا دەبێ جۆری FAT32 بگۆڕین بۆ NTFS بۆ ئەوەی بتوانین ویندۆس لەو ڕێگەیە دابمەزرێنین.
وهرگێڕانی FAT-یان FAT32 بۆ NTFS
- بڕۆ Start پاشان بنووسه cmd دواتر به دهستی ڕاست کلیك بکه و Run as Administrator ههڵبژێره، پهنجهرهیهکی ڕهشت بۆ دهکرێتهوه،
- لهناو ئهو پهنجهرهیه بنووسه convert G: /fs:ntfs
- مهبهست له :G ئهوهیه که بتهوێ هاڕدیسکی :G وهربگێری، وه تۆ دهتوانی پیتهکه بگۆڕی بۆ ئهو پیتهی که هاڕدیسك یان فڵاش میمۆڕی دهتهوێ بیگۆڕی وهك ئەو وێنهی خوارهوه.
***********************************************
Format
پاشان بە پێویستی دەزانم کە فۆڕماتێکی فڵاش میمۆڕیەکە بکەی

دوای فۆڕماتکردن. ئێستا پێویستیت بە ویندۆسی هەشت دەبێت کە پێچرابێت بە شێوەی iso، بۆ ئەو مەبەستە دەتوانی لێرە لە ماڵپەڕی سەرەکی مایکڕۆسۆفت ویندۆس هەش بێ بەرامبەر دابگری و بەکاری بهێنی بۆ ماوەی 90 ڕۆژ. Download Windows 8 Enterprise
Download
دوای داگرتنی ویندۆسی جۆری 32-bit یان 64-bit بەتەواوی ئێستا پێویستیت بە پڕۆگرامی وەرگێڕی ویندۆسە بۆ ناو USB، بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانی هەر لە خۆدی مایکڕۆسۆفتەوە ئەویش بێ بەرامبەر دابگری و بەکاری بهێنی. داگرتنی Windows 7 USB/DVD Download Tool.

خۆی ئەو پڕۆگرامە بۆ ویندۆس 7 دەبێت بەڵام من خۆم تاقیم کردەوە بۆ ویندۆس 8 بە هەمان شێوە کارەکەت بۆ دەکات بێ هیچ کێشەیەك.
USB Tools
دوای داگرتن و دامەزراندنی پڕۆگرامەکە ئێستا پڕۆگرامهکه بکهوه کرتهی سهر Browse بکهو پهڕگهی Windows 8 ههڵبژێره که به ISO پێچراوه پاشان Next کرته بکه، وهك ئهو وێنهی خوارهوه.

پاشان USB device ههڵبژێره... ئهو پڕۆگرامه دهتوانێ یارمهتیت بدات بۆ سووتاندنه سهر DVD له ههمان کاتدا ئهگهر ویستت.
پاشان ئهو Flash memory ههڵبژێره که دهتهوێ Windows 8 بخهیته سهری پاشان کرته بکه سهر Begin copying.
ئێستا تهنها چاوهڕێ دهکهی تا خۆی ههموو کارهکان جێبهجێ دهکات.
Installation
دوای تەواوبوونی کارەکە ئێستا دەتوانی کۆمپیتەرەکەت هەڵبکەیەوە (restart) لە کاتی دەرچونی لۆگۆی کۆمپیتەرەکەت پەنجە بنێ بە Esc لەسەر تەختەکلیلەکە بەو شێوەیە boot menu دێتە پێشەوە، یان هاوشێوەی ئەوە.

پاشان USB هەڵبژێرە و پەنجە بنێ بە Enter. دوای کەمێك چاوەڕێ کردن پەنجەرەیەکی هاوشێوە دێتە پێشەوە.
پاشان کرتە بکە سەر Next.
تەنها کرتە بکە سەر Install now.
***********************************************
لەو پەنجەرەیەدا دوو ڕێگا هەیە بۆ دامەزراندنی ویندۆس،
یەکەم: دامەزراندنی ویندۆسێکی پاراو (پاك). واتە بۆ کەسێکە کە تەنها ویندۆسی هەشت دابمەزرێنێت.
دووەم: دامەزراندنی ویندۆسی دووەم بەبێ ئەوەی کاریگەری بکاتە سەر ویندۆسی یەکەم.

بابەتەکەی ئێمەش ڕوو لە ڕێگای دامەزراندنی دووەم دەکات بۆ ئەوەی ویندۆسێکی تر دابمەزرێنین لەسەر کۆمپیتەرەکەمان.
تێبینی! تۆ وەك دامەزرێنەرەکی ویندۆس هەشت دەتوانی ڕێگای یەکەم هەڵبژێری ئەگەر بتەوێ تەنها ویندۆس هەش هەبێت لەسەر کۆمپیتەرەکەت، بەڵام ئاگاداربە لە کۆپی کردنی پەڕگە و وێنەکانی ناو کۆمپیتەرەکەت چونکە وەك فۆڕماتکردنی کۆمپیتەر هەموو شتێك لەدەست دەدەی ئەگەر پەڕگەکان کۆپی نەکەیتە شوێنێکی دڵنیا لەپێشدا.
***********************************************
ئێستا کرتە لە بەشی ژێرەوە دەکەین Custom: Install Windows only advanced
پاشان دێینە پەنجەرەیەکی هاوشێوەی خوارەوە.
تێبینی! لەبەر ئەوەی من تەنها یەك هاڕدیسکم هەیە و بەش بەشم نەکردووە بۆیە هەر خۆی دەستنیشانی کردووە کە ویندۆس لەسەر ئەو هاڕدە دابمەزرێنم، بەڵام ئەگەر تۆ ئەو بەشەت هەڵبژارد دەبێ بەشێکی لێوەربگری بۆ دامەزراندنی ویندۆسە نوێکە ئەگەر پێشتر ئەو کارەت نەکردبوو ئەوە دەتوانی هەر لەو بەشە ئەو کارە ئەنجام بدەی. پاش ئەوەی هاڕدە نوێکەت دەستنیشان کرد کرتە بکە سەر Next.
ئێستا لێرە ڕەنگێك دەتوانی هەڵبژێری و ناوێك بۆ کۆمپیتەرەکەت بنووسە و بەردەوام بە و کرتە لە Next بکە.
لێرە بە شێوەیەکی خێرا کرتە دەکەینە سەر Use express settings.
ئیمایلی windows live یان Hotmail بنووسە و کرتە بکە سەر Next.
لێرە هەمان تێپەڕەوشەی ئیمایلەکە بنووسە و کرتە بکە سەر Next.
بەو شێوەیە تا 90 ڕۆژ دەتوانین بەبێ بەرامبەر بەکاری بهێنین.
زانیاری زیاتر لە بەو ID ناوە i8S-Sa5YFEE
سەرنج!
زۆربەی بەکارهێنەر گلەیی لەوە دەکەن کە Start لابردرایە و ئەو ڕوومەتەی ئێستا بۆ تابڵێت دەشێ نەك بۆ لاپتۆپ یان دیسکتۆپ.
بەڵام من وەك بەکارهێنەرێکی ویندۆس Start هەر وەك خۆی ماوە بەڵام بە ڕوومەتێکی تر و خێرایەکی بەرچاو و ئاسان تر،

جیاوازی نێوان windows start 7 و windows start 8
Windows Start 7
Windows Start 8
هیوادارم سودی هەبێت.
0 comments:
إرسال تعليق