به‌راوردی گه‌شه‌سه‌ندنی كامێرای نه‌وه‌كانی ئایفۆن به‌ وێنه‌!



iphoneamong

سه‌رچاوه‌ iClarified

ئەمڕۆ بەفەرمی سامسۆنگی کۆری پەردەی لەسەر نەوەیەکی نوێ گالەکسی تاب لادا کە ژمارە ٣ هەڵگرتووە و دەکاتە Galaxy Tab 3 و قەبارەیەی شاشەکەی ٧ ئینجە و ڕکابەری ئایپاد مینییە. بە ئاسانی هەڵگرتن و ناوازەیی لە دیزاینیدا جیادەکرێتەوە و چاکسازی لە ناوەوەی بەتەواوی کراوە هەر لە پڕۆسێسەر و ڕامەوە تا شاشە و هەموو بەشاکانی تری. سامسۆنگ زیاتر هەنگاوی پێشکەوتن دەنێت و دەیەوێت بەتەواوی هەموو ئامێرەکان نوێبکاتەوە و بیانهێنیتە ڕیزی ئەوانی تر و بوارەکە زیاتر فراوان بکات و ڕکابەری خۆی بەرامبەر کۆمپانیاکانی تر بەهێزتر بکات.
تایبەتمەندییەکانی گالەکسی تاب ٣:
١- پڕۆسێسەری ١.٢ گێگاهێرتز دیوڵکۆر
٢- یەکەی یادی ناوەکی ٨ گێگا و ١٦ گێگا بوونی هەیە و توانای زیادکردنی هەیە بۆ ٦٤ گێگا بەهۆی شوێنی یەکەی یادی دەرەکییەوە.
٣- کامێرای پاشەوەی ٣ مێگاپێکسڵ و پێشەوەی ١.٣ مێگا پێکسڵ.
٤- سیستەمی کارگێری ئەندرۆید وەشانی ٤.١ جێلی بینی لەسەرە.

کەی بەردەست دەبێت و نرخی چۆن دەبێت:
جۆری تەنها وایفای لەسەرەتای مانگی داهاتوو و جۆری ٣ جی لە سەرەتای مانگی ٦ دەکەوێـتە بازاڕەکانەوە و نرخەکەی بەگوێرەی بازاڕەکان دەگۆڕیت واتە تاکاتی بڵاوبوونەوەی بەتەواوی نازانرێـت لە کوردستان و عێراق نرخی چۆن دەبێـت.

0 comments:

إرسال تعليق