سامسۆنگ فرۆشی Galaxy S 4 ی ئاشکرا کرد



کۆمپانیای سامسۆنگ ی کۆری ژمارەی فرۆشتنی گالاکسی ئێس ٤ ی ئاشکرا کرد.
لە لێدوانێکی دا  بۆ ڕۆژنامەی The Korea Times شین جۆنگ کیین، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ناوبراو  ڕۆژی پێنج شەممە  رایگەیاند: مۆبایلی (گالاکسی ئێس ٤) توانی بەئاسانی ژمارەی پێوانەی  مۆبایلی پێش خۆی (گالاکسی ئێس ٣) لە فرۆشتندا بشکێنێت.
هەروەها شین ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیای سامسۆنگ ژمارەی فرۆشی  مۆبایلی زیرەک لە جۆری گالاکسی ئێس ٤  دەگەیەنێتە ١٠ ملیۆن دانە بە بەراورد لەگەڵ گالاکسی ئێس ٣ کە ماوەی ٥٠ ڕۆژی پێویست بوو بۆ گەیشتن بەم ژمارەیە، ئەمەش وایکرد کۆمپانیای ناوبراو خێراترین فرۆشتن بۆ ئامێرەکانی لە مێژووی خۆیدا تۆمار بکات.
ئەوەشی بە بیر هێنایەوە: مۆبایلی گالاکسی ئێس ٤ باشترین مۆبایلی سامسۆنگ ە  لە ڕووی تایبەتمەندییەوە  بە شاشەیەکی ٥ ئینجی و کامێرایەکی ١٣ مێگا پێکسڵ، لەگەڵ پاڵپشتی
(G-LTE4 )  بە تەکنەلۆژیای نەوەی چوارەم.

0 comments:

إرسال تعليق