تۆڕی کۆمەڵایەتی “تویتەر” دەستی کردووە بە تاقیکردنەوەی ئەپی تویتەری تایبەت بە چاویلکەی گووگڵ


تۆڕی کۆمەڵایەتی “تویتەر” دەستی کردووە بە تاقیکردنەوەی ئەپی تویتەری تایبەت بە چاویلکەی گووگڵ و وا پێدەچێت ئامادەکاری بکات بۆ ڕاگەیاندنی ئەپەکە بۆ ئەو کاتەی چاویلکەی گووگڵ دەکەوێتە بازاڕەکانەوە. وەکو لەوێنەی هاوپێچ دا دیارە کە یەکێک لە بەکارهێنەرانی تویتەر وێنەیەکی گرتووە و پۆستی کردووە و لە ژێرییەوە و نوسراوە Twitter for Glass بەڵام دوای ماوەیەکی کەم وێنەکە دەسڕیتەوە. شایەنی باسە هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە بڵاونەبۆتەوە تەنها ئەوە نەبێت کە تویتەکان لەڕێگەی دەنگەوە دەنوسرێن و پاشان بڵاودەکرێنەوە ئەمە و پشتگیری وێنەگرتنیش دەکات و دواتر تویتکردنی. جێگای ئاماژەیە کە ساڵی ڕابردوو گووگڵ چاویلکەیەکی لە کۆنگرەی I\O ڕاگەیاند و هەتا ئەم چرکە ساتەش لەژێر پەرەپێدان دایە و تا ئێستا چەند گرتە ڤیدیۆیەکی لەسەر ئەم چاویلکەیە و بەکارهێنانی بڵاوکردووەتەوە. و یەکێک لەو ئەپانەی کە پشتگری نوسین دەکات بە دەنگ بریتیە لە ئەپی جی مەیلی تایبەت بە بەڕێوەبردنی هەژماری جیمەیلەکەت. وا پێدەچێت لە کۆتای ئەمساڵ چاویلکەکە بخەنە بازاڕەوە و ئەمە لەکاتێکدایە ئێرک شکێمدتی بەڕێوەبەری گووگڵ ئاماژە بەوە دەکات کە لەوانەیە بڵاوکردنەوەی چاویلکەکە دوابخرێت بۆ ساڵی ٢٠١٤.



0 comments:

إرسال تعليق