یەکێک لەو بەرهەم ناوازانە کیبۆردێکی تیشکیە تا ئێستا بڕواناکەم کەسمان بەکارمان هێنابێت یان بینیبێتمان بەڵام ئەم جۆرە کیبۆردانە چەند ساڵێکە پەیدابوونە لە بازاڕه جیهانیەکاندا .
کۆمپانیای ئيليكۆم Elecomی یابانی تایبەت بە ئامێره ئەلیکترۆنیە پێوەکراوەکان هەستا بە دروست کردنی کیبۆردێکی تایبەت بۆ مۆبایلە زیرەکەکان و تاتە بژمێرو تابەکان بەهەردوو دوو سیستەمی ئەندرۆید( Android) ئای ئۆ ئێس (iOS) کار دەکەن بەناوی Elecom TK-PBL042BK.
ئەم ئامێرە بريتی نیە لە کیبۆردێکی ئاسایي بەڵکو پشت بە سیستەمی تیشکی لیزەر دەبەستێت واتە کیبۆردێک تەنها بە تیشک دروست کراوە وەک لە وێنەکەدا.
ئامێرە کە برتیە لە پارچەیەکی ئەليکترۆنی بچوکی لاکێشەی دەبەسترێت لە مۆبایلەکە یان تاتە بژمێرەکە بە وایەر بێت یان بە ڕێگەی بلوتوس، ئەویش هەڵ دەستێت بە گوێزانەوەی تیشکی لۆگارتیمی لیزەر بۆسەر هەر ڕوکارێکی تەخت وەک مێز یان کتێب هەرچی بێت لە شێوەی کیبۆردێکی ئاسایي QWERTY بە تیشک بۆت دروست دەکات تۆش دەتوانیت بەکاری بێنیت.
بەکارهێنانی ئاسانە وە کێشی ئامێرەکەش زۆر کەمە وە هەروەها هەڵ دەستێت بە شەحن کردنەوەی خۆشی، لەوانەیە ئەم ئامێرە لە داهاتودا لە بری شاحنەی مۆبایلیش بەکار بێت.
هیوادارم تا گەرماو گەرمە بگاتە دەستمان ئێـەش سودی لێ وەرگرین..
لە دوعای خێر بێبەشمان نەکەن
0 comments:
إرسال تعليق