وه‌ک ده‌زانین ئێستا به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت به‌ته‌واوی زیادی کردوه
که‌م
که‌س هه‌یه ئێستا کۆمپیوته‌ری هه‌بێت و ئینته‌رنێتی نه‌بێت ، به‌ڵی
بێگومان پاش ئه‌وه‌ی کۆمپانیاکانی بواری گه‌یاندن چه‌ندین جۆر له
ته‌کنه‌لۆژیای گه‌یاندنی نێتیان هێنایه بازاڕه‌کانی کوردستانه‌وه و
گه‌یاندنی بۆ شوێنه دوره ده‌سته‌کان ئیتر به ته‌واوی وڵاته‌که‌مان به‌م
خێراییه گه‌شه‌ی کرد له‌م بواره‌دا ، به‌ڵام یه‌کێک له کاره‌ساته
گه‌وره‌کان که هه‌میشه به‌کارهێنه‌ران نیگه‌ران ده‌کات و ناتوانن
به‌ته‌وای سود له نێت وه‌ربگرن نه‌بوونی زانیاریه سه‌باره‌ت به‌م
ته‌کنه‌لۆژیا نوێیه ، جیهانی ئینته‌رنێت جیهانێکی فراوانه هه‌موو که‌سێک
له‌م تۆڕه‌دا بوونی هه‌یه ، وه‌هه‌ر که‌سێک ڕۆژانه به‌م تۆڕه‌دا بگه‌رێت
توشی سه‌دان کێشه ده‌بێت و هه‌ندێک جار کۆمپیوتهرهکهشی به‌ته‌واوی تێک
ده‌چێت به‌هۆی کاری فایلی زیان به‌خش و ڤایرۆسه‌وه ، یه‌کێکی تر له کێشه
بڵاوه‌کان له وڵاتی خۆماندا خێرایی هێڵه‌کانی ئینته‌رنێته که به‌ڕاستی
جێگای شه‌رمه‌زاریه پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه به‌م خێراییهکهمه و به‌و
نرخه گرانه هێڵه‌کانی نێت ده‌گات به ده‌ستمان ، به‌هه‌ر حاڵ لێره‌دا
باسی به‌رنامه‌یه‌ک ده‌که‌م که به‌ڕاستی ده‌بێت هه‌ر به‌کارهێنه‌رێکی
ئینته‌رنێت دایبه‌زێنێت ، من دڵنیام ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رنامه دابه‌زێنێت
هه‌رگیز په‌شیمان نابێته‌وه‌و هاوڕێکانییشی له‌م بابه‌ته ئاگادار
ده‌کاته‌وه فه‌رموون بزانین ئه‌م به‌رنامه چیه‌و بۆچی به‌کاردێت .
به‌رنامه‌ی (Ad Muncher) یه‌کێکه له‌و
به‌رنامانه‌ی که بۆ ڕاگرتن و پاراستنی به‌کارهێنه‌ران له لاپه‌ڕه‌ی زیان
به‌خش دروستکراوه ،که بریتیه له فلته‌رێک به‌ڕوی تۆڕی ئینته‌رنێت دا ،
ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پراوسهرهکاندا ده‌گونجێت وه‌ک (
Internet Explorer, Firefox, Opera, Google Chrome, Safari, Flock,
Netscape, Maxthon and Avant Browser ) و هه‌ر بابه‌تێکی دیعایات و فایلی
سیخوڕی کردن که له‌ڕێگای کردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌کانه‌وه دێته
کۆمپیوته‌ره‌که‌مان نمونه‌ی وه‌ک (Pando, SopCast, ICQ, Morpheus, Kazaa,
PalTalk, iMesh, Bearshare, LimeWire, Yahoo! Music Jukebox, TVAnts)
ڕایده‌گرێت و سه‌رباری ئه‌وه‌ش خێرایی ته‌واو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ
ئینتهرنێتهکانمان ، ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌هیچ جۆرێک کار ناکاته سه‌ر
وینه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی وێب وه به‌هیچ جۆرێک له تایبه‌تمه‌ندی په‌ڕه‌کان
که‌م ناکاته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌یکات پاراستنیه‌تی له فایلی زیان به‌خش
و زیادکردنی خێرایی ئینته‌رنێته‌که‌ت .
ئه‌م ده‌رچووه‌ی که له به‌رنامه‌که
ده‌ستم که‌وتوه ڤێرژنی ( Ad Muncher v4.91 ) به‌ڵام ئێستا له ماڵپه‌ڕی
سه‌ره‌کی (v4.93) هاتووه به‌ڵام ناکرێت فول ڤێرژن بکرێت چونکه ته‌نها
(30) کار ده‌کات و دواتر ده‌بێت یان به‌رنامه‌که بکڕیت یان ده‌بێت
بیسڕیته‌وه چونکه له‌کار ده‌که‌وێت له‌دوای ئه‌و مانگه‌وه . من ئێستا
هه‌ر ئه‌و ڤێژنه به‌کار ده‌هێنم که باسی ده‌که‌م تۆش هه‌ر وابکه بۆ
ئه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌کت توش نه‌بێت .
داگرتن له‌گه‌ڵ کراکه‌که‌یدا (v4.92) قه‌باره‌که‌شی ( 1.24 مێگاباته)
پاش داگرتنی به‌رنامه‌که له زیپهکهیدا
ده‌ری بهێنه به‌م جۆره ده‌رده‌چێت خاڵی یه‌که‌م به‌رنامه‌که‌یه ده‌بڵ
کلیکی له‌سه‌ر بکه بۆ دابه‌زاندن ، دواتر باسی کراکه‌که ده‌که‌م که
به‌رنامه‌که به‌هه‌میشه‌یی چالاک ده‌کات ، ئێستا ده‌بڵ کلیک له‌سه‌ر
به‌رنامه‌که بکه بۆ دابه‌زاندن
لێره‌دا ده‌توانیت شوێنی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که بگۆڕیت ئه‌گه‌ر ناته‌وێت بیگۆڕیت کلیک له‌سه‌ر (Next) بکه بۆ به‌رده‌وام بوون
گرێ به‌ستی به‌رنامه‌که‌یه بۆ به‌رده‌وام بوون و ڕازیبوون له‌سه‌ر ئه‌و گرێ به‌سته کلیک له‌سه‌ر (I Agree) بکه
من پێم باشه هه‌روابێت تۆش گۆڕانکاری تێدا مه‌که ته‌نها (Next) بکه بۆ به‌رده‌وام بوون
ته‌نها کلیک له‌سه‌ر (Install) بکه بۆ به‌رده‌وام بوون
هه‌ندێک جار له دوای ته‌واو بوونی
دابه‌زاندن ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌ت پێده‌گات بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی کار
له‌گه‌ڵ پراوسهرهکهدا بکات وه‌ک من بکه ، من لێره‌دا مۆزێلام
به‌کارهێناوه له‌وانه‌یه لای تۆ جیاوازی هه‌بێت هه‌ندێک جار ئه‌م
ئاگادارکردنه‌وه‌یه ههرنایهت
ئێستا به‌رنامه‌که سێته‌پ بوو ته‌نها
کلیک له‌سه‌ر (Cancle) بکه هیچ گۆڕانکاریه‌ک مه‌که چونکه ئێستا
به‌رنامه‌که چالاک نه‌کراوه ده‌بێت چالاکی بکه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
ته‌نها کلیک له‌سه‌ر (Cancle) بکه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت به ته‌واوی
له‌به‌رنامه‌که ده‌ربچین بۆیه ده‌بێت کلیکی ڕاست له‌سه‌ر ئایکۆنی
به‌رنامه‌که بکه‌ین و پاشان له‌و لیسته‌دا که دێته ڕێمان (Close)
هه‌ڵبژێرین
له‌م بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌دا ته‌نها (Yes) بکه
چۆنیه‌تی چالاک کردنی به‌رنامه‌که :
ئه‌م کاره زۆر گرنگه‌و ده‌بێت به وریای
ئه‌نجامی بده‌یت پاش ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌که ده‌رچویت وه‌ک له
هه‌نگاوه‌کانی پێشودا ڕونکرایه‌وه ده‌بێت له‌و پارتێشنه‌ی که
به‌رنامه‌که‌ت لێ دابه‌زاندوه فۆڵده‌ری به‌رنامه‌که بدۆزیته‌وه من پێشتر
شوێنی دابهزاندنهکهم نه‌گۆڕی بۆیه لێره‌دا ده‌توانم به‌ئاسانی
بیدۆزمه‌وه ئه‌گه‌ر تۆش شوێنی دابه‌زاندنه‌که‌ت نه‌گۆڕیبێت ئه‌وا
لێره‌دایه که ئاماژه‌م پێداوه بیکه‌ره‌وه ،
دواتر ئه‌و فۆڵده‌ره‌ی که بۆم دانابوون
بۆ چالاککردنی بیکه‌ره‌وه ( مه‌به‌ستم خاڵی دووه‌م وینه‌ی یه‌که‌مه واته
کراکه‌که ) ئه‌م شه‌ش فایله‌ی تێدایه ده‌بێت بیگوازیته‌وه بۆ ئه‌و
شوێنه‌ی که ئاماژه‌م پێداوه ، کاره‌که ئاسانه ته‌نها کۆپیان بکه‌و له
فۆڵده‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که‌دا په‌یستی بکه‌ره‌وه
ئه‌م ئاگادار کردنه‌وه‌ر دێته پێش کلیک له‌سه‌ر (Yes to All ) بکه
کاره‌که به‌م جۆره ده‌بێت سه‌رنج بده
ئێستا بۆ کارپێکردنی به‌رنامه‌که
ڕێستارتێک بکه یان له ستارت و پاشان (All programs) به‌رنامه‌که به‌م
جۆره بدۆزه‌ره‌وه‌و کلیکی له‌سه‌ر بکه
ئێستا سه‌رنج بده به‌رنامه‌که به هه‌میشه‌یی چالاک کرا ، وه‌ک ده‌بینین ڕه‌نگی ئایکۆنی به‌رنامه‌که گۆراوه
ئه‌م به‌رنامه‌یه به بڕوای من
بۆکه‌سانێک کهسهرهتایانه له کۆمپیوته‌ر هیچ ده‌ستکاریه‌کی مه‌که‌ن
چونکه به شێوازێکی پرۆفیشناڵ ڕێک خراوه‌و هیچی ناوێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر
که‌سێکی شاره‌زایت ئه‌وه ده‌توانیت چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی تێدا بکه‌یت بۆ
ئه‌وه‌ی باشتر و چالاکانه تر کاره‌کان ڕاپه‌ڕێنێت بۆ نمونه له‌و به‌شه‌دا
که ئاماژه‌م پیداوه ده‌توانیت به ئاره‌زوی خۆت فلته‌ره‌کان زیاد بکه‌یت
و که‌م بکه‌یته‌وه دوای هه‌ر گۆڕانکاریه‌کیش کلیک له‌سه‌ر (Apply) بکه
بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌که
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که
خۆکارانه داوای نوێکردنه‌وه نه‌کات ئه‌م کاره بکه ، له‌به‌شی ئه‌بده‌یت
ئه‌و ده‌ست نیشانکردنانه لاببه دواتر (Apply) بکه
ئه‌م ئاگادارکردنهوهر دێته به‌رچاو ئه‌و نیشانه‌یه دابنێ و (Yes) بکه
هه‌ر کاتێک ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌ت بینی
ڕاسته‌وخۆ (Cancrel) بکه و به هیچ جۆرێک ئه‌م ڤێژنه نوی مه‌که‌وه
چونکه چالاککردنهکهی له‌ده‌ست ده‌دات و نا‌توانیت چالاکی بکه‌یته‌وه
سه‌رنج له‌م دوو نمونه‌یه بده توانای
ئه‌م به‌رنامه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت . ئه‌م وێنه‌یه پێش کارکردنی
به‌رنامه‌که گیراوه ، سه‌رنج له‌و هه‌موو ڕیکلامه بده که ده‌رکه‌وتوه
له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا که‌ده‌مه‌وێت فایلێک دابگم
ئێستا سه‌رنج بده به‌رنامه‌که‌م
چالاککردوه و هه‌مان لینکم کردوه‌ته‌وه ده‌بینین هیچ ڕیکلامێک دیار نیه و
زۆر به‌خێرایی ده‌کرێته‌وه
له ئێستادا یانه‌کانیش پڕ بوون له‌م
ڕیکلامانه و هه‌ندێک جار هه‌ر له خۆوه چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک
ده‌کرێنه‌وه وه‌ک ئه‌م یانه‌یه سه‌رنج بده ئه‌مه پێش کاراکردنی
به‌رنامه‌که‌یه
ئه‌مه‌ش دوای کاراکردنی به‌رنامه‌که
سه‌رنج بده ، لیره‌دا به‌کارهێنه‌ر به ئاسانیش هه‌ست به‌خێرایی
کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ش ده‌کات
0 comments:
إرسال تعليق