وه‌ک له له‌بابه‌تێکی پێشومدا باسی تواناکانی جوومله و سیڤه‌ری ناوخۆیم
کرد‌و وه دواتریش له فێرکاری یه‌که‌مدا باسی داگرتنی جوومله و چۆنیه‌تی زیادکردنی زمانم
کرد بۆ سکریپته‌که ، هه‌ندێک پێداویستیشم بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م سکریپته
بۆ دانابوون ، بۆیه تکام وایه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌کانی پێشوت
نه‌خوێندوه‌ته‌وه ئه‌وا پێداچونه‌وه‌یه‌کی بۆ بکه ، ئێستا و له‌م
فێرکاریه‌دا باسی چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سکریپته‌که ده‌که‌م له‌سه‌ر
سیڤه‌ری ناوخۆی ، دواتریش باسی دامه‌زراندنی ده‌که‌م له‌سه‌ر دۆمین و
هۆستێکی فری ، بێگومان من له وانه‌ی پێشودا باسی شوێنی دانانی
سکریپته‌که‌م کردوه ، وه له‌م فێرکاریهشدا باسی دروست کردنی داتابه‌یس و
دامه‌زراندنی جوومله ده‌که‌م له ڕێگای (localhost) وه کردنه‌وه‌ی ئه‌م
لینکه‌ش به‌هۆی پراوسهرێکهوه ده‌بێت بۆ نمونه من (مۆزێلا) به‌کارده‌هێنم
یان هه‌ر پراوسهرێکی تر که به‌رده‌ست بێت (کلیک لێره بکه بۆ شاره‌زابوون له‌سه‌ر زۆربه‌ی پراوسهرهکان) .
سه‌ره‌تا سکریپته‌که له‌جێگای ئاماژه
پێکراو دابنێ و دواتر پراوسهرێک ئاماده بکه بۆ کاره‌کانی دامه‌زراندن ،
من لێره‌دا سکریپته‌که‌م له فۆڵده‌رێکدا به‌ناوی (l4kurd) وه داناوه
له‌م شوێنه‌دا (C:\AppServ\www) تۆش ده‌بێت هه‌مان کار دووباره
بکه‌یته‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌کت بۆ دروست ببێت له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وا
کاره‌کانی دواتر ئه‌نجام نادرێت هه‌ربۆیه ئه‌م کاره بنه‌مایه‌که بۆ
کاره‌کانی دواتر هه‌وڵ بده کاره‌کان به وردی دووباره بکه‌یته‌وه .
سه‌ره‌تا ئه‌م لینکه بکه‌ره‌وه
(http://localhost/) ئه‌م ڕوکاره ده‌کرێته‌وه ، له‌م ڕوکاره‌دا کاره‌کان
سه‌ره‌تا ساده دێنه پێش چاو به‌ڵام له پشتی ئه‌م دوو دێڕه‌ی سه‌ره‌تاوه
جیهانێک له فرمان بوونی هه‌یه ، وه من لێره‌دا ناتوانم ڕونکردنه‌وه‌ی
زیاتر بده‌م له‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی ئه‌م سیرڤهره به‌ڵام کاره‌کانی ئێمه
له چه‌ند قۆناغێکی ساده‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه هه‌ر ئه‌م کارانه‌ش لێره‌دا
ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، سه‌ره‌تا ده‌بێت داتا به‌یسێک دروست بکه‌ین بۆ
سکریپته‌که‌مان بۆ ئه‌م کاره ده‌بێت کلیک بکه‌ین له‌و دێڕه لینک کراوه
سه‌رنج له‌وێنه‌که بده ئاماژه‌م به دێڕه‌که داوه
دواتر ئه‌م بۆکسه‌مان دێته پێش که دوای
ناو‌و ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون ده‌کات ، ئه‌م ناو‌و پاسۆرده چیه ؟ له کوێ
په‌یدای بکه‌م ؟ فێرخوازی ئازیز : ناوه‌که وشه‌ی (root) که جێگیره و
هه‌رگیز ناگۆڕێت ، به‌ڵام ووشه‌ی تێپه‌ڕه‌که ئه‌و وشه‌یه که له‌کاتی
دابه‌زاندنی سیرڤهرهکهدا داتناوه ، له‌م (بابه‌ته‌دا باسم کردوه) من ئه‌وکاته (1234567) دانابوو بۆ ووشه تێپه‌ڕه‌که تۆش ئه‌گه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌کت داناوه ئه‌وا لێره‌دا بینووسه دواتر (ok) بکه
ئه‌م ڕوکاره‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه که
کارکردن تیایدا ئێجگار فراوانه‌و لێره‌وه ده‌توانیت فراوانترین پرۆژه به
به‌رهه‌می (php) بنیات بنێیت ، لای ڕاست کۆنترۆڵ پانێڵی داتا به‌یسه لای
چه‌پیش که به چوارگۆشه‌یه‌ک نیشانم کردوه گۆڕینی زمانی به‌کارهێنانی
ئه‌م سیرڤهرهیه ، له‌به‌شی ناوه‌ڕاستدا ئاماژه‌م به بۆشاییه‌ک داوه
که ده‌توانرێت نووسین داغڵ بکه‌یت و دواتر به‌کلیک کردن له‌سه‌ر (Create)
داتا به‌یسێکی ئاماده‌کراو دروست بکه‌یت ، سه‌رنج له وێنه‌که بده
کاره‌کان زۆرن و پێویستی به ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتره به‌ڵام من پێم باشه
ته‌نها ئه‌و کارانه باسبکه‌م که تایبه‌ته به دابه‌زاندنی سکریپتهکهو
دواتر له بابه‌تی تایبه‌تدا باسی هه‌ندێک له به‌شه‌کانی ده‌که‌م .
من له‌م قۆناغه‌دا پێویسته داتا به‌یسێک
دروست بکه‌م ، سه‌ره‌تا ناوێک ده‌نووسم وه‌ک له‌م وێنه‌دا دیاره دواتر
کلیک ده‌که‌م له‌سه‌ر (Create) ئه‌و کاره‌ش به‌مانای دروستکردنی داتا بیسێک
دێت .
له‌م ڕوکاره‌دا ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی
کاره‌که‌ی پێ ڕاگه‌یاندین ، تکایه هیچ گۆڕانکاریه‌کی تر مه‌که
کاره‌که‌مان به‌م شێوه له‌سه‌ر داتابه‌یس ته‌واو بوو سه‌رنج له وێنه‌که
بده
ئێستا ده‌ست ده‌که‌ین به دامه‌زراندنی ،
سه‌ره‌تا له (شوێنی نووسینی ئهدرێسدا) بنووسه
(http://localhost/l4kurd/) من پێشتر باسی شوێنی دانانی سکریپته‌که‌م
کردبوو بۆیه به‌پێ ی هه‌نگاوه‌کان ڕۆشم تا گه‌شتمه ئه‌م قۆناغه ئه‌گه‌ر
هه‌ر کێشه‌یه‌کت نه‌بێت له هه‌نگاوه‌کانی پێشوودا ئه‌وا لێره‌شدا کاره‌کان
ئاسانن و هیچ کێشه‌یه‌کت بۆ نایه‌ته پێش ، من سکریپته‌که‌م له
فۆڵده‌رێکدا به‌ناوی (l4kurd) له (C:\AppServ\www) داناوه ، له‌به‌ر
ئه‌وه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م لینکه ده‌نووسم و پاشان (Enter) ده‌که‌م .
سه‌رنج له وێنه‌که بده
پاش که‌مێک ئه‌م ڕوکارهمان دێته پێش که
به‌دوو خاڵ ئاماژه‌م به کاره پێویسته‌کان کردوه ، خاڵی یه‌که‌م ده‌بێت
زمانێک دیاری بکه‌ین بۆ به‌ڕێکردنی هه‌نگاوه‌کانی دامه‌زراندن ، ئه‌م کاره
خۆکارانه له‌سه‌ر زمانی ئینگلیزی چالاک کراوه به‌ڵام ده‌کرێت بیگۆڕیت بۆ
هه‌ر زمانێک بته‌وێت ، من لێره‌دا هیچ گۆڕانکاریه‌ک ناکه‌م ته‌نها وه‌ک
له خاڵی دووه‌م دا ئاماژه‌م پێداوه (Next) ده‌که‌م
له‌م وێنه‌دا سه‌رنج له لای چه‌پی بده‌ن
که ئاماژه‌م به نوسینێک داوه ئه‌م نوسینانه پێناسه‌ن بۆ قۆناغه‌که
واته کاتێک (Next) ده‌که‌یت ئه‌وا قۆناغێکت بڕیوه ئه‌م قۆناغانه‌ش هه‌ر
وه‌کو دابه‌زاندنی به‌رنامه‌یه‌ک وایه به‌ڵام له هه‌ندێک قۆناغدا ده‌بێت
چه‌ند زانیاریه‌ک داغڵ بکه‌یت ، له‌م هه‌نگاوه‌دا ته‌نها (Next) بکه
له‌م قۆناغه‌شدا ته‌نها (Next) بکه و هیچی تری ناوێت ، ئه‌م قۆناغه خوێندنه‌وه‌ی گرێ به‌ستی به‌کارهێنانی ئه‌م سکریپتهیه
له‌م قۆناغه‌دا کاره گرنگه‌کان ئه‌نجام
ده‌ده‌ین تکایه به باشی له‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بڕوانه بۆ ئه‌وه‌ی بێ
کێشه بچیته قۆناغی داهاتوو .
سه‌رنج له لای چه‌پی وێنه‌که بده
ئاماژه‌م به قۆناغه‌که داوه که قۆناغی چواره‌مه‌و داوای زانیاری داتا
به‌یس ده‌کات ، سه‌رنج له لای ڕاستی وێنه‌که‌ش بده (Next) مان هه‌یه بۆ
چوونه قۆناغی داهاتوو من ، سه‌رنج له‌به‌شی خواره‌وه‌ی وێنه‌که بده
بهنیشاندهرێک ئاماژه‌م به به‌شی (Basic Settings) داوه که ده‌بێت به
وردی زانیاریه‌کان بنووسین ، لای ڕاست و چه‌پی وێنه‌که پێویست به
ڕونکردنه‌وه ناکات به‌ڵام به‌شی خواره‌وه‌ی وێنه‌که ده‌بێت به وردی
زانیاریه‌کان داغڵ بکه‌یت که ناوبراوه به به‌شی (به‌یسک سیتینگس) من
لێره‌دا وێنه‌یه‌کی تری ئه‌وبه‌شه ده‌خه‌مه پێش چاو تا هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک
له دامه‌زراندنیدا نه‌که‌یت
ئه‌م وێنه‌یه ڕونکردنه‌وه‌ی کاری وێنه‌ی
پیشووه وه‌ک ده‌بینن له پێنج خانه پێک هاتوه‌و منیش پێنج ژماره‌م بۆ
داناوه ، ڕونکردنه‌وه‌ی خاڵه‌کان به‌م جۆره‌یه :
خاڵی یه‌که‌م : ئه‌م خانه‌یه له دوو هه‌ڵبژاردن پێک دێت ، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌بوو وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره مهیگۆڕهو وازی لێ بێنه
خاڵی دووه‌م : ته‌نها بنووسه (localhost) و هیچ شتێکی زیاده مه‌نووسه
خاڵی سێیه‌م :
له‌م بۆشاییه‌دا ته‌نها بنووسه (root) ئه‌و وشه‌یه‌ش وه‌ک پیش‌تر باسم کرد
ناوی به‌کارهێنه‌ره به هه‌میشه‌یی وناگۆڕێت . تکایه بێ هه‌ڵه ئه‌و
ووشه‌یه‌ش بنووسه‌ره‌وه
خاڵی چواره‌م :
پاسۆرد ، ئه‌م پاسۆرده ئه‌و پاسۆردهیه که‌له‌کاتی دامه‌زراندنی
(appserv) نووسیم ، من ئه‌و کاته نووسیبووم (1234567) بۆیه ده‌بێت هه‌مان
شت لێره‌دا بنووسمه‌وه ، تۆش هه‌ر پاسۆردێک که‌له‌کاتی دابه‌زاندنی
(appserv) نووسیوته لێره‌دا وه‌ک خۆی بینووسه‌ره‌وه
خاڵی پێنجه‌م :
ناوی داتابه‌یسه‌که ، ئه‌و ناوه بنووسه که له‌کاتی دروستکردنی
داتابه‌یسه‌که‌دا نووسیت ، وه‌ک ده‌زانن من نووسیم (1234567) هه‌ربۆیه
لێره‌دا هه‌مان شت ده‌نووسمه‌وه
دواتر (Next) بکه
له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانیت زانیاری (FTP)
داغڵ بکه‌یت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی فایله‌کانی ناو سیرڤهرهکهت ئه‌م کاره بۆ
خاوه‌ن هۆست و دۆمین سودی هه‌یه لێره‌دا ئێمه پێویستمان پێ ی نیه ته‌نها
(Next) بکه‌و کاره‌که تێپه‌ڕێنه . (له بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا باسی ده‌که‌م)
ئه‌م قۆناغه دێته ڕێمان قۆناغی پێش کۆتاییه که پێویسته چه‌ند کارێکی گرنگ ئه‌نجام بده‌ین :
خاڵی یه‌که‌م : ناوێک
وه‌ک پێناسه بۆ ماڵپه‌ڕه‌که دابنێ بۆ نموونه من به کوردی پێناسه‌یه‌کم
بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌م داناوه تۆش ده‌توانیت به کوردی یان به‌هه‌ر زمانێکی تر
ئه‌م پێناسه‌یه بکه‌یت .
خاڵی دووه‌م : له سێ خانه پێ دێت
خانه‌ی یه‌که‌م : ئیمێڵێک بنووسه ، ئه‌و ئیمێڵه ده‌بێته ئیمێڵی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی که کۆنترۆڵی ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له ده‌ستایه .
خانه‌ی دووه‌م و سێیه‌م :
نووسینی پاسۆردێکه بۆ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره که خۆکارانه به‌ناوی (admin)
وه دروست ده‌بێت به‌ڵام دواتر ده‌توانیت بیگۆڕیت به هه‌ر ناوێک که
مه‌به‌ستت بێت .
من لێره‌دا کاره‌کانم ته‌واوکردوه
ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی کلیک له‌سه‌ر ووشه‌ی (Next) بکه‌م له‌به‌شی
سه‌ره‌وه‌ی لای ڕاستی ڕوکاره‌که‌دا
پاش ئه‌وه‌ی به‌م جۆره‌ی پێشوو ڕێکمان خست
و کلیکمان له‌سه‌ر (Next) ئه‌م بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌مان پێ ده‌گات ،
ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه چیه ؟ ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه بۆ تۆی
به‌کارهێنه‌ره تابتوانیت نمونه‌یه‌کی دامه‌زراو له جوومله دابمه‌زرێنیت ،
ئه‌م نمونه‌یه پێک دێت له کۆمه‌ڵێک بابه‌ت و به‌ش و هاوپۆل ... هتد که
هاوکاری که‌سی سه‌ره‌تایی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووی له‌گه‌ڵ جووملهدا
ڕابێت و ئاشنای تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ببێت ، (له بابه‌تێکی تردا باسی دامهزتاندنی ئه‌م نمونه ئاماده‌کراوه ده‌که‌م) من له‌م قۆناغه‌دا ته‌نها (ok) ده‌که‌م چونکه نامه‌وێت ئه‌م نمونه ئاماده‌کراوه دابمه‌زرێنم .
پاش ئه‌وه‌ی (ok) کرد ئه‌م قۆناغه‌مان
دێته پیش چاو ، وه‌ک له‌لای چه‌پی وێنه‌که‌دا ئاماژه‌م پێداوه دوا
قۆناغه‌و ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئهوداواکاریهی که به شێوه‌ی
ئاگادارکردنه‌وه به ڕه‌نگی سوور ئاماژه‌ی پێداوه ، ئهوداواکاریهش
سڕینه‌وه‌ی فۆڵده‌ری (installation) ه له‌ناو سکریپته‌که‌دا سه‌رنج له
وێنه‌که بده
ئاگاداربه : ئه‌گه‌ر ئه‌م فۆڵده‌ره نه‌سڕیته‌وه ئه‌وا نا‌توانیت وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر بچیته ژوره‌وه .
ئێستا من له (C:\AppServ\www)
سکریپته‌که‌م دانابوو له فۆڵده‌ری (l4kurd) به‌م جۆره‌یه سه‌رنج بده ،
ئه‌وه‌ی ئاماژه‌م پێداوه بیسڕه‌وه و مه‌ترسه چونکه به‌م کاره به
ته‌واوی دوا هه‌نگاوی دامه‌زراندنی جوومله تێ ده‌په‌ڕێنیت .
ئه‌مه‌ش بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌ی سڕینه‌وه‌که‌ی بۆ به‌رده‌وام بوون (ok) بکه
دواتر کلیک له‌سه‌ر (admin) بکه یاخود
له‌ڕێگای ئه‌م لینکه‌وه (http://localhost/l4kurd/administrator/)
ده‌توانیت وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر بچیته ژوره‌وه ، سه‌رنج له‌م وێنه بده که
داوای ناو‌و ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونی کردوه
ناوه‌که بریتیه له : admin دواتر ده‌توانیت بیگۆڕیت
ووشه‌ی تێپهڕبوونهکهش ( ) ئه‌و
ووشه‌یه که له هه‌نگاوی کۆتایی دامه‌زراندنی جووملهدا داتناوه ، پاش
نووسینی ئه‌و زانیاریانه‌ی باسم کرد کلیک بکه له (login) بۆ چوونه
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
سه‌رنج له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جوومله
بکه به‌م جۆره ده‌رده‌که‌وێت ، وه‌ک ده‌بینن به‌ناوی (admin) له
ژووره‌وه‌م ، ئه‌گه‌ر سه‌رنج له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه بده‌ین (preview) به‌رچاو ده‌که‌وێت که نیشانهشم
کردوه ، ئه‌وه بۆ بینینی لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی سکریپته دامه‌زراوه‌که‌یه ،
کلیکی له‌سه‌ر بکه
پاش ئه‌وه‌ی کلیکت کرد له (preview) به‌م
جۆره لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی سکریپته‌که‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه ، ئه‌م
لاپه‌ڕه‌یه ده‌بێت به ڕووه ئیستاتیکیه‌که‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان و میوانان
ده‌توانن بابه‌ته بڵاوکراوه‌کان لێره‌دا ببین ، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌نها له لایه‌ن (admin) وه ده‌بینرێت و هیچ که‌سێک ناتوانێت جگه له‌و
گۆڕانکاری له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بکات .
تێبینی /
پێویسته ناو‌و پاسۆردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جگه له خاوه‌نی ماڵپه‌ڕه‌که
هیچ که‌سی تر نه‌یزانێت چونکه به‌زانینی ئه‌م زانیاریانه له لایه‌نی
که‌سانی تره‌وه خاوه‌ندارێتی ماڵپه‌ڕه‌که له ده‌ست ده‌ده‌یت
0 comments:
إرسال تعليق