-
كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه له مانگی ئه‌یلولدا جۆرێكی نوێ له ئایفۆن بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه تا ئێستاكه ناوی به‌رهه‌مه نوێكه‌ی ئایفۆن یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
سایتی وۆڵ ستریت جۆرناڵ كه به ئاشكراكه‌ری به‌رهه‌مه نوێكانی كۆمپانیای ئه‌پڵ ناسراوه بڵاویكرده‌وه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ له 10ی ئه‌یلوولدا به‌رهه‌مه نوێكه‌ی له جۆری ئایفۆن ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئاشكرا نییه به‌رهه‌مه نوێكه‌ی ئایفۆن ناوی ئایفۆن 5s ده‌بێت یاخود ئایفۆن 6.
فیل شیله‌ری به‌رپرسی كۆمپانیای ئه‌پڵ به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندبدوو كه به‌رهه‌مه نوێكه‌یان ناوی ئایفۆن 5c نابێت و هه‌وڵده‌ده‌ن نرخی زۆر هه‌رزان بێت به شێوه‌یه‌ك سایتی CNN-ی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه نرخی ئایفۆنه نوێكه به نزیكه‌ی ٩٩ دۆلار ده‌بێت و به چه‌ند ڕه‌نگێكی جیاوازیش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئایفۆنه نوێكه‌شی جیاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كی بوونی فینگه‌رپرینته كه تا ئێستا له هیچ به‌رهه‌مێكی كۆمپانیاكانی تری وه‌به‌رهێنه‌ری مۆبایلدا نه‌بینراوه.
سه‌رچاوه: CNN
0 comments:
إرسال تعليق