ساڵی داهاتوو ئەپڵیکەیشنی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بۆ ئەندرۆید و iOS دەگات.
پێگەی ڤێرج ڕایدەگەیەنێت کە مایکرۆسۆفت سەرقاڵی گەشەپێدانی ئەپڵیکەیشنی ئۆفیسە تایبەت بە ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کە بەشێوەیەکی خۆڕای ساڵی داهاتوو لەسەر ئەپستۆر و گووگڵ پلەی ئامادەی داونلۆد دەبێت. ئەم ئەپڵیکەیشنە ڕێگە بە بەکاربەران دەدات بە خوێندنەوەی فایلەکان ۆرد و پاوەرپۆینت و ئێکسڵ لەسەر ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس بۆ نمونە ئایفۆن و ئایپاد و ئامێرەکانی ئەندرۆیدیش وەکو سامسۆنگ گالاکس و سۆنی ئێکسپێریا و ..هتد بەڵام بۆ دەستکاریکردنی ئەم جۆرە فایلانە بەکاربەر پێویست دەکات بەشداری لە خزمەگوزاری ئۆفیس ٣٦٠ بکات.
سەرچاوە The Verge
یاری ئه‌کشن و ترسناک DEAD TRIGGER v1.1.0 بۆ سیسته‌می ئه‌ندروید
DEAD TRIGGER یاریه‌کی جوان و ترسناکه وه گرافیکێکی یه‌کجار به‌رزی هه‌یه که ئێوه یه‌کێکن له‌و که‌سه که‌مانه‌ی که له جیهان دا به زیندوی ماونه‌ته‌وه و ناچارن بۆ پاراستنی گیانی خۆتان و که‌سانی تر له‌گه‌ل زومبیه‌کان بجه‌نگن ڤایروسێک له‌ناو خه‌لکی شاره‌که بڵاو بووه‌ته‌وه که زوربه‌ی خه‌لکی کردوه‌ته زومبی و ژماره‌کان روو له زیاد بونه پێش ئه‌وه‌ی ته‌واوی خه‌لکی شاره‌که‌تان توشی ئه‌م ڤایروسه ترسناکه بن ئێوه دبێت له دژی زومبیه‌کان بوه‌ستن و تاک تاکیان له‌ناو ببه‌ن.
چه‌ند دیمه‌نێکی یاریه‌که
چونیه‌تی دابه‌زاندنی یاریه‌که :
سه‌ره‌تا یاریه‌که له خواره‌وه دابگره و دابه‌زێنه سه‌ر موبایله‌که‌ت
پاشان میمۆری موبایله‌که‌ت ببه‌سته‌وه به کومپیوته‌ره‌که‌ت برۆ ناو میمۆری موبایله‌که‌ت فولده‌رێک هه‌یه به‌ناوی android بیکه‌ره‌وه و فولده‌رێکی نوێ دروست بکه به‌ناوی Obb به‌لام ئاگادار به ده‌بێت پیتی یه‌که‌می به که‌پیته‌ل بێت واته O بێت پاشان داتای یاریه‌که له خواره‌وه دابگره:
پاش ئه‌وه‌ی داتایه‌که‌ت داگرت بیکه‌ره‌وه و فولده‌رێکی تێدایه به ناوی com.madfingergames.deadtrigger فولده‌ره‌که له فایله راره‌که ده‌ر بهێنه و بیگوازه‌وه بو ئه‌و فولده‌ره‌ی دروستت کرد Obb که له‌سه‌ره‌وه باس مان کرد پاشان یاریه‌که بکه‌ره‌وه من خوم ئه‌م یاریه‌م له‌سه‌ر Samsung galaxy s2 تاقی کردوه‌ته‌وه %100 کار ده‌کات.
نوێترین وەشانی ئەندرۆید جێلی بین ٤.٢ + زانیاری تەواو
گووگل لە هەفتەی رابردوودا وەشانێکی تری لە سیستەمی ئەندرۆید لە کۆنگرەیەکی تایبەت لەکاتی ڕووداەوەکەی زریانی ساندی دا بڵاوکردەوە ، ناوی ئەم ئەندرۆیدە بە واتایەکی تردێت ، واتە تامکردنێکی تر لە Jelly Bean ئەمە لەکاتێکدا پێشبینی دەکرا ناوی بنرێت Key Lime Pie بەڵام ناوەکەی هەر بە جیلی بین مایەوە، وە بە چەند گۆرانکاری وورد و تایبەتی ترەوە لەگەڵ ئەم وەشانەدایە ، هەروەها گووگل لەگەڵ دەکردنی سیستەمەکە نوێکەی دەستیەکی تری زیرەکی لە جۆری گووگل نێکسس بڵاوکردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای LG ییەوە دروست کراوە ، ئەمیش بە کۆمەلێك گۆرانکاری ورد و تایبەتەوە پێدەچێت مۆبایلێکی پڕ فۆرشی گۆگل بێت ، هەروەها گۆگل تابلێتێکی تری نێکسس ١٠ئینجی بە هاوبەشی لەگەڵ سامسۆنگ بڵاوکردەوە.
ئێمە لێرەدا مەبەستمان زانیاری بوو لەسەر ئەندرۆیدە نوێکە واتە وەشانی ٤.٢، وەك دیارە ئەم وەشانەی ئەمجارەی گووگل هەر لەژێر ناوی جیلی بین ماوەتەوە و نەگۆڕدراوە کە پێشبینی دەکرا بگۆردرێت بۆ کی لایم پای بەڵام نەگۆڕدرا و تامیکی تریان بەخشییە جیلی بین و مەبەستیان گۆرانکاری و گرنگیدانێکی ترە بە جێلی بینی پێشتر و گۆرانکاری ووردەکان ، لە گۆرانکارییە نوێکاندا کە لە کامێرایی و گرتنی وێنەی لەچەند ڕوێکەوە واتە لەچەند لایەکەوەیە دەتوانیت چەند وێنەیەک بگریت و لەیەک وێنەدا کۆیان بکەیتەوە وەك ئەم وێنەیە:
یاخود ئەم ڤیدیۆییە
ئەم جۆرە خزمەت گوزارییەش راستەوخۆ بەستراوەتەوە بەتۆڕی کۆمەلایەتی گووگل+ و دەتوانیت راستەوخۆ لەوێدا بلاوی بکەیتەوە ، هەروەها دەتوانرێت کەستی تر لە فەیس لۆکەکەی (Face Lock)دا زیاتر بکرێت و بتوانرێت ئەنلۆک فەیسەکەی بەبەشداری تر بکرێتەوە ، هەروەها دەتوانیت سەیری فیلمە HD ییەکان راستەوخۆ بکەیت بە وەرگرتنی وای‌فای لە رێگەی داتاکەتەوە یاخود لکاندنی کێبلی HDMI بە تیڤیەکانەوە و راستەوخۆ وەری گرێت یاخود پەخشی بکات ، هەروەها دەتوانرێت بە شێوازێکی تر کیبۆردەکە بەکاربهێنیت واتە تەنیا بە شێوازی گرافیکەری وەك ئەوەی بلێین کە تۆ وێنەیەک بە پەنجەکانتەوە دروست دەکەیت و ئەو هەمان کارت بۆ دەکات بۆ ئەوەی ووشەکان بنووسیت و هەروەها خۆیی ئامرازی سپەیس بەستن لەنێوان ووشەکانت بۆ دادەنێت.
زانیاری زیاتر لەم ڤیدیۆییەدا .
گەیمی بەناوبانگی Ski Safari بۆ ئەندرۆید وئایفۆن وئایپاد دابگرە!
دڵنیام زۆرێکمان گەیمە بەناوبانگەکانی Cut The Rope و Angry Birds و Temple Run و هاوشێوەکانیانمان کردووە. Ski Safariیش گەر لەئەوان خۆشتر نەبێت ئەوا لە خۆشی‌دا وەکو ئەوانە. لە گوگڵ پلەی و ئەپستۆر پلەی ٤.٥ ئەستێرەی هەیە و ڕۆژانە ڕێژیەکی زۆری لێدەفرۆشرێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەکارهێنەری ڕوو لە زیادبوونە! دەی تۆش تاقی بکەرەوە و تام لە کردنی ئەم گەیمە ببینە و لە دوای تاقی کردنەوەی یان گەر پێشتر کردووتە لە خوارەوە بۆچوونی خۆت بنوسە و ڕات چییە بەرامبەر ئەم گەیمە خۆشە.
لینکی داونلۆد بۆ ئەندرۆید:
لینکی داونلۆد بۆ ئایفۆن و ئایپاد:
چەند دیمەنێک لە گەیمەکە
باشترین ئەپڵیکەیشنەکانی هەفتە بۆ ئەندرۆید دابەزێنە!
بەکارهێنەرانی ئەندرۆیدیش لە ماڵپەڕەکەی ئێمەوە بێ بەش ناکرێن لە ئەپڵیکەیشنە ناوازەکانی ئەم سیستەمە، ئەمڕۆ ئەم چەند ئەپڵیکەیشنەمان بۆ ئامادەکردوون و بە باشترین ئەپڵیکەیشنەکانی هەفتە هەژمارکراون. ئێمەش وەکو ستافی کەی ئای تی ئێن زوو زوو باشترین ئەپڵیکەیشنەکان بۆ ئێوە هەڵدەبژێرین و هەر لێرەوە پێشکەش بە ئێوەی خۆشەویستیان دەکەین. فەرموون لەگەڵمان بن.
١- ئەپڵیکەیشنی Keymonk Keyboard: ئەم ئەپڵیکەیشنە کیبۆردێکە و لەسەر شێوەی کیبۆردی Swype کاردەکات بەڵام بە بوونی تایبەتمەندی زیاتر، دەی کەواتە تاقی بکەوە و تام و چێژی لێ بکە:
٢- ئەپڵیکەیشنی EasyFocus: ئەم ئەپڵیکەیشنە دەستکاری وێنە دەکات و کارگەری فۆکەز واتە جەخت لەسەر وێنە دەکات بە شێوەیەکی بەرچاو و ئەمە و چەند تایبەتمەندییەکی تر لەم ئەپڵیکەیشنە.
٣- ئەپڵیکەیشنی Widgetsoid: ئەم ئەپڵیکەیشنە تایبەتە بە ڕێکخستنی شاشەی سەرەکی بەوشێوەی خۆت دەتەوێت بەگوێرەی ویجێتەکان، شایەنی باسە ئەم ئەپڵیکەیشنە پلەی ٤.٥ ئەستێرەی لە گووگڵ پلەی پێدراوە و ڕێژەیەکی زۆریشی لێ داونلۆدکراوە.
٤- ئەپڵیکەیشنی News Fragments: ئەم ئەپڵیکەیشنە بەکاردێت بۆ کردنەوەی هەواڵی گووگل و بە شێوەیەکی جوان دیزاین کراوە و هەواڵ پێشکەشی بەکارهێنەر دەکات.
٥- گەیمی Death Dome: گەیمێکی خۆشی سیستەمی ئەندرۆیە و شایەنی تاقیکردنەوەیە و شایەنی باسیشە هەفتەی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆری بەکارهێنەری بۆلای خۆ ڕاکێشاوە.
هەمیشە لەگەڵمان بن بۆ گورزەی باشترین ئەپەکانی هەفتە.
به‌هێزترین و به‌ناوبانگترین لۆنچر Go Launcher EX_v3.17 بو سیسته‌می ئه‌ندرۆید.
GO Launcher EX یه‌کێک له به‌هێزترین و به‌ناوبانگترین لۆنچره که تا ئێستا بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌رهه‌م هێنرابێت. ئێستا ملیونه‌ها به‌کارهێنه‌ری سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌کاری ده‌هێنن ئه‌م لۆنچره هه‌ڵگری کومه‌ڵێک پێوه‌کراوی زۆر به‌هێزه که له داهاتویه‌کی نزیک بۆتان له تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
ئەم ئەپە بۆ سیسته‌می ئه‌ندروید ۲٫۰ و سه‌رتر گونجاوە.
هه‌ندێک زانیاری ده‌رباره‌ی ئەپەکە::
- ده‌توانیت له سکرینی مۆبایله‌که‌ت هه‌ر چه‌ند په‌ڕت ده‌وێت زیاد بکه‌یت.
- ده‌توانیت له مینوی موبایله‌که‌ت ئەپ و یاریه‌کانت بسڕیته‌وه.
- ده‌توانیت جێ گورکێ به ئایکۆنی ئەپەکان بکه‌یت له مین‌و و له سکرین.
- ده‌توانیت ئه‌ندازه‌ی ئایکونه‌کان بگۆریت له مینوی مۆبایله‌که‌ت.
- ده‌توانیت وێنه بخه‌یته سه‌ر سکرین و مین‌و سکرینی قوفلی مۆبایله‌که‌ت.
- پشتگیری له ته‌واوی ویجێبته‌کان (ئەپە چکۆڵەکان) ده‌کات نمونه ویجێبتی که‌ش و هه‌وا و کاتژمێر و ….. هتد
-پشتگیری ته‌واوی ئه‌و مۆبایلانه ده‌کات که سیسته‌می ئه‌ندرویدیان له‌سه‌ره
- خێراییه‌کی یه‌کجار به‌هێزی هه‌یه.
- ده‌توانیت له سکرینی مۆبایله‌که‌ت هه‌ر چه‌ند په‌ڕت ده‌وێت زیاد بکه‌یت.
- ده‌توانیت له مینوی موبایله‌که‌ت ئەپ و یاریه‌کانت بسڕیته‌وه.
- ده‌توانیت جێ گورکێ به ئایکۆنی ئەپەکان بکه‌یت له مین‌و و له سکرین.
- ده‌توانیت ئه‌ندازه‌ی ئایکونه‌کان بگۆریت له مینوی مۆبایله‌که‌ت.
- ده‌توانیت وێنه بخه‌یته سه‌ر سکرین و مین‌و سکرینی قوفلی مۆبایله‌که‌ت.
- پشتگیری له ته‌واوی ویجێبته‌کان (ئەپە چکۆڵەکان) ده‌کات نمونه ویجێبتی که‌ش و هه‌وا و کاتژمێر و ….. هتد
-پشتگیری ته‌واوی ئه‌و مۆبایلانه ده‌کات که سیسته‌می ئه‌ندرویدیان له‌سه‌ره
- خێراییه‌کی یه‌کجار به‌هێزی هه‌یه.
گرته ڤیدیویه‌کی به‌رنامه‌که:
لێرەوە ئەپەکە دابگرن:
یان
7 لە هەرە خۆشترین و بەناوبانگترین یاریەکانی ئەندرۆید گەیمی حەوتەم وکۆتای (Max Payne)
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان: لە کۆتاییدا و لە چاوەڕوانییەکی زۆردا، یاری ماکس پەین گەیشت کە کاردەکات لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید . ئەمە یەکەم وەشانی یاری ماکس پەینە کە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆکستارەروە بەرهەمهێنراوە و پێش ١١ ساڵ ئەم یاریە بۆ کۆمپیوتەر بەرهەمهێنراوە بەڵام ئێستا ئێوەی بەڕێز دەتوانن لەسەر موبایلە ئەندۆیدەکانتان کاری پێبکەن و ئەم یاریە ئێستا لە مارکێتی ئەندرۆید لەبەردەستدایە بۆ داگرتن کە نرخەکەی 2.99$ ە.
ئەم چیرۆکە دەربارەی پۆلیسێکی نیێۆڕکە دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆیەک دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و تێبینی ئەوە دەکات کە ژن و مناڵەکەی کوژراون لەلایەن چەند کەسێکی خوگرتوو بە مادە هۆشبەرەکان. ماکس لەیارییەکەدا بە دوای ئە کەسانەدا دەگەڕێت کە بوونەتە هۆکاری کوشتنی هاوسەرەکەی و تێکدانی خێزانەکەی دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر ڕووداوەکە بۆی دەردەکەوێت کە خێزانەکەی کوژراوە بە دەرمانێک بەناوی ” V ” ، دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر بۆ دەردەکەوێت کە ”V” یەکێکە لە زنجیرە پڕۆژەکانی توێژینەوەی سوپای ئەمریکا کە دەیانەوێت لەبواری بەهێزکردنی سەربازیدا بەکاریبهێنن بەڵام سپای ئەمریکا بۆ ماوەیەک پڕۆژەکە ڕادەگرێت ، ژنێک بە ناوی <<نیکڵ هۆڕن>> بە شیوەیەکی نهێنی و دژی یاسا بەردەوامی بە پڕۆژەکە دەدات و دەیەوێت بەکاری بهێنێت.لەبەردەوامی یاریەکەدا ماکس پەین بە گەڕان بە دوای <<نیکڵ هۆڕن>> دا دووچاری چەندین کێشەو ناخۆشی و زەحمەت دەبێتەوە…
وەشان: 1.0
قەبارە: 564 مێگابایت
بەرهەمهێنەر:Rockstar
سیستمی ئیشپێکەر: Android 2.2 یان بەرزتر
ئەمەش یاری کۆتی بوو هیوام وایە چێژتان لە یاریەکان بینیبێت و تا وانەیەکی تر خواتان لەگەڵ!
0 comments:
إرسال تعليق