ئەپڵیکەیشنی McTube Pro تایبەت بە یوتیوب و داگرتنی ڤیدیۆکانی بۆ ماوەیەکی کاتی خۆڕاییە!
هەرگیز بێ بەشتان ناکەین لەو ئەپلیکەیشنە ناوازانەی کە ڕۆژانە بەهۆی کۆمەڵێک هۆوە گەشەپێدەرانیان دەیانکەنە خۆڕایی و ئەمڕۆش ئەم ئەپلیکەیشنە ناوازەیە کە ناوی McTube Pro یە بووەتە خۆڕایی و ئێستا تۆ بێ ئەوەی یەک سەنتت بڕوات دەتوانیت ببیتە خاوەنی. شایەنی باسە ئەم ئەپلیکەیشنە پشتگیری شاشە ڕێتینای ئایفۆن ٥ و ئایپاد دەکات و دەتوانیت ڤیدیۆکان چاولێبکەت و داونلۆدیان بکەیت بۆ ئەوەی دواتر بە بێ هێلیش بتوانیت لێیان بدەیتەوە و هەروەها پشتگیری ڕوونی بینینی چڕی بەرز (HD) دەکات و توانای گەڕنی پێشکەوتووی هەیە و جگە لەمانەش چەندین تایبەتمەندی ناوازەی هەیە.
لێرە ئەپلیکەیشنەکە دابگرە بیرت نەچێت بۆ ماوەیەک خۆڕاییە دواتر دەبێتەوە بە پارە:
چەند دیمەنێک لە ئەپەکە:
گەیمی بەنابانگی کێبەرکێی ئۆتۆمۆبیل Asphalt 7 بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەک خۆڕاییە!
ئێمە هەمیشە نەمان ویستووە ئۆفەر تایبەتەکان لە دەستی ئێوەبدەین و ئێوە بێبەش بکەین لێیان، بۆ ئەم مەبەستەوە و ئێستا گەdمی بەناوبانگی کێبەرکێی ئۆتۆمۆبیلەکان Asphalt 7 بۆ ئایفۆن و ئایپاد خۆڕاییە و ئێوە دەتوانن بەخۆڕایی ببنە خاوەنی و لە ئەپەپدەیتەکانی داهاتووش بێبەش نەبن، ديارە ئەم گەیمە بە جۆرایەتی بەرزی گرافیکەکەی جیادەکرێتەوە و بە گەرموو گوڕی گەیمەکە و لابەکانی و چەندین ئۆتۆمۆبێلی جوان. ئەمانە و بوونی تایبەتمەندی فرەپلەیەر و مارکێت و چەندین تایبەتمەندی ناوازەی تر ئەمانە و چەند تایبەتمەندی تر ئەم گەیمە لە گەیمەکانی تر جیا دەکاتەوە.
لەم لینکەی خوارەوە لە ئەپستۆر بە هەژماری تایبەتی خۆت دابگرە:
چەند دیمەنێک لە گەیمەکە:
سەرچاوەی وێنەکان: ئەپڵ ئەپستۆر
خۆشترین و به‌ناوبانگترین یاری توپی پێ FIFA 13 بۆ ئایفون و ئایپاد و ئایپۆد.
نوێترین وه‌شانی به‌ناوبانگترین یاری توپی پێ فیفا 13 لێرە! به بێ گوومان یه‌کێکە له به‌ناوباگترین یارییەکانی توپی پێ، فیفا 2013 که به‌رهه‌می کومپانیای به‌ناوبانگی جیهانی EAـەیە ساڵانه زۆرترین به‌کارهێنه‌ری هه‌یه، بەهۆی ئەوەی کە زیاتر له راستیەوە نزیکە! یاریه‌که هه‌لگری گارفیکێکی یه‌کجار به‌هێزه وه ده‌توانیت به شێوه‌ی سەرهێڵ له رێگه‌ی ئینتەرنێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌کارهێنه‌ری ولاتانی تری جیهان بکه‌یت وه ده‌توانیت به شێوه‌ی دەرهێل له‌گه‌ل هاورێه‌کانت یاریه‌که ئه‌نجام بده‌یت له رێگه‌ی بەشی فرە پلەیەرەوە (Multiplayer).
ئه‌م یاریه هه‌ڵگری :
32 لیگی جیهانی ، 15 هه‌زار یاریزان ، 500 یانه ، 32 یاریگایه…هتدە
چه‌ند دیمه‌نێکی یاریه‌که :
له‌سه‌ر ئه‌م ئامێرانه کار ده‌کات :
iPhone 3GS, iPhone 4, iPhone 4S, iPhone 5, iPod touch (3rd generation), iPod touch (4th generation), iPod touch (5th generation) and iPad
قەبارە : 1.34 گیگابایت
یان
تێبینی : ئه‌م یاریه هێشتا بۆ سیسته‌می ئه‌ندوید ده‌رنه‌چووه چاوه‌روان ده‌کرێت له داهاتوو بۆ سیسته‌می ئه‌ندرویدیش ده‌ربچێت بۆیه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌رچوو بۆتان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
گرتە ڤیدیۆیەک تایبەت بەو یاریە…
ئەپڵیکەیشنی فەیسبووک بۆ ئایفۆن و ئایپاد بە کۆمەڵێک گۆرانکارییەوە نوێکرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە تۆڕی کۆمەمڵایەتی فەیسبووک ئەپڵێکەیشنی فەیسبووکی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی نوێکردەوە بۆ وەشانی ٥.١ بە چەند چاکسازی و گۆڕانکارییەوە. تێیدا ڕێگەیەکی ئاسانتر بۆ گفتوگۆ و چاتکردن لەگەڵ هاوڕێیان دانراوە و دەتوانن لەگەڵ یەکتری چەندین وێنە شەیربکەن. هەروەها زیادکردنی ئەوکەسەی زۆر پەیامی بۆ دەکەیت بۆ لیستی دڵخوازەکان و هەستکردن بە بوونی تۆ لەسەر هێل لەکاتی ناردنی پەیامدا بۆ ئەوەی هەست بە کاتی نێوان پەیامەکان بکەیت. دووگمەیەکی تایبەتیش بە News Feed زیادکراوە بۆ ڕێکخستنیان بە گوێرەی نوێترین بابەتەکان نیشان بدات یان پڕبینراوترین بابەتەکان.
لینکی ئەپڵیکەییشنی فەیسبووک لە ئەپستۆر:
سەرچاوە Tech-wd
0 comments:
إرسال تعليق