هاککی کۆمپیوتەر بە بەکارهێنانی بەرنامەی ئێن جی ڕات
بەرنامەی ” ئێن جی ڕات ” یەکێکە لەو بەرنامانەی کە بەکار دەهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر کۆمپیوتەرو سێرڤەرەکان لە ڕێگەی تۆڕەکانی ئەنتەرنێتەوە . بەرنامەکە توانی دروستکردنی ترۆجان و باکدۆر و سپایوەر و ماڵوەری زۆر پێشکەوتووی هەیە . هاککەرەکان بەرنامەکە بەکار دەهێنن بۆ بەدەسهێنانی تەواوی فایلەکانی کەسی تووش بوو لەگەڵ مۆنیتەری کردن‌و کۆنترۆڵکردنی هەموو ڕەوشتەکانی کۆمپیوتەرەکەی. بەرنامەکە زۆر بە ئاسانی و بەشێوەیەکی ویزەرد بەکار دەهێنرێت و پێویست بە بەکار هێنانی هیچ جۆرە زمانێکی پرۆگرامسازی کۆمپیوتەر ناکات. بۆ دەبەزاندنی بەرنامەی ناوبراو تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکە دابگرە …
هاککردنی فەیسبووک بە بەکارهێنانی بەرنامەی دارکۆمیت
بەرنامەی دارکۆمیت یەکێکە لەو بەرنامانەی کە بەکار دەهێنرێت بۆ هێرشکردن و هاککردنی کۆمپیوتەر و سێرڤەرەکان، ئەم بەرنامەیە بەرهەمهینراوە لە لایەن هاکەری ناوداری فەرەنسیەوە ” دارک کۆدەر ” ، بهەر سێ زمانی پرۆگرامی پاسکاڵ و دلفی و ئەسەمبلی بەکارهێنراوە بۆ دروستکردنی بەرنامەکە. بەرنامەی ناوبراو لە توانایدا هەیە ترۆجان و سێرڤەری پێشکەوتوو دروست بکات کە یارمەتیدەرە بۆ هێنانەوەی تەواوی زانیاریەکانی کەسی تووشبوو هەر وەک یوسەر و پاسۆردو و کۆنترۆڵکردنی هەموو جموجوڵوکان. لە ئێستا بە دیارترین پرۆگرام دێت بۆ هاککردن و لەخشتەبردنی پەیج و ئەکاونتەکانی فەیسبووک . بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە کیک لێرە داگرە …
چۆن ئیمەیڵەکەت بە پارێزراوی دەهێڵیتەوە لە سپامەکان
گومان لەوەدا نیە هەموو ئەو سیستەمانەی خزمەتگوزاری بەریدی ئەلیکترۆنی ” ئیمەیڵ” پێشکەش دەکەن دور نین لە کاری نایاسای و لاوازی بەرگری. هەموان ئەوە دەزانین جانکی ئیمەیڵەکەمان بێ بەش نیە لە بەرکەوتنی ئیمەیڵی عەشوایی و نەناسراو. زۆر جار بیستراوە لە هاوڕێکانمان پێمان دەڵێن دەڵێن ئیمەیڵێکم لە لای تۆوە پێ گەیشتووە بە بێ ئەوەی تۆ ئاگات لە هیچ شتێک بێت. بێگومان دەبێ ئەوە بزانین زۆرێک لە ئیمێڵە نەناسراوەکان سپامەر و فشەرو ماڵوەرن. بۆ خۆ دورگرتن لەم تەنە بێگانانە ثێویست دەکات بە ئاگا بین. ئیمەیڵێک مەکەرەوە کە نەناسراو نادیار بێت. وەڵامی ئەو ئیمێلانە مەدەرەوە کە جێگەی گومانن، ئەو دۆکیومێنت و فایلانە مەکەرەوە کە هاوپێچ کراون لەگەڵ ئیمەیڵەکە. کلیک مەکە لەسەر لینکێک کە لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە ئاراستە کرابێت، سکانی ئیمەیڵەکەت بکە لەڕێ بەکارهێنانی توڵە ئۆنلاینەکانی مەکافی و سیمانتیکەوە ، دڵنیا بە لەوەی کە فلتەری سپامەکەت چالاک کراوە ، لە نێو سیستەمە ئیمێڵیەکاندا هەروەک ” یاهوو ، جی مەیڵ، هۆتمەیڵ.. هتد” سیستەمێک هەڵبژێرە کە خزمەتگوزاری فلتەرکردنی سپام پێشکەش بکات کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی دزەکردنی نامەی بێگانەکان، هەوڵ بدە با هەمیشە سیستەمی وەستاندن و بلۆککردنی سپامەکانت چالاک بێت کە پێشکەش دەکرێت لەلایەن سیستەمە ئیمێڵیەکانەوە .
پاراستن و بەرگریکردن لە کرداری هاککردن و پرۆگرامە ترسناکەکان
لە ساڵانی ڕابردودا، بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و تۆڕی ئەنتەرنێت لە ترس‌دا بوون بەرانبەر بە کاری تێکدەرانەی هاککر و کرەکەرەکان بۆ ناردن و بڵاوکردنەوە و دابەزاندنی ڤایرۆس و ترۆجان و ماڵوەرەکان و …هتد. لە ئێستادا بەرگری و پاراستنی ئەلیکترۆنی ڕووی لە گەشەکردن کردووە شانبەشانی زیادبوونی تەکنیکاری کرداری هێرشکردنی ئەلیکترۆنی. توڵ و ڕێگەی جیاواز بەکار دێت بۆ بەرپەرچدانەوە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان. دابەزاندن و ڕێکخستنی ئەنتی ڤایرۆسێکی نوێ یەکێکە لەو ڕێگە بە هێزانەی کە پارێزگاری لە کۆمپیوتەرەکەت دەکات بەرانبەر بە توشبونی تەنە بێگانەکانی وەک ڤایرۆس و ترۆجان و ماڵوەر و سپایوەرەکان. چالاککردنی و دابەزاندنی فایەرواڵی سۆفت وێری یاخود هاردوێری ڕێگە دەگرێت لە هاککەرەکان تا زەفەر نەبەن بە پۆرتە بۆشەکانی سیستەمەکەت کە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دزەکردنە ناو داتا‌و دۆکێۆمێنتەکانی نێو کۆپیوتەرەکەتەوە. ئەپدەیتکردنەوەی کۆپیوتەرەکەت ڕێگەیەکی ترە بۆ پاراستن و کەمکردنەوی خاڵە لاوازەکانی سیستەمەکەت. خۆ دورخستنەوە لە پرۆگرامە نەناسراوەکان و سەردانەکردنی ئەو ماڵپەرانەی کە جێگەی گومان و جێگەی باوەڕ نین لە جیهانی تۆڕە ئەلیکترۆنیەکاندا .
هاککردنی ماڵپه‌ڕ به به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی ئاکیونتیکس
جێگه‌ی گومان نیه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ته‌کنیکی ”بڕینی سیکریپتی ماڵپه‌ڕ” زۆرترین کاریگه‌ری سلبی و ترسی له‌سه‌ر سیسته‌م و ماڵپه‌ڕه ژمێریه‌کان داناوه هه‌روه‌ک سیسته‌مه بانکی و بازرگانیه‌کان. ساڵانه به ملیۆنه‌ها دۆلار له بانکه‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا له خشته ده‌برێت له ڕێی ته‌کنییکی ناوبراوه‌وه . به‌رنامه‌ی ئاکیونێکس یه‌کێکه له‌و به‌رنامانه‌ی به‌کارهاتووه بۆ ئه‌نجامدانی ته‌کنیکی بڕینی سکریپته‌کان. به‌رنامه‌که توانای نیشاندان و دۆزینه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌کانی زمانی ئێس کیو ئێڵی هه‌یه له پێکهاته‌ی سیسته‌مه‌کاندا، وه‌هه‌روه‌ها به توانایه له ده‌رخستن و ئاشکرا کردنی هه‌ڵه کۆدی و پرۆگرامیه‌کان. یارمه‌تیده‌ره بۆ دزین و شکاندن و تێکدانی خاڵه نهێنیه‌کان. له کاتێکدا به‌رنامه له‌توانایدا هه‌یه به‌کاربهێنرێت بۆ به‌رگریکردن و پاراستنی سیسته‌مه بانکی و ئه‌منیه‌کان ….
هاکی فه‌یسبووک له ڕێی وایر شارکه‌وه ” Wireshark “
وایر شارک یه‌کێکه له‌و به‌رنامانه‌ی به‌کار ده‌هێنرێت بۆ هاککردنی ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له‌لایه‌ن هاککه‌ره سه‌ره‌تای و پێشکه‌وتووه‌کانه‌وه ، به‌رنامه‌ی ناوبراو توانای وێنه‌گرتنه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی به‌کارهێنانه‌رانی تۆڕه‌کانی ئه‌نتێرنێتی هه‌یه ، که پشت ده‌به‌ستێت به شیکردنه‌وه‌ی یه‌که بچوکه‌کانی گواستنه‌وه ” پاکێت ” بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ” باینه‌ری” و ” هێکسا” . به‌رنامه‌که ده‌توانێت به‌کار بهێنرێت بۆ وێنه‌گرتن و هه‌ڵئێنجانه‌وه‌ی ” کوکیی” و ” سیژنه‌کانی” فه‌یسبووک له وێبگه‌ڕی که‌سی هاککراودا که ئه‌مه‌ش یارمه‌تی هاککه‌ره‌کان ده‌دات بۆ شکاندنی په‌یجی چونه ژوره‌وه‌ی فه‌یسبووک زۆر به ئاسانی …
0 comments:
إرسال تعليق