ئه‌م ئەپڵیکەیشنە كارى ئه‌وه‌نده زۆر ده‌كات، ئه‌وه‌نده به هێزه، به هيچ وشه‌يه‌ك و ڕسته‌يه‌ك ناتوانم وه‌سفى بكه‌م. ئەپەکە كۆنترۆڵى ته‌واوى موبايله‌كه‌ت ده‌كات به شێوه‌ى زۆر به‌هێز و سه‌ركه‌وتوو. ئەپەکە به‌ته‌واوى رزگارت ده‌كات له به‌كارهێنانى كێبل بۆ گواستنه‌وه‌ى زانياريه‌كانت له نێوان موبايل و كومپيوته‌ر ئەویش بەهۆی وایفایەوە.
تايبه‌تمه‌نديه‌كانى ئەپەکە:
له‌ناو موبايلدا :
- زانينى زانيارى له‌سه‌ر رام – روم – مێمورى – پاترى – يه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى ناوه‌ندى (CPU)
- به‌رێوه‌بردنى هه‌موو ئه‌په‌كانى ناو موبايله‌كه‌ت
- ئەپەکە فايل مه‌نيجه‌رى تايبه‌ت به خوى هه‌يه بو به‌رێوه‌بردنى فايل و فولده‌ره‌كانت
- به‌رێوه‌بردنى به‌رنامه كارگێره‌كانى ناو موبايله‌كه‌ت
- دوزينه‌وه‌ى موبايله‌كه‌ت له كاتى ون بوون
- خاوێن كردنه‌وه‌ى كاشى موبايله‌كه‌ت ( رزگارت ده‌كات له فايلى زياده )
- له‌گه‌ل چه‌ندين تايبه‌تمه‌ندى تر‌ى زۆر به‌هێز
له ناو كومپيوته‌ر دا :
- كارپێكردنى كامێراى موبايله‌كه‌ت
- به‌رێوه‌بردنى نامه‌كانت
- به‌رێوه‌بردنى گۆرانيه‌كانت
- به‌رێوه‌بردنى وێنه‌كانت
- به‌رێوه‌بردنى ڤيديويه‌كانت
- به‌رێوه بردنى په‌يوه‌نديه هات و چووه‌كانت
- به‌رێوه‌بردنى ناوه‌كانت
- بينينى شاشه‌ى موبايله‌كه‌ت به شێوه‌ى راسته‌وخۆ
- له‌گه‌ل چه‌ندين تايبه‌تمه‌ندى تر
* بۆ كار كردنى ئەپەکە پێويسته موبايله‌كه و كۆمپيوته‌ره‌كه وايه‌رلێسى هه‌بێت وه پێويستيش به هێلى ئينته‌رنێته
به ٣ رێگا ده‌توانيت مۆبايله‌كه‌ت له رێگه‌ى به‌رنامه‌كه‌يه‌وه به كۆمپيوته‌ره‌كه‌ته‌وه ببه‌ستيت
1 – له رێگه‌ى ئه‌كاونت
2- له رێگه‌ى پشكنينى باركۆد
3- له رێگه‌ى يه كارهێنانى ئاى پى
من لێره‌دا به‌هوى ئايپيه‌وه باس ده‌كه‌م چونكه له هه‌موو رێگاكان سه‌ركه‌وتوو تره. سه‌ره‌تا وايه‌رلێسى موبايله‌كه‌ت بكه‌ره‌وه و موبايله‌كه‌ت لەگەڵ هێلى ئينته‌رنێت گرێبدە. پاشان ئەپەکە بكه‌ره‌وه ئايپيه‌كەت ده‌داتى براوزه‌رێكى كومپيه‌ته‌ره‌كه‌ت بكه‌ره‌وه ئه‌و ئاي پيه له شوێنى نوسينى ناونيشانى مالپه‌ره‌كان بنوسه. وه‌ك ئه‌م وێنانه‌ى خواره‌وه:
پاش ئه‌وه‌ى مۆبايله‌كه‌ت به‌سترا به كۆمپيوته‌ره‌كه‌ته‌وه ده‌توانيت سود له هه‌موو تايبه‌تمه‌نديه‌كانى ئەپەکە له‌ناو كومپيه‌ته‌ره‌كه‌ته ببينيت. به‌كارهێنانى ئەپەکە زور ئاسانه پێويست به باس كردنى ناكات
چه‌ند وێنه‌يه‌كى ئەپەکە:
داگرتن به قه‌باره‌ى 6.23 ميگابايت
0 comments:
إرسال تعليق