بەرنامەی ” Google Keep ” بۆ نوسینی تێبینی

گوگڵ نوێترین بەرنامەی خۆی دانا بۆ هەردوو سیستەمی مۆبایلەکانی ئەندرۆید و وێب. ئەم بەرنامەیەش بەناوی ” Google Keep ” کە سودی لێدەبینرێت بۆ هەڵگرتن و نوسینی تێبینی کە ڕۆژانە دەینوسین. دیارە بەرنامەی تری لەم جۆرە هەن بەڵام هەر شتێک گوگڵ بیکات زۆر جیاواز دەبێت لە بەرنامەکانی تر.

ڕوکاری سەرەکی بەرنامەکە 

دەتوانیت تێبینی بە چەندەها شێوەی جیاواز بنوسیت

١. وەک تێبینی سادە

٢. وەکو لیست ( لیستی کڕین، لیستی شتومەک، هتد )

٣. تێبینی بە دەنگ ( بەدەنگ دەدوێت و پاشانیش بەرنامەکە پاشەکەوتی دەکات وەک فایلی دەنگی و دەتوانیت دوایی گوێی لێبگریتەوە )

٤. تێبینی بە وێنە ( زیادکردنی وێنە بۆ تێبینیەکانت )

بۆ سڕینەوەی هەر تێبینیەک دەتوانیت دەستی لەسەر دابگریت پاشان ئایکۆنی تەنەکەخۆڵێک لە بەشی سەرەوەی شاشەکەدا دەردەکەوێت و دەتوانیت بیکوژێنیتەوە.

هەروها دەشتوانیت تێبینیەکانت بنێریت بۆ بەرنامەی ناردنی نامە یاخود بە بلوتوسدا بینێریت.

بۆ ناردنی هەر تێبینیەکی تەواوبوو بۆ ئەرشیف دەتوانیت دەستبنێیت بە تێبینیەکەدا بۆ لاری ڕاست یان چەپ. بەمەش تێبینیەکە دەچێتە لیستی ئەرشیفەوە.

هەروەها دەتوانیت بەدوای تێبینیشدا بگەڕێیت لەکاتێکدا ئەگەر زۆر بن ئەویش بەدەسنان بە دوگمەی زەڕەبینەکەی سەرەوەدا.

 هەروەها بەرنامەکە کە دادەبەزێت، کورتکراوەکەشی دادەبەزێت کە دەتوانیت لە بەشی ” Widget ”  ی مۆبایلەکەتدا زیادی بکەیت بۆ سەر شاشەی مۆبایلەکەت بۆئەوەی بەخێرایی تێبینی زیاد بکەیت.

ئەمەش ڤیدیۆیەک لەسەر بەرنامەکە


داگرتن :: 

گوگڵ پلەی

ڕاستەوخۆ

0 comments:

إرسال تعليق