داتاکان بۆ هەتاهەتایە بسڕەوە



پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا دوای گۆڕانی داتاکان بۆ داتای دیجیتاڵی تەکانێکی گەورەی بەرەو پێشەوەی بەخۆییەوە بینی. بچوککردنەوەی  قەبارەی داتاکان بە چەندەها جار لە  پێشوو و کۆکردنەوەیان بەشێوەی دیجیتاڵی خزمەتێکی زۆری بە بواری تەکنەلۆژیا کرد وەک پاشەکەوتکردن (خەزن کردن)ی زۆرێک لە داتای جیاواز لە قەبارەیەکی بچووکدا.

هەروەک میمۆری مۆبایل یاخود فلاش میمۆری یەکاندا بەدی دەکرێت ئەگەر بەراووردێک بکەین لە نێوان ئەمەی ئێستا لەبەردەستە لەگەڵ ڕێگای پاشەکەوتکردن لە پێشوودا ئەوا جیاوازییەکی گەورە دەبینین ئەم جیاوازییەش بەهۆی گونجاوی جیهانی دیجیتاڵییە   ، بەڵام جیهانی دیجیتاڵی  وەک هەر پێشکەوتنێکی تر چەندین کێشەی لەگەڵ خۆی بۆ بەکارهێنەران هێنایە ئاراوە یەکێک لەو کێشانە ئەوەیە کاتێک بەکارهێن  داتاکان دەسڕێتەوە ئەوا بە چەندین بەرنامەو ڕێگە دەتوانرێت داتاکان دووبارە بگەڕێنرێتەوە بۆ ناو میمۆرییەکە (شوێنی خەزن)
 لێرەدا ئەمانەوێت ڕێگایەک پیشانی هەمووان بدەین کە داتاکان دوای سڕینەوەیان نەتوانرێت جارێکی دیکە بگەڕێنرێتەوە(بهێنرێتەوە)
دەتوانن پێش فرۆشتنی میمۆری و هاردی کۆمپیوتەرەکانتان ئەم ڕێگەیە بەکاربهێنن.

لەپێشدا وا دابنێین فلاش میمۆرییەکمان هەیە فراوانی خەزنکردنی ٤ گێگا بایتە و دەمانەوێت داتاکانی بسڕینەوە بەیەکجاری بۆ هەتاهەتایە وە بڕی ئەو داتایەی تێیدایە بریتییە لە ٢.٥٤   گێگا بایت لە  داتای  جۆراوجۆر. 

١-  my computer بکەرەوەو هەموو ئەو داتایانەی کە تێیدایە دەسڕینەوە بەهۆی فۆرماتکردنی فلاشەکەمان وەک لە وێنەکەدا دیارە. 


٢- وەک وتمان فراوانی خەزنکردنی فلاشەکەمان بریتیە لە ٤ گێگا بایت  بۆیە دوای فۆرماتکردنی فلاشەکەمان دەبێت بڕی ٤ گێگا بایت داتا بخەینە ناو فلاشەکەوە (تێبینی :ئەو داتایانە پێویستە داتایەک بن کە گرنگ نەبن یاخود داتای تایبەت بەخاوەنی فلاشەکە نەبن وەک وێنە و گرتەی ڤیدیۆی تایبەت).


٣-دوای ئەوەی فلاشەکەمان پڕاوپڕ کرد لە داتا و دووبارە فلاشەکە فۆرمات دەکەین  هەروەک هەنگاوی یەکەم.


٤-پاش ئەوەی فلاشەکەمان فۆرمات کرد بۆ جاری دووەم پێویستە  (defragment) ی فلاشەکە دەکەین وەک لە وێنەکەدا دیارە 




  بۆ هەنگاوە پێویستە بچینە my computer پاشان کلیکی ڕاست لەسەر فلاشەکە بکە و  Properties هەڵبژێرە
 دوای ئەوەی Properties مان کردەوە، ئێستا بە هیچ بەرنامەیەکی وەک Recovery ناتوانرێت داتاکان بهێنرێتەوە.

 وە دەتوانین بە هەمان ڕێگە بۆ هارد دیسکی کۆمپیوتەرەکانمان بەکاربهێنین پێش فرۆشتنیان وە دڵنیاش بین لە وەی جارێکی دیکە داتاکان ناهێنرێتەوە. 

0 comments:

إرسال تعليق