پێگه‌ی یوتیوب به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستیكرد به كاراكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ، كه له‌رێگه‌یه‌وه خاوه‌ن بابه‌ته بینراوه‌كان ده‌توانن بڕێك پاره له بینه‌رانی بابه‌ته‌كانیان وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه‌كه – كۆمپانیای گووگڵ ده‌ڵێت تائێستا ئه‌زموونییه- رێگه ده‌دات به خاوه‌ن كه‌ناڵه‌كان بڕێك پاره له بینه‌رانی بابه‌ته‌كان به‌شێوه‌ی مانگانه وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌و بابه‌ته‌ی له كه‌ناڵه‌كه‌وه په‌خش ده‌كرێت.
بڕی پاره‌ی به‌شداربوونی مانگانه‌ش له (99) سه‌نته‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه بینه‌ره‌كه ده‌توانێت هه‌موو بابه‌ته ڤیدۆییه‌كانی كه‌ناڵه‌كه، ببینێت. تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ش (یوتیوب) له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت، رایگه‌یاند: "خاوه‌ن كه‌ناڵه‌كان له ئێستادا ماوه‌یه‌كی ئه‌زموونی بۆ (14) رۆژ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن‌و به‌شداربووان ده‌توانن بێبه‌رامبه‌ر بابه‌ته‌كانیان ببینن، هه‌روه‌ها ده‌شتوانن داوای داشكاندن بكه‌ن، گه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌شداری بكه‌ن.
پێگه‌ی یوتیوب، پێگه‌یه‌كی تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤێدیۆیی، كه رێگه ده‌دات به به‌كارهێنه‌رانی ئه‌نته‌رنێت ڤرته ڤیدیۆییه‌كانیان تیایدا بڵاوبكه‌نه‌وه‌و ببینرێت به بێبه‌رامبه‌ر.
پێگه‌كه له (14ی شوباتی 2005) له رێگه‌ی سێ فه‌رمانبه‌ری پێشووی كۆمپانیای بای باڵ دروستكرا كه بریتین له‌هه‌ریه‌ك له )چاد هیرلی و ستیڤ چین و جاوید كه‌ریم) له شاری سان برۆنۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
یه‌كه‌م گرته ڤیدیۆیی له لایه‌ن جاوید كه‌ریم له (15ی شوباتی 2005) له‌ژێر ناونیشانی (من له باخچه‌م) بڵاوكرایه‌وه و ماوه‌كه‌ی (18) چركه بوو.
یه‌كه‌م گرته ڤیدیۆیی له یوتوب:
0 comments:
إرسال تعليق