دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆف دان به‌وه‌دا ده‌نێت كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌وان باشترهن و به‌تایبه‌ت له بواری (دیزاین) دا.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ بیڵ گه‌یتس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆف له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی له جۆنزدا هه‌یه و گه‌یتس نییه‌تی، بیڵ گه‌یتس دانی به‌وه‌دانا كه له‌سه‌ر ئاستی دیزاینكردن، ئه‌پڵ له مایكرۆسۆفت باشتره.
بیڵ گه‌یتس روونیشی ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ستیف جۆبز زۆر باش بووه‌و و پێش ئه‌وه‌ی ناوبانگ په‌یدا بكه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان چاودێریی پێشكه‌وتن و داهێنانی ئه‌وه‌ی دیكه‌ی كردووه‌و به‌نهێنی سه‌رسامی كاره‌كانی یه‌كتر بوون، جگه‌له‌وه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان خاڵی لاوازی ئه‌وی دیكه‌ی زانیوە.
له‌سه‌ر ئاستی كاركردنیش، گه‌یتس دووباره دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه كۆمپانیای ئه‌پڵ له دروستكردنی تابلێت (ئامێری رووته‌خت)دا، له كۆمپانیاكه‌ی باشتره، له‌كاتێكدا مایكرۆسۆفت پێش ئه‌پڵ ئه‌و ئامێره‌ی به‌رهه‌مهێناوه.
0 comments:
إرسال تعليق