٣ ڕاژەی پێویست بۆ هەموو وێبداڕێژێک


وێبی ئەمڕۆ زۆرتر لە ئەوەی پێویستە کە ماڵپەڕێک چالاک بکرێت و چاوەڕوانی بەخێوکردنی زۆرتر نەکرێت، وەک وێبداڕێژ دەبێت هەموو کات لە بیری نوێ ڕاگرتن و هەروەها کارکردنی ماڵپەڕ دا بیت. 

لە خوارەوە ٣ ڕاژەمان هەڵبژاردووە کە پێمان وایە بە شێوەیەک لە شێوان بۆ هەموو وێبداڕێژ پێویست کە بزانێت ڕاژەکانی خوارەوە بوونیان هەیە و بۆ شوێن و کاتی پێویست بەکار ببرێن. 


١، ئامار، توانای ژماردن و ئاگادار بوون لە ئەوەی کە چەندە بەکارهێنەر سەردانی ماڵپەڕەکەت دەکات یەکێک لە گرینگترین پێوانەکانی بەرەو سەرکەوتن بردنی ماڵپەڕێکە. پێویستە وەک وێبداڕێژ لە هەموو لایەنی پەیوەندیدار بە ئامار ئاگادار بیت وەک ژمارەی میوانان، سیستەمی کارکردن، وێبگەڕ، خێرایی ئینتەرنێت، زمانی سیستەم، خێرایی کردنەوەی پەڕەکانی ماڵپەڕ و هتد... 

خۆشبەختانە ڕاژەی ڕێک و پێک هەیە کە هەموو ئەو کارانەی سەرەوە بە درووستی و بە خۆڕایی جێبەجێ دەکات. 



بەستەری ڕاژە: http://www.google.com/analytics 



٢، Uptime، چۆن بزانیت کە ئایا ماڵپەڕەکەت سەرهێڵە و کار دەکات؟ ئاگادار بوونەوەوە لە ئەو خاڵە پێوانەیەکی دیکەی گرینگە بۆ هەبوون و ڕاگرتنی ماڵپەڕێکی چالاک و هەموو کات کار کردوو. ماڵپەڕێک کە زۆر کاتێک داخراو بێت یان Downtime ی زۆر بێت نەک تەنیا زیان دەگەیەنێت لە چاوەی کەم بوونەوەی بەکارهێنەرانی، بەڵکوو گەڕۆکی وەک گووگڵ کەمتر گرینگی دەدەن بە ناوەڕۆکی و لە ئەنجام دا ناوەڕۆکی کەمتر و خاوتر Index دەکرێن. 

تایبەتمەندییەکی هاوبەشی ڕاژەکانی ئاگادار کردنەوە لە داکەوتنی ماڵپەڕ ئەوەیە کە توانای ئەوەیان هەیە بە ئیمەیل یان کورتە پەیام SMS وێبدارێژ ئاگادار بکەنەوە لە کاتی گۆڕینی ئاستی ماڵپەڕ لە سەردهێڵ بۆ دەرهێڵ، یان بە پێچەوانەوە. 



بەستەری ڕاژە: https://my.pingdom.com/ 



٣، دڵنیا بە کە ماڵپەڕەکەت خاوێنە و هیچ دژە ڤایرۆس یان وێبگەڕێک بە خراپ پیشانی نادات بۆ بەکارهێنەر. هەموومان بینوومانە کە لە کاتی گەڕان لە گووگڵ هەندێک ماڵپەڕ دیاری کراون وەک زیانبەخش و پێش کردنەوەی ماڵپەڕی ناوبراو ئاگادار دەکرێینە کە کردنەوەی لەوانەیە زیان بگەیەنێت بە کۆمپیوتەرەکانمان. پێم وایە هەموومان لەسەر ئەو خاڵە کۆکین کە کرتە لە کردنەوەی ئەو ماڵپەڕە ناکەین و کارەکەمان بە شێوازی دیکە جێبەجێ دەکەین. 

پێویستە وەک وێبداڕێژ ئاگادار بیت کە ماڵپەڕەکەت هەموو کات خاوێنە و هیچ بەکارهێنەرێک لە هیچ شوێنێک ئەو شێوازە پەیامانە نابینن، دەرکەوتنی ئەو جۆرە پەیامانە تەنیا بۆ ئەو بەکارهێنەرە کێشە درووست ناکات، بەڵکوو نرخی ماڵپەڕەکەت کەم دەکاتەوە و لەوانەیە کاتی زۆری پێویست بێت بۆ ئەوەی گەڕۆکی وەک گووگڵ دووبارە ماڵپەڕەکەت بە باوەڕپێکراو پیشان بدات. 

لە Unmask Parasite دەتوانیت بە شێوازێکی خێرا چێکی ماڵپەڕەکەت بکەیت بۆ بینی ئاستی خاوێنی. 



بەستەری ڕاژە: http://www.unmaskparasites.com/

0 comments:

إرسال تعليق