کۆمپیوتەرەکەت بپارێزە (بەشی یەکەم)



کۆمپیوتەرەکانمان هاوڕێی هەمیشەیمانن و تاکە هۆکارێکن بۆ پاشەکەوت کردن و پاراستنی داتا دیجیتاڵییەکانمان کە هەموو زانیارییەکانمان بۆ ئەرشیف ئەکەن بەڵام ئایا ئەم هەموو خزمەتگوزارییەی کۆمپیوتەر بێ کێشەیە ؟ بێگومان نەخێر چەندین کێشە دروست دەبێت کە خاوەنی کۆمپیوتەرەکان بێزار و تووڕە دەکات لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو کێشانەش ڤایرۆسی کۆمپیوتەرە.

١-ڤایرۆس چییە ؟
٢- کاری چییە؟
٣-چۆن کۆمپیوتەرەکانمان بپارێزین 
٤- چۆنییەتی چارەسەر کردن
*ڤایرۆس بریتی یە لە چەند دێڕێک کۆدی تایبەت بۆ تێکدانی داتاکان و پەکخستنی سیستەمی ئیش کردنی  کۆمپیوتەر operating systemدەنووسیرێت .

ڤایرۆس بەشێوەیەکی گشتی چەند جۆرێکە کە ئەمانەن 
Virus ڤایرۆس:  دێڕێک کۆدی تایبەتە کە هەڵدەستێت بە خۆدروست کردنەوە و تێکدانی پرۆگرامەکانی  
کۆمپیوتەر و سڕینەوەو لەکارخستنی داتاکانمان 
trojan ترۆجان: پرۆگرامێکە لەپشت پرۆگرامێکی ترەوە خۆی حەشارداوە بە شێوەیەک ئامادەکراوه‌
لەگەڵ چونە ناو کۆمپیوتەرەوە دەست بە ئیشەکانی دەکات زۆرترین کات بۆ هاکک کردن بەکاردێت لەبەرئەوەی لەتوانایدا هەیە چەندین دەروازە بۆ هاکەرەکان بکاتەوە و لە ڕێیەوە بچنە کۆمپیوتەری بەرامبەرەوە ، زۆرجار لەڕێگەی ئیمەیڵەوە  دەنێردرێت 
worm کرمی کۆمپیوتەر :ئەمجۆرە تەواو جیاوازە تەنها بە خۆ دروست کردنەوەیەکی بەردەوام
بەکارهێن بێزار دەکات و پەستانێکی گەورە دەخاتە سەر ڕام کە دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کۆمپیوتەر 
*چۆنیەتی خۆپاراستن 
بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆس پێویستە بە هیچ شێوەیەک ئەو فلاش و سی دی انە بەکارنەهێنرێت لە ڤایرۆسیان تێدایە یاخود دڵنیانین لێیان یاخود پێش کردنەوەیان پێویستە ئەنتی ڤایرۆس چێکی بکات لە هەموو ئەو ڤایرۆسانەی کە تێیدایە ، هەروەها ئەو ئیمەیڵانەی کە فایلی لەگەڵدایە ئەگەر دڵنیا نەبووین لێیان پێویستە نەکرێنەوە لەگەڵ هەموو ئەو لینکانەی کە جێگەی گومانن 
لەگەڵ نەکردنەوەی وێب سایتە سێکسییەکان بەپێی ئامارێکی تایبەت بە ڤایرۆس و هۆکارەکانی هاتووە ڕێژەی هەرە زۆری ڤایرۆسەکان لە ئینتەرنێت لەڕێگەی وێنە و گرتە سێکسیەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە .

چارەسەر: بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێویستە تەنها یەک جۆر ئەنتی ڤایرۆس بەکار بهێنین چونکە بوونی دوو ئەنتی ڤایرۆس لەیەک کۆمپیوتەردا دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کۆمپیوتەر و دروست بوونی کێشە بۆ داتاکانمان .

وە پێویستە پێش  ئەوەی ئەنتی ڤایرۆس داببەزێنین بزانین ئایا ئەو ئەنتی ڤایرۆسە لە ڕیزبەندی ئەنتی ڤایرۆسەکاندا لەڕیزبەندی چەندایە لە ڕێگەی وێبسایتیtoptenreviews/best anti viruse winner  دەتوانین بزانین کام ئەنتی ڤایرۆس لە هەموو جۆرەکانی تر باشترو کاراترە ، ئەوەی گرنگە لە دابەزاندنی ئەنتی ڤایرۆسدا ئەوەیە کە پێویستە ئەکتیڤ بێت واتە تەنها بۆ ماوەیەک نەبێت بۆ ئەمەش ئەتوانین لە تۆرێنتەکانەوە ئەو ئەنتی ڤایرۆسانە بە فری بە دەست بهێنین و هەمیشە ئەپدەیتی بکەینەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە 

0 comments:

إرسال تعليق