کۆمپیوتەرەکەت بپارێزە (بەشی سێیەم )و کۆتايی



کۆمپیوتەرەکانمان  تەنها شوێنێکە هەموو داتا دیجیتاڵییەکانمانی تێدا پاشەکەوت کراوە (خەزن کراوە) بۆیە پاراستنیان بە باشترین شێوە پاراستنی هەموو داتاکانمانە ، جا ئەو داتایانە زانیاری تایبەت بەخۆمان یاخود ئیش و کارەکانمان بێت یان خۆی لە وێنە و گرتە ڤیدیۆی و فایلە دەنگییە تایبەتیەکانا خۆی ببینێتەوە.

لە بەشی یەکەم و دووەم باسمان لە خۆپاراستن لە هاککەرەکان کرد چۆنیەتی خۆپاراستن لە فایلی هاککەرەکان و زامنکردنی کۆمپیوتەرەکانمان کرد بە نوێترین تەکنیک لەم بەشدا باس لە چۆنیەتی زامنکردنی کۆمپیوتەرەکانمان دەکەین لە هەر کەسێکی نەخوازراو یان ڕێگەپێنەدراو کە مەترسی دروست ئە کەن لەسەد داتاکانمان  ئەویش بە دانانی پاسۆرد بۆ سەر سیستمی ئیشپێکردنی کۆمپیوتەرەکانمان  (بێ هیچ پرۆگرامێک )ئەتوانین ئەم تەکنیکانەی سەرەوە یەک بە دوای یەک جێ بەجێ بکەین هەروەک بە وێنە ڕوونکراوەتەوە بە وێنە.

یەکەم : دانانی پاسۆرد بۆ بۆ سیستەمی ئیش پێکردنی کۆمپیوتەر جا ئەو سیستمە  windows Xp یان windows Vista یان Windows 7  بێت لێرەدا باس لە چۆنییەتی دانانی پاسۆرد بۆ سیستمی Windows 7 دەکەین  کە سیستمێکی باوی ئیشپێکردنی کۆمپیوتەرە.
 
هەنگاوی یەکەم :دەچینە سەر Control panel


هەنگاوی دووەم : لە Control panel   لیستی  User Accounts and Family Safety هەڵدەبژێرین 


پاشان لەو لیستەدا Change your Windows password  هەڵدەبژێرین و پەڕەیەکی نوێ دەکرێتەوە 


هەنگاوی سێیەم :لەم لیستەدا Create apassword for your account هەڵدەبژێرین 


هەنگاوی چوارەم : پاسۆردەکەمان ئەنوسین دووجار  وە لە تێکست بۆکسی کۆتای ووشەیەک یاخود ڕستەیەک دەنووسین بۆ بیر هێنانەوەی پاسسۆردەکەمان بەڵام ئاگاداربن با ئەو ووشەیە یاخود پەیامە بەشێوەیەک نەبێت کەسی نەخوازراو بتوانێت پاسۆردەکە بدۆزێتەوە.



لە کۆتایدا کلیک لە create password دەکەین.
  
ئێستا کۆمپیوتەرەکەت  پارێزراوە لە کردنەوەی هەر کەسێکی نەخوازاو.    


0 comments:

إرسال تعليق