درووستکردن و ناردنی Sitemap بۆ Google Webmaster Tools


هەنگاوێکی گرینگ لە پرۆسەی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ماڵپەڕێک لەسەر هێڵ ئەمڕۆ ئەوەیە پاش چالاک کردنی ماڵپەڕ بە زووترین کات لە Index ی گووگڵ دەربکەوێت لە کاتی گەڕاندا. واتە دەرکەوتنی ماڵپەڕ لە ئەنجامەکانی گەڕان لە گووگڵ.

بە شێوەیەکی ئاسایی گووگڵ لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا سەردانی ماڵپەڕەکەت دەکات و بەستەرەکانی چێک دەکات، بەڵام ئەگەر بمانەوێت زووتر گووگڵ ئاگادار بکەینەوە وبەستەرەکانی ماڵپەڕی پێ بناسێنین، دەتوانین سوود لە تایبەتمەندی نەخشەی ماڵپەڕ وەربگرین.

لە نەخشەی ماڵپەڕ دا هەموو بەستەرەکانی ماڵپەڕ بە شێوازێک ڕێکخراون کە گووگڵ بتوانێت بە ئاسانی کاریان لەگەل بکات. نەخشەی ماڵپەڕ بە پاشگری xml دەبێت. ئەگەر ماڵپەڕەکەت تەنیا لە چەند پەڕەیەکی کەم پێکهاتووە دەتوانیت بەدەستکردی sitemap.xml درووست بکەیت و هەموو بەستەرەکان یەک بە یەک بنووسیت، چارەسەرییەکی ئاسانتر ئەوەیە کە لە ماڵپەڕی xml-sitemaps.com نەخشەی ماڵپەڕ درووست بکەیت.

بۆ جێبەجێکردنی هەموو هەنگاوەکانی ئەم بابەتە پێویست دەکات هەژمارێکی گووگڵت هەبێت و هەروەها پێشتر ماڵپەڕی خۆتت لە Google Webmaster Toosl چالاک کردبێت. ئەگەر ئەو کارەت جێبەجێ نەکردووە تکایە بابەتەکانی خوارەوە بخوێنەوە بۆ زانیاری زۆرتر، 


xml-sitemaps.com چێکی ماڵپەڕەکەت دەکات و تا ٥٠٠ بەستەر بە خۆڕا کۆدەکاتەوە و لە کۆتاییدا نەخشەی ماڵپەڕ درووست دەکات بە چەند شێوازێکی جیاواز و یەکێک لە شێوازەکان xml ـە کە لە ئەم بابەتەدا بەکار دەبرێت.

١، سەردانی بەستەری xml-sitemaps.com بکە. 
٢، لە خانەی بەستەردا کە بە http:// دەست پێدەکات بەستەری ماڵپەڕەکەت بنووسە. 
٣، ئەگەر ماڵپەڕەکەت ڕۆژانە نوێ دەکەیتەوە و گۆڕانگاری یان بابەتی نوێ بڵاو دەکەیتەوە لە Change frequency دەتوانیت Daily یان Weekly هەڵبژێریت. 
٤، بۆ Last modification هەڵبژاردەی Use servers response هەڵبژێرە. 
٥، بۆ Priority هەڵبژاردەی Automatically Calculated Priority هەڵبژێرە. 
پاش هەڵبژاردنەکان کرتە لە دووگمەی Start بکە بۆ درووستکردنی نەخشەی ماڵپەڕ. پرۆسەی ناوبراو لەوانەیە چەند خوولەکێکی پێویست بێت بۆ تەواو بوون.


http://www.webchin.org/v3-images/babet/xml-sitemap/Create_your_Google_Sitemap_Online_-_XML_Sitemaps_Generator-scanning.png

پاش کۆتایی هاتن و درووستبوونی sitemap.xml کرتەی ڕاست بکە سەر ناوی sitemap.xml و دواتر پاشەکەوتی بکە نێو کۆمپیوتەرەکەت.

http://www.webchin.org/v3-images/babet/xml-sitemap/Your_Sitemap_Details_-_XML_Sitemaps_Generator_-_save-sitemap.png

پەڕگەی sitemap.xml بار بکە نێو بوخچەی یەکەمی ماڵپەڕەکەت بە شێوەیەک کە بەستەرەکەی ببێتە domain.com/sitemap.xml.

بەستەری تایبەت بە Google Webmaster Toosl بکەوە، https://www.google.com/webmasters/tools/ پاشان بە هەژمارێکی گووگڵ بچۆژوورەوە.

لە بەشی Optimization کرتە لە Sitemaps بکە،

http://www.webchin.org/v3-images/babet/xml-sitemap/Webmaster_Tools_-_sitemaps.png

کرتە لە Add/Test Sitemap بکە، بەستەری تایبەت بە sitemap.xml بنووسە، کە تەنیا پێویست دەکات وشەی sitemap.xml بنووسیت چوونکە بەستەری ماڵپەڕەکە پێشتر تۆمار کراوە و پێویست بە دووبارە نووسینەوەی ناکات.

پاش ناردنی نەخشەی ماڵپەڕ بە سەرکەوتوویی لە هەمان پەڕەدا زانیاریی سەبارەت بە ژمارەی بەستەرە نێردراوەکان و هتد... دەردەکەوێت.

http://www.webchin.org/v3-images/babet/xml-sitemap/Webmaster_Tools_-_Sitemaps_-_stats.png

بە ئەو شێوەیە نەخشەی ماڵپەڕت ناردووە بۆ گووگڵ و ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی بەستەر و ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەت زووتر لە Index گووگڵ دا ببینرێن و بدۆزرێنەوە. دەتوانیت هەمان پرۆسەی درووستکردن و ناردنەوەی نەخشەی ماڵپەڕ چەند مانگ جارێک جێبەجێ بکەیتەوە بۆ ناردنەوەی بەستەری نوێ ئەگەر پێت وابوو گووگڵ هەموو بەستەر و ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەت Index ناکات.
کۆتایی.
سەرچاوە:مالپەری وێب چین 

0 comments:

إرسال تعليق