چۆنێتی نووسین بە کوردی لە ویندۆز


لە ویندۆزدا تەختەکلیلی کوردی بوونی نییە، بۆیە پێویست بە دامەزراندنی تەختەکلیلێک دەکات. لێرەوە چۆنێتی بەکوردی نووسین فێربە.
١. کرتە لە دوگمەی داگرتن بکە لە سەرەوە بۆ داگرتنی تەختەکلیلەکە و پاشان لە شوێنێک لەنێو کۆمپیوتەرەکەت پاشەکەوتی بکە.

٢. پاشان دوو کرتە لە پەڕگەی دامەزراندن / Setup File بکە کە داتگرتووە تا پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە.
تەختەکلیلی چاوگ

٣. پەنجەرەی دامەزراندن کە دەکرێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە، چەند جارێک کرتە لە دوگەمەی Next و Install بکە تا پڕۆگرامەکە دادەمەزرێت.
دامەزراندنی تەختەکلیلی چاوگ


لەکۆتاییی دامەزراندندا پەڕگەی بمخوێنەوە / Readme دەکرێتەوە کە دیمەنی تەختەکلیلەکانی تیادایە. تەماشای تەختەکلیلەکان بکە تا بزانیت پیتەکان چۆن ڕیزکراون لەسەر تەختەکلیل.
لێرەدا تەختەکلیل دامەزراوە و ئێستا پێویستە تەختەکلیلەکە زیاد بکەیت. بۆ ئەوەش ئەو هەنگاوانەی ماون جێبەجێی بکە:
٤. بڕۆ بۆ Control Panel و Region and Language بکەرەوە (یان تەنها لە Run بنووسە intl.cpl).
٥. پاش ئەوە پەنجەرەیەک دەکرێتەوە، وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا. یەکەم جار کرتە لە تابی Keyboards and Languages بکە پاشان کرتە لە دوگمەی Change Keyboards بکە. (لە ویندۆز XP لەجیاتی Change Keyboards نووسراوە Details)

 ٦. پاشان ئەم پەنجەرەیەی خوارەوە دەکرێتەوە، کرتە لە دوگمەی Add بکە.
زیادکردنی تەختەکلیل

 ٧. لێرەدا پەنجەرەیەکی نوێ دەکرێتەوە کە تیایدا دەتوانیت تەختەکلیلێک دیاریبکەیت بۆ نووسین. لە لیستەکەدا بگەڕێ بەدوای Arabic (Iraq) و کرتە لە نیشانەی + بکە تا لیستی تەختەکلیلەکانی ئەو وڵاتە نیشان بدات.
تەماشای وێنەکەی خوارەوە بکە. وەک دیارە تەختەکلیلەکانی چاوگ بە ڕەنگی سوور دیاری کراوە. نیشانەی ڕاست بدە لەو تەختەکلیلەی ئەتەوێت پێی بنووسیت پاشان کرتە لە OK بکە.
دیاریکردنی تەختەکلیلی کوردی

تێبینی: تەختەکلیلی Chawg Arabic-Based لەسەر بنەمای زمانی عەرەبییە (وەک ئەم وێنەیە) و بۆ ناوخۆی کوردستان دروست کراوە. پیتەکان بەهەمان شێوەی پیتە عەرەبییەکانی سەر تەختەکلیل (کیبۆرد)ی کۆمپیوتەرەکەت ڕیزکراون. بەڵام ئەگەر لە دەرەوەی کوردستانیت و تەختەکلیلی کۆمپیوتەرەکەت پیتە عەرەبییەکانی لەسەر نەنووسراوە (وەک ئەم وێنەیە)، ئەوا سوود لە تەختەکلیلی Chawg English-Based دەبینیت. لەم تەختەکلیلەدا پیتە کوردییەکان بە شێوەی پیتە ئینگلیزییەکان ڕیزکراون. بۆ نموونە پیتی P دەنووسێت “پ”، پیتی O دەنووسێت “ۆ”، پیتی J دەنووسێت “ژ”، وە هەروەها..

بۆ بینینی شێوازی ڕیزبوونی پیتەکان لەسەر هەردوو تەختەکلیلە کوردییەکە تەماشای ئەم وێنەیە بکە کە ڕوونی دەکاتەوە: کرتە لێرە بکە.
پیرۆزە!!! ئێستا زمانی کوردیت زیاد کرد و دەتوانیت بە کوردی بنووسیت :) . لە بەشی خوارەوەی ڕاستی شاشەی کۆمپیوتەرەکەت زمانی عەرەبیی ئێراقی تیادایە. کرتە لە عەرەبی ئێراق بکە تا بە پیتی کوردی بنووسیت.
تێبینی: ئەگەر لە تەنیشت AR ـەکەوە وێنەی تەختەکلیل / کیبۆردێک دەرکەوت، ئەوا کرتەی لێ بکە و تەختەکلیلەکەی چاوگ کرتە لێ بکە.

دیاریکردنی عەرەبیی ئێراق

0 comments:

إرسال تعليق