لیستی ناوی باشترین 25 یاری فه‌یس بووك بۆ ساڵی 2012




ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك هه‌ستا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی باشترین 25 یاری ناو تۆڕه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2012، به‌پێی زۆرترین به‌شداریكردن له‌و یاریانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه‌. 

فه‌یس بوك ڕایگه‌یاند ساڵی 2012 زۆرترین یاری زیادیكرد‌ووه‌، یاریه‌ تازه‌كان به‌ كوالێتییه‌كی به‌رز و وێنه‌یه‌كی دیاره‌وه‌ یاری تایبه‌ت به‌ تابلێته‌كان و مۆبایلی زیره‌كی تێدا هاتووه‌. 

یاری مۆسیقای (SongPop) پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ هه‌ردوو یاری تایبه‌ت به‌ مۆبایلی زیره‌ك (Dragon City) و (Bike Race) پله‌ی دووه‌م و سێیه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ هه‌ردووكیان ساڵی 2012 كراونه‌ته‌ ناو سایتی فه‌یس بووكه‌وه‌.

جێ ئاماژه‌یه‌ زۆربه‌ی یارییه‌كان له‌ لایه‌ن  كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دروستكراون وه‌ك فه‌رنسا ئیسپانیا و به‌رازیل و به‌ریتانیا و كۆریا و توركیا ... هتد ،ته‌نها یاریه‌كانی كۆمپانیای (Zynga) نه‌بێت كه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دروست كراوه‌ كه‌ دوو یاری بۆ ساڵی 2012 دابه‌زاندووه‌ته‌ ناو فه‌یس بووك، ئه‌وانیش (Farm Ville 2) وه‌ یاری دووه‌م تایبه‌ته‌ به‌ مۆبایلی زیره‌ك (Draw Something).

به‌پێی ئاماره‌كانی ماڵپه‌ری فه‌یس بووك %56 یارییه‌كانی جیهان له‌ ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك داده‌به‌زێنرێت ته‌نها %44 نه‌بێت ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن مۆبایل و تابلێته‌كانه‌وه‌ داده‌به‌زێنرێت.

لیستی ناوی یارییه‌كان له‌گه‌ڵ‌ ناوی كۆمپانیاكان  : 

1.SongPop (FreshPlanet)
2.Dragon City (Social Point)
3.Bike Race (Top Free games)
4.Subway Surfers (Kiloo)
5.Angry Birds Friends (Rovio)
6.FarmVille 2 (Zynga)
7.Scramble with Friends (Zynga)
8.Clash of Clans (Supercell)
9.Marvel: Avengers Alliance (Playdom)
10.Draw Something (Zynga)
11.Hay Day (Supercell)
12.Baseball Heroes (Syntasia)
13.ChefVille (Zynga)
14.CSR Racing (NaturalMotion Games)
15.Candy Crush Saga (King.com)
16.Matching With Friends (Zynga)
17.Legend Online (OASIS GAMES)
18.Jurassic Park Builder (Ludia)
19.Dungeon Rampage (Rebel Entertainment)
20.Pockie Ninja II Social (NGames Limited)
21.Jetpack Joyride (Halfbrick)
22.Social Empires (Social Point)
23.Bil ve Fethet (Peak Games)
24.Ruby Blast Adventures(Zynga)
25.Pyramid Solitaire Saga(King.com)

سه‌رچاوه‌ : AitNews
ه‌‌

0 comments:

إرسال تعليق