ڕوت کردن چیە



زۆر جار کەباسی  مۆبایلی ئەندرۆید دەکەین زاراوی ڕوت کردنی دێت بە گوێماندا
ئایا ڕوت کردن چیە ؟ وە سودی چیە ؟ هەموو ئەمانەو زیاتریش لەم بابەتەدا باس دەکەین

ڕوت کردنی بریتیە لە کرداری بەدەستهێنانی چەند دەسەڵاتێکی نوێ لەناو مۆبایلەکەتدا کە بەشێوەیەکی ئاسایی ڕێگەت پێنەدراوە واتە بە هۆی کرداری ڕوت کردنەوە دەتوانیت کۆنتڕۆڵی تەواو بەسەر مۆبایلەکەتدا بکەیت. هەموو مۆبایلێكی ئەندرۆید کە دروست کراوە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دەیانەوێت تەنها سیستەمەکی خۆیان بەکاربهێنیت کە دیزانیاین کردووە
واتە ناهێڵن تۆ لەخۆتەوە شت بۆ مۆبایلەکەت زیادبکەیت. بەڵام کە مۆبایلەکەت ڕوت کرد ئەوا مۆبایلەکەت ئامادە بۆ دابەزاندنی هەر شتێك کە بتەوێت.

زیانەکانی ڕوت کردن ::

تاکە زیانی ڕوت کردن ئەوەیە کە گرەنتی مۆبایلەکەت لادەبات. کە ئەمە پێم وابێت شتێكی ئەوەندە گرنگ نیە بەتابیەتی بۆ کوردستان کە شتێک نیە بەناوی گرەنتی ! بەڵام ئەم کێشەیەش مایەی چارەسەرکردنە ئەویش بەدابەزاندنی  ڕومێکی تری فەرمی ئەندرۆید لەسەر مۆبایلەکەت.

سودەکانی ڕوت کردن ::


  • یەکێک لە گرنگترین سودەکانی ڕوت بریتیە لە توانای دابەزاندی ڕومی ئەندرۆیدی نوێ کە لەلایەن گەشەپێدەرەکانی ئەندرۆیدەوە دروست کراوە لەم ڕومانەدا خێراییەکی زۆر بەرچاو دەکەوێت لە ئیش کردن دا بەبەراوورد بە سیستەمی ئەندۆریدی فەرمی . لەوەش گرنگتر بریتیە لە توانای بەکارهێنان و دابەزاندنی ڕومێک کە بۆ مۆبایلەکەت نابێت ! بۆ نمونە ئەگەر مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس یەک هەڵبژێرین دەبینین بە فەرمی نە ئایس کرێم ساندویچی بۆ دێت نە جێڵی بینیشی بۆ دێت. بەڵام گەشە پێدەرەکانی ئەندۆرید توانیویانە ڕومی ئەندرۆیدی ٤.٠ ئایس کرێم ساندویچ و ڕومی جێڵی بینی ٤.١ و تەنانەت ڕومی ئەندرۆیدی ٤.٢ شی بۆ دابنێن کە هێشتا بە فەرمی بۆ سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٣ نەهاتووە.

  • یەکێکی تر لەسودەکانی ڕوت کردن بریتیە لە زیادکردنی توانای مۆبایلەکەت. بۆ نمونە مۆبایلەکەت چەند توانایەکی هەیە بەڵام شەریکە ناهێڵێت ئەو توانایانە بەکاربهێنیت. بۆ نمونە مۆبایلی ئێچ تی سی دیزایرت پێیە کە لە ئەسڵدا پشتگیری بەکارهێنانی لایتی ئێڵ ئی دی دەکات وەک ڕوناک کەرەوە بەڵام ناتوانیت بەکاری بهێننیت هەتا ڕوتی نەکەیت واتە بە ڕوت کردن توانیت مۆبایلەکەت وەک لایت بەکاربهێنیت. وە هەروەها دەشتوانیت توانای  میمۆری ناوەی مۆبایلەکەت زیاد بکەیت مەبەستم لە سی پی یوە لە ڕێگەی کرداری ڕوتەوە دەتوانیت مۆبایلەکەت خێرابکەیت. 
  • سودێکی تری ڕوت کردن بریتیە لە توانای گواستنەوەی بەرنامەکانی ناو مۆبایل لە میمۆری ناوەکیەوە بۆ میمۆری دەرەکی هەرچەندە گوگڵ دەڵێت کە بۆیە بەرنامەکان لەسەر میمۆری ناوەکی دادەبەزێت چونکە خاو ئیش دەکەن لەسەر میمۆری دەرەکی بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە هەندێ کات بەکارهێنەر نایەوێت بەرنامەکانی بخاتە سەر میمۆری ناوەکی لەبەر ئەوەی جێگەی نەماوە. بەڵام بە ڕوت کردنی مۆبایلەکەت دەتوانیت هەر بەرنامەیەک دەتەوێت بیگوێزیتەوە بۆ ناو میمۆری دەرەکی کە ئەمەش زۆر کارێکی بەسودە.

  • سودێکی تری ڕوت کردن بریتیە لە دابەزاندنی هەندێک بەرنامەی تر کە پێویست بە ڕوت کردن دەکات لەبەرئەوەی بەرنامەکە پێویستی بە قبوڵ کردن هەیە لەلایەن مۆبایلەکەوە کە ئەمەش بە بێ ڕوت کردن ناکرێت.

  • سودێکی تری ڕوت کردن بریتە لە کرداری تیسێرین یاخود کرداری بەستنەوەی ئینتەرنێت لەڕێگەی وای فای و بلوتوس. واتە بەبەکارهێنانی وای فای یان بلوتوسی مۆبایلەکەت دەتوانی ئینتەرنێتی مۆبایلەکت بگوازیتەوە بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت بەڵام تەنها بۆ مۆبایلی ڕوت کراو دەبێت.

  • سودێکی تری ڕوت کردن بریتیە لە بەکارهێنای بەرنامەی تایبەت بە مۆبایلەکانی تر. بۆ نمونە بەرنامەیەکی تایبەت هەیە بە مۆبایلی گالاکسی نۆت ی ٢ کە لە مۆبایلەکەی تۆ دا نیە. هەرکاتێک کە گەشەپێدەر توانی وای لێبکات بۆ ئەوەی تۆ ببێت ئەوا لەڕێگەی ڕومێکەوە دەتوانیت هەموو تایبەتمەندیەکانی ئەو مۆبایلەت دەستبکەوێت. نمونەی ئەمەش وەکو بەکارهێنانی ڕومی گالاکسی ئێس ٣ لەسەر گالاکی ئێس ٢ کە هەموو بەرنامەکانی گالاکسی ئێس ٣ ی لەگەڵدایە.
  • سودێکی تری ڕوت کردن بریتیە لە توانی هەڵگرتنی بەرنامەی ناو مۆبایلەکەت بە داتاوە. واتە بۆ نمونە تۆ دەتەوێت ئەندرۆیدی مۆبایلەکت بگۆڕیت بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەی ناو مۆبایلەکەت هەڵدەگریت بە بەرنامەی باک ئەپ بەڵام ناتەوێت کە ئەو یاری ئەنگری بێرد  کە ٢٠٠ مەرحەلەت بڕیوە لێی لە سەرەتاوە دەستپێ بکاتەوە لەکاتی دوبارە دابەزاندنەوەی واتە دەتەویت هەرچی بەرنامەتە هەڵی بگریت بەداتاکانیەوە. بۆ ئەم مەبەستەش بەرنامەی تایتانیۆم باک ئەپ ئەم کارە دەکات کە ئەمەش تەنها بۆ مۆبایلی ڕوت کراو دەبێت.

0 comments:

إرسال تعليق