گووگڵ دیزاین و دیکۆری یوتیوب دەگۆڕێت.




کۆمپانیای بەناوبانگی ئەمریکی تایبەت بە بواری پرۆگرامینگ و خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت گووگڵی بەناوبانگ دیکۆر و دیزاینی پێگەی بەناوبانگی ڤیدیۆ (یوتیوب)ی گوڕی. شایەنی وتنە بەشێوەیەکی گشتی سەڕ ڕوپەڕی یوتیوبی گۆڕییوە بۆ دیزاینی و دیکۆرێکی نایاب و جوان بەشێوەیەک کە لە ئێستادا ڕێگەی گەیشتن بەبەشەکانی یوتیوب و کەناڵەکان و ئەو کەناڵانەشی کە بەشداریت تێدا کردوون ئاسانترە کە دەتوانرێت بڵێین شێوەی ئەپێکی تابلێتی هەیە.
کۆمپانیا لەسەر بڵۆگی تایبەت بە یوتیوب ئاماژە بەوەدەدات کە یتیوب تاکە پێگەی ڤیدیۆیی ئەم ساڵبووە و ئەوەیشی بۆ وتەکانی زیادکرد کە هەر بەکارهێنەرێک کە بینەری ڤیدیۆیەکە ئەوە باشرین شێوازی بۆ دەڕەخسێت لە دۆزینەوە و چاولێکردنی ڤیدیۆ پەیوەستدارەکان جا لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان بێت یان لەسەر تابلێت و  پی سی بێت.
ئەمانە و چەندین گۆڕانکاری تری لە دەرکەوتنی بەش و ناونیشان و دوگمەی بەشداریکردن و شێوەی دەرکەتنی ڤیدیۆکاندا کردووە. لەگەڵ دەرکردنی ئەم شێوە دیکۆرە تازەیە بۆ ئەوەی بەکاربەران بێزار نەبن لەبەکارهێنانی لەگەڵ کردنەوەی یتیوب، گووگڵ ڕێنمایت دەکات لە بەکارهێنانی و فێرت دەکات لە چۆنیەتی بەکارهێنانی بەش و گۆڕانکارییە تازەکان.
سەرچاوە Ait

0 comments:

إرسال تعليق