ئێران ڕکابەری بۆ یوتیوب دروستکرد

ئێران ڕکابەری بۆ یوتیوب دروستکرد




کۆماری ئیسلامیی ئێران وێبسایتێکی هاوشێوەی وێبسایتی یوتیوب- ی ئەمریکی، کە سەربە کۆمپانیای گوگڵ-ە بەناوی (میهر ) دروستکرد، ئەمەش بۆ ڕکابەرێتی کۆمپانیای ناوبراو لەبەر ئەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی یوتیوب لەگەڵ یاساكانی‌ کۆماری ئیسلامی ئێران نەگونجاوە.
ئەم وێب سایتە زۆرینەی خزمەتگوزارییەکانی یوتیوبی هەیە و مەبەستی سەرەکیش لە دروستکردنی، بڵاوکردنەوەی کلتوری ئێرانە.

لەلایەکی ترەوە لوتفوڵا سیاهكالی، جێگری سەرۆکی دەزگای دەنگ و تەلەفیزیۆنی ئێران ڕایگەیاند: "جێگەی خۆشحاڵییە بەکارهێنەرانی ئەم وێبە ڕۆژلەدوای ڕٶژ لە زیادبووندایە".

بەکارهێنەرانی ئه‌م وێب سایته‌ دەتوانن گرتە ڤیدیۆییەکانی خۆیان دابنێن، هەروەها لە توانایدا هەیە پەخشی دەنگ و تەلەفیزیۆنی ئێرانی (IRIB) لەم وێبسایتەوە ببینن، هه‌روه‌ها بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی زیاتری ئەم وێب سایتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەناوبانگەکانی وەکو فەیس بووک و تویتەر، چەندین وێب سایتی بەناوبانگی دیکەی ڕۆژئاوایی ڕیکلامی بۆ دەکرێ،
ئەم ڕاگەیاندنەش وەکو یەکەم هەنگاو ئەژماردەکرێت بەرەو ئینتەرنێتی نیشتیمانی .

ئەمە لەکاتێکدایە لەساڵی ٢٠٠٩وه‌ چاودێری ورد لەسەر یوتیوب هەیە لە دوای خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردەکان کە ئه‌حمدی ئەژاد تێیدا وەکو سەرۆکی کۆماری ئیسلامی دەستنیشان کرد.
لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ئێران، کە زیاترە لە ٣٦ ملیۆن لە کۆی ٧٥ ملیۆن هاوڵاتی ئێرانی ،ئێران بە یەكێک لەو وڵاتانە ئەژمار دەکرێت کە زۆرترین پەیوەندییان لەگەڵ ئینتەرنێت هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمەش لینکی وێب سایتی میهرە http://www.mehr.ir
سەرچاوە :عه‌رب ئایتی نیوز 

0 comments:

إرسال تعليق