دەستە بەرنامەی Windows Essentials 2012 v16 نەوەی داهاتووی دەستە بەرنامەی مایکرۆسۆفتە بۆ ئاسانترکردنی کارەکانت بە خزمەتگوزارییە ناوازەکانی ئەم دەستەیە. ئەم دەستەیە بەرنامەکانی ویندۆز لایڤ مێسنجەر و موڤی مەیکەر و لایڤ مەیل و لایڤ گەلاری و لایڤ ڕایتەر و …هتد لە خۆی دەگرێت.
لەم وەشانە تازەیە ویندۆز لایڤ مێسنجەر ڕووکارێکی شێوە فەیسبووکی دراوەتێ و لەگەڵ فەیسبووک و لینکد ئین تێک هەڵکێشکراوە. سەبارەت بە موڤی مەیکەر ڕێگەت پێدەدات کە ڤیدیۆکانت یەکبخەیت و بە چەند کلیکێک ئەپڵۆدی یوتیوبیان بکەیت. بەرنامەی لایڤ گەلاریش جگە لەم هەموو تایبەتمەندیانەی هەیەتی، ئێستا ڕێگەت پێدەدات لەسەر فەیسبووک و فلیکەر و سمەگمەگ وێنەکانت شێربکەیت. سەبارەت بە لایڤ ئیمەیڵیش ئێستا لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی ئیمەیڵی جیمەیڵ و یاهوو و هۆتمەیل بێ کێشە کاردەکات. شایەنی باسە بەرنامەی لایڤ ڕایتەریش کە بەرنامەی نوسینە ئێستا ڕێگەت پێدەدات بە نوێکردنەوەی بابەتەکانت لە بڵۆگەر و ۆردپرێس و پێگەکانی تری بلۆگکردن.
لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیەدا ئێستا ویندۆزەکەت سکایدرایڤی لەسەر دەبێت کە ڕێگەت پێدەدات پەڕگەکانت لە کلاوددا بپارێزیت!
لێرە داونلۆدی بکە:
تێبینی: لە ئێستادا ئەم دەستە بەرنامەیە تەنها پشتگیری ویندۆز ٧ و ویندۆز ٨ دەکەن.
0 comments:
إرسال تعليق