كۆمپانیای به‌ناوبانگی سامسۆنگ هه‌ستا به ده‌ركردنی یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری ativ pro به تایبه‌تمه‌ندی Processor Intel core i5 ،وه هاردی 250 گێگا بایت و ڕامی 4 گێگا بایت و دووكامێره‌ی پێوه‌یه كامێره‌ی پێشه‌وه‌ی 2 مێگا پێكسڵه و كامێره‌ی پشته‌وه‌ی 5 مێگاپێكسڵ ، شاشه‌یه‌كی 11,6 ئینچ كه زۆر ڕوونه و وه قه‌ڵه‌می "S pen" له‌گه‌ڵه، وه خزمه‌تگوزاری "S Note" كه یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ به‌كارهێنه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاره‌كانی ، وه ئه‌م كۆمپیوته‌ره به یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ر داده‌نرێت بۆ ئاسانكردن و خۆشی ته‌چ و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان .
بێجگه له‌و شێوه جوانه‌ی كه ئه‌م كۆمپیوته‌ره هه‌یه‌تی سێ شوێنی USB 2.0 و شوێنێكی USB 3.0 و جێ كێبڵی MHDMI وه میمۆری كارتی miniSD وه ئاسانی هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه و پاتریه‌ك توانای 8 كاتژمێر به‌رگری هه‌یه به یه‌ك جار چارج كردنی ((شه‌حن كردنی )) .
وه ئه‌م كۆمپیوته‌ره به سیسته‌می ویندۆزی 8 ئیش ده‌كات كه ده‌توانیت وه‌ك ئامێری تابلێته‌كان ((Ipad , Note Galaxy)) به‌كاربهێنرێـت و وه‌ك كۆمپیوته‌ری لاپتۆپیش نرخی ئه‌م كۆمپیوته‌ره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نزیكه‌ی 1215 دۆلاره.
|
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 comments:
إرسال تعليق