galaxy s4 بەڕێوەیە






یەکێک لە  گرنگترین داهێنانەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ لە بواری مۆبایل لەم ساڵدا مۆبایلی گالاکسی ئێس ٣ بوو کە نزیکەی تەنها شەش مانگ تێپەڕیوە بەسەر یەکەم ڕۆژی کەوتنە بازاڕییەوە 
لە ئێستادا پڕوپاگەندەی مۆبایلی گالاکسی ئێس ٤ دەکرێت بۆ ساڵی داهاتوو
ئەگەر گالاکسی ئێس ٤ بکەوێتە بازاڕەوە، پێویستە هەوادارانی گالاکسی چەند چاوەڕێ بکەن ؟

 ئایا لە کۆنگرەی جیهانی بۆ مۆبایل (MWC) کە دەکەوێتە ٢٥بۆ٢٨ ی مانگی دووی ساڵی ٢٠١٣ ئاشکرا دەکرێت ؟

 یاخود لە پێشەنگای بەرکارهێنەرانی ئەلیکترۆنی (CES) بڵاو دەکرێتەوە کە دەکەوێتە ٨بۆ ١١ی مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٣؟

یاخود ئەم مۆبایلە نوێیەش وەکو گالاکسی ئێس ٣ ئاهەنگی تایبەت بەخۆی دەبێت بۆ ئاشکرا کردنی ؟

ئەمانەو چەندین ئەگەری تر بۆ ئاشکرا کردنی گالاکسی ئێس ٤ خەیاڵی هەوادارانی گالاکسی پڕکردووە 
ئەم بابەتە کاتێک وورژا کە یەکێک لە کارمەندەکانی سامسۆنگ ناوی گالاکسی ئێس ٤ ی هێنا  بۆ مانگی دووی ساڵی ٢٠١٣
بەڵام کۆمپانیای سامسۆنگ هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە و بە پڕوپاگەندە ناوی بردن کە هیچ بنەمایەکی نیە ، جگە لە هەوڵی کۆریا بۆ دابەزاندی ئەو ڕێژە زۆرەی فرۆشتنی گالاکسی ئێس ٣ کە وەکو کێکی گەرم لە بازاڕەکانی جیهان دەفرۆشرێت وە فرۆشتنی گالاکسی ئێس ٣ بەردەوام دەبێت تا چەند مانگێکی دیکە ،لەگەڵ ئەم لێدوانەی کۆمپانیای سامسۆنگ وا چاوەڕوان دەکرێت  باشترین کات بۆ سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٤ مانگی یەک یاخود مانگی دوو بێت.

 ئەمە لەکاتێکدا کەلەیەکێک لە وێب سایتەکاندا هاتووە سامسۆنگ لە ئاهەنگێکی تایبەت بە گالاکسی ئێس ٤ ی ئاشکرا دەکات و مانگی سێی ساڵی ٢٠١٣ سامسۆنگ تێدا ئامادە دەبێت وە چەندین تایبەتمەندی ئەو مۆبایلەی نووسیوە وەک کامێرایەک بە ووردبینی ١٣ مێگا پێكسڵ و ڕامی ٢ گێگا بایت ........هەروەک لە وێنەکەدا دیارە 

سەرچاوە : Ztechnews    و     indianfusion.aglasem 

0 comments:

إرسال تعليق