سامسۆنگ شتێکی نوێی بۆ ٢٠١٣ ئامادەکردووە! دەبێت چی بێت؟


سامسۆنگ شتێکی نوێی بۆ ٢٠١٣ ئامادەکردووە! دەبێت چی بێت؟

سامۆی هاوڕێ فێرە لەگەڵ خۆئامادەکردنی بۆ بڵاوکردنەوەی هەر بەرهەمێکی تازە لە ڕێگەی ڕیکلام و ڤیدۆکانەوە سەرەنجی هاندەرانی بۆ خۆی ڕابکێشێت. بەبێ ئەوەی لە ڤیدیۆ و ڕێکلامەکان هیچ ئاماژەیەک بەڕاگەیاندنی هیچ شتێک نوێ بکرێت. ئەوەتا لەم ڤیدیۆیەی کە لەسەر کەناڵی تایبەتی خۆیان لە یوتیوب بڵاویان کردوەتەوە ئاماژە بە شتێک نوێ دەکات بۆ ساڵی داهاتوو ٢٠١٣.
شایەنی باسە ڤیدیۆکە ١٨ چرکەیە و بە ٢٠١٣ دەست پێدەکات و پاشان بەگەورەیی دەنوسرێت “جیهان چاوەڕێ دەکات” پاشان وشەکانی داهێنان و بیرۆکە و چەندین وشەی تری بریقەدار دەردەکەون و دەنوسرێت شتێکی نوێ پاشان دەنوسرێت ئامادەبە لە ٨ بۆ ١١ی مانگی یەکەمی ٢٠١٣ و ڤیدیۆکە کۆتای دێت. دەبێت چی بێت سامۆ بۆی ئامادەکردووین؟!
لە ڕاستیدا سامۆ هەر شتێک ڕابگەیەنێت ئەوە چاوەڕوانین بەڵام ئەوەی گرنگە ئەم ڕاگەیاندنە هاوکاتە لەگەڵ پێشەنگای جیهانی Consumer Electronics Show 2013 کە لەساڵی داهاتوو لە لاس ڤێگاس بەڕێوە دەچێت. ئەوەی پێش بینی دەکرێت لەم کۆنگرەیە ئەوەیە کە لەچەند دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە جا یان گالەکسی ٤ یان گالەکسی نۆت ٣ ڕادەگەیەنێت یان شتێکی تازە لە ڕێگایەوە ئێمە نازانین.
ئەمەش ڤیدیۆکە:

سەرچاوە Phonereviews

0 comments:

إرسال تعليق