لەگەڵ نزیک بوونەوەمان لە کۆتای ساڵ کۆمەڵێک لە لێکۆڵەرەوانی بواری خزمەتگوزاری تەکنەلۆژیای زانیاری هەڵدەستن بە دیاری کردنی ئەو داهێنانە گرنگ و بەرچاوانەی لەم ساڵدا واتە ساڵی ٢٠١٢ دا داهێنراون
لەگەڵ تایبەت کردنی چەندین ڕیزبەند و لێکۆڵینەوە ی ئەو داهێنانە بۆ بواری مۆبایل و کۆمپیوتەر ئەمانەی لای خوارەوەش لە گرنگترین ١٠ داهێنانە گرنگ و بەرچاوەکانی بواری مۆبایل و کۆمپوتەرە.
iPad 3
کاتێک کۆمپانیای ئەپڵ نەوەی سێیەمی لە کۆمپیوتەرە ڕووتەختی یە بەناوبانگەکەی خۆی بەناوی (ئایپاد ٣) دروست کرد کە لەپێشتر (ئایپاد ٢) لە هەمان شێوە بوو
جیاوازی گرنگ لەگەڵ ئایپاد دوو ئەوەیە کە (ئایپاد ٣) بە ووردییەکی زۆر جوان بە وردبینی 1536×2048 پێکسڵ کە هاوشێوەی نیە بەتایبەت بۆ خوێندنەوە بە وێنەیەکی زۆر جوان لە دواتر هەردوو کۆمپانیای سامسۆنگ و گۆگڵ کۆمپیوتەری ڕووتەختی نیکسوس ١٠ یان دروست کرد بە ووردبینی 1600×2560 پێکسڵ لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا ئەپڵ پێشەنگەو لەم لیستەدا هەیە لەبەر ئەوەی یەکەمجار لە لایەن ئەپڵەوە ئەم ووردبینییە بەرز کرایەوە بۆ 1536×2048
Windows 8
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەم ساڵدا نوێترین جۆری سیستەمی ئیشپێکردنی کۆمپیوتەر(operating system) راگەیاند کە ڕووکارێکی تەواو جیاوازی لەگەڵ ویندۆزەکانی پێشتر هەیە و لەگەڵ ئەو شاشە تەچەکان (ئەو شاشەیەی کە بەدەست لێدان ئیش دەکات ) ئەوەی ئەم ویندۆزەی لەم ڕیزبەندییەدا داناوە ئەوەی کە ئەتوانێت لەهەردوو جیهانی کۆمپیوتەری ئاسای و کۆمپیوتەرە ڕووتەختەکاندا(تابلێتەکان) ئیش بکات و خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی سادەو ساکار لە خزمەتی بەکار هێنەران بهێنێت.
Samsung Galaxy Note II
کاتێک کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی (گالاکسی نۆت)ی دروست کرد یەکەم جار،زۆرێک باوەڕیان وابوو کە ناتوانێت سەرکەوتنی بەرچاو و پێویست بەدەست بهێنێت ئەوەش لەبەر گەورەی شاشەکەی بە قەبارەی ٥.٣ ئینچ
بەڵام بە پێچەوانەی بۆچونەکان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا کاتێک ئەویش دوای ئەوەی توانی وەکو مۆبایل و تابلێتیش خزمەت بکات ئەویش بە کۆنتڕۆڵ کردنی شاشەکە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە ڕێگەی پێنووسە تایبەتەکەیەوە
ئەم سەرکەوتنەی گالاکسی نۆد وای لە سامسۆنگ کرد کە بەردەوام بێت بۆیە هەر ئەمساڵ گالاکسی نۆد ٢ی دروست کرد بە شاشەیەکی قەبارە گەورەترو بە قەبارەی ٥.٥ S Pen ئینچ لەگەڵ پێنووسێکی نوێ بەناوی
بەکارهێن ئەتوانێت تێکست بنووسێت بە شێوەیەک زۆر نزیکە لە نووسین لەسەر کاغەز
ئەمەش وای لە گالاکسی نۆت ٢ کرد یەکێک بێت لە داهێنانە گرنگ و بەرچاوەکان ی ساڵی ٢٠١٢.
Google Nexus 7
ئەم داهێنانە کە لەلایەن کۆمپانیای گۆگڵەوە دروست کرا لەگەڵ شەریکەی ئەسوس ی تایوانی توانیان تابلێت بە قەبارەی ٧ ئینچ بخەنە بازارەوە پێش نێکسوس ٧
وە پێش ئەمان هەموو تابلێتەکان بە قەبارەی ٧ ئینچ زۆر لاواز بوون لە ڕووی خزمەتگوزارییی و تایبەتمەند هەژار بوون ،ئەم تابلێتەی گۆگڵ توانی بەشێوەیەکی بەرچاو کۆنتڕۆڵی بازاڕی تابلێتەکان بکا توانی ببێتە پاڵنەرێک بۆ کۆمپانیای ئەپڵ بۆ دروست کردنی ئایپاد مینی وەکو ڕکابەرێک .
MacBook Pro with Retina Display
کۆمپانیای ئەپڵ بە دروست کردنی لاپتۆپی جۆری( ماک بووک پرۆ ) بە شاشەیەکی ١٣ یاخود ١٥ ئینچی لە جۆری ڕیتینا بە ووردی 1880×2880 پێکسڵ کە ئەمەش بووە هۆی جیاوازییەکی گەورە لە نێوان خۆی و ڕکابەرە هەرە نزیکەکانی لە جیهان لاپتۆپ .
Samsung Galaxy S III
گالاکسی ئێس ٣ کە مۆدێلێکی نوێی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ە و یەکێکە لە داهێنانە گرنگەکانی جیهانی مۆبایل کە توانی کۆنتڕۆڵی بازاڕەکانی مۆبایل بکات لە ساڵی ٢٠١٢.
HTC One X
ئەگەر گالاکسی ئێس ٣ پرۆسێسەری سێ ناوەکی هەبێت ئەوا وەن ئێکس کە بەرهەمی ئێچ تی سی ە پرۆسێسەرێکی چوار ناوەکی هەیە کە بەیەکەم مۆبایل بەو پرۆسێسەرە بەرزەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢ ئەژمار دەکرێت
لەگەڵ شاشەیەکی ٤.٧ ئینچی و بە ووردبینی 1280×720 پێکسڵ لە جۆری
Android 4.1 Jelly Bean
سیستەمی ئیش پێکردنی مۆبایلەکان ئەندرۆید لەلایەن گۆگڵەوە ئامادەیی هەیە لەم ڕیزبەندییەدا و بەتایبەتیش ئەوەی ئەمساڵ کە نوێترین ڤێرژنی ٤.١ بەناوی (Jelly Bean) کە لە دیارترین سیستەمەکانی ئیش پێکردنی مۆبایلە لە ساڵی ٢٠١٢ دا کە بەشێوەیەکی بەرچاو جیاوازی پۆسەتیڤی هەیە وە خێراترە لە ڤێرژنەکانی پێش خۆی ...هەروەها ئەپڵیکەیشنێکی نوێ ی دەنگی تێدایە بۆ پرسیار کردن و وەڵام دانەوە بەناوی Google Now بە خێراییەکی سەرنج ڕاکێش.
Amazon Kindle Paperwhite
لەگەڵ بوونی هەموو ئەو ویستە زۆرە لەسەر تابلێتەکان وە بڵاو بوونەوەی زیاتری ڕۆژ بە ڕۆژی بەڵام زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تابلێتەکان ئامێری ئەمازۆن کیندڵ پەیپەوایت (Amazon Kindle Paperwhite) یان پێ باشترە کە باترییەکی بەهێزتری هەیە وەک لە تابلێتەکان لە ڕووی مانەوەی ووزە تێیاندا کە خوێندنەوە لەسەر شاشەی ئەم ئامێرە زۆر نزیکە لەوەی کاغەزی ئاسای بەکار بێت
iPhone 5
کۆتا جۆری مۆبایلی ئەپڵ ناسراو بە ئایفۆن بەناوی ئایفۆن ٥ کە بەرچاوترین و پڕفرۆشترین مۆبایلە لە ئێستادا کە بە سیستەمی ئیش پێکردنی iOS 6 ئیش دەکات کە چەندین چاکسازی و نوێکاری تێدا کراوە بە بەراورد کردن لەگەڵ مۆدێلەکانی پێش خۆی ،خێراترە بە جۆرێک کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕاگەیەنراوێکیدا دەڵێت ((باشترین مۆبایلە هەتاوەکو ئێستا دروستمان کرد بێت )).
aitnews سەرچاوە:
|
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 comments:
إرسال تعليق