ستیف سنۆفسکی سەرۆکی بەشی ویندۆز لە مایکرۆسۆفت لەناکاو کۆمپانیا بەجێدەهێلێت.


ستیف سنۆفسکی سەرۆکی بەشی ویندۆز لە مایکرۆسۆفت دوای 23 ساڵ خزمەت و کەمتر لە ٣ هەفتە لەدوای ڕاگەیاندنی ویندۆز ٨ کۆمپانیا بەجێ دەهێلێت. کاک سنۆفسکی ٤٧ ساڵ پێشڕەوایەتی وەشاندنی دوو وەشانی ویندۆزی کردووە کە بریتین لە وەشانی ویندۆز ٧ی ساڵی ٢٠٠٩ و وەشانی ویندۆز ٨ی ئەمساڵ بەڵام ئەوەی جێگای سەرەنجە لەناکاو بەجێهێشتنی سەرۆکی بەشێکی ئەوا گەورە و لە کۆمپانیایەکی ئەوا گەورە چەند پرسیار و دەنگۆ دێنێتە گۆڕەپان. یەکێک لەو دەنگۆیانەی کە لە سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە بڵاوبووەتەوە دەڵێت ستیفن سنۆفسکی هەستی بەوە کردووە کە شایەنی بوونە بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و جێگای ستیف باڵمەر بگرێتەوە بەڵام هەڕەشەی لێکراوە سەبارەت بەم داواکارییە و دوای لێکراوە کۆمپانیا بەجێ بهێلێت.
ئەمانە و چەندین ڕاپۆرتی تر لەسەر پێگەکانی AllthingsD و cnet و ..هتد بڵاوکراونەتەوە چەندین دەنگۆ و پڕوپاگەندە هەن لەپشتی بەجێهێشتنی ستیف سنۆفسکی. ئەمە لەکاتێکدا لە پێگەیەکی تر ئاماژە بەوە کراوە کە ستیف سنۆفسکی بە فەرمانبەرانی مایکرۆسۆفتی وتووە واز لە فسکە فسک بهێنن سەبارەت بە هۆی بەجێهێشتتنی من چوونکە ئەوە بابەتێکی تایبەت و هەڵبژاردنێکی کەسی خۆمە.
سەرچاوە ۆڵ ستریت جۆرناڵ + BGR

0 comments:

إرسال تعليق