کۆمپانیای گوگڵ چاکسازی لە دواین ڤێرژنی وێبگەڕی گۆگڵ کرۆم دەکات ، سێ شمەی ڕابرد و کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند لە دواین ڤێرژنی وێبگەڕەکەیاندا چاکسازی و پشتگیری بۆ یاریە سێ دوریەکان کراوە، لە چاکسازیەکەدا سیستەمی”Java Script API” بە کارهێنراوە کە توانا مشکی کۆمپیوتەرەکە زیاد دەکات بۆ دەست بەسەرداگرتن و کۆنترۆڵ کردنی پێکهاتە سێ دوریەکان لە ڕوبەری دیاریکراو وێبگەڕەکەدا. لە ڤێرژنی ٢٢ ی وێبگەڕی گۆگڵ کرۆمدا لایەنە لاوازەکان و تەکنیکە جیاوازەکانی هاککردن لەبەر چاوگیراوە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری ، بە تایبەتی لە پێکهاتەی ویندۆس هەشت دا . کۆمپانیای گۆگڵ ئاماژەی دا بری ٥،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی دەبەخشێت بە هەر پرۆگرامەرێک بەرانبەر بە نیشاندانی هەر خاڵێکی لاوازی بەرگری لە پێکهاتەی وێبگەڕەکەدا.
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 comments:
إرسال تعليق