کێشە گەورەکەی ئای فۆن چارەسەرکرا





دوای چەندین گلەی و گازندەی بەکارهێنەران و هەوادارانی مۆبایلی ئایفۆن و بەتایبەت دوای ئەپدەیتی (نوێکردنەوەی)سیستەمی ئای ئۆ ئێس بۆ (ئایفۆنی ٥)  سەبارەت بەو کێشانەی لە خزمەتگوزاری گۆگڵ مەپ ڕوویدا وەکو بوونی داتای هەڵە، گۆگڵ مەپ توانی دووبارە خزمەتگوزارییەکانی خۆی پێشکەشی بەکارهێنەرانی ئایفۆن بکاتەوە.
دانیاڵ گراف بەڕێوەبەری گۆگڵ مەپ (نەخشەی گۆگڵ) بۆ مۆبایل لە بلۆگ پۆستی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند کە لە ئێستادا توانییویانە کێشەکانی گۆگڵ مەپ چارەسەر بکەن و بەکارهێنەرانی دڵنیا کردەوە کەلە ئێستادا ئەتوانن سودی لێببین بە شێوەکی ڕوونتر و جوانتر لە پێشوو کە هەبوو.

هەروەها داوای لێبوردنی  لە هەموو بەکارهێنەرانی ئای فۆن کرد بەهۆی ئەو کێشانەوە کە پێشتر هەبوون لە گۆگڵ مەپدا ، ئەمە لە کاتێکدا چەندین سکاڵا لەسەر گۆگڵ مەپ تۆمار کرا بەتایبەت لە ئوستورالیا کە ڤێرژنە کۆنەکەو مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیانی ئەو ووڵاتە دروست کردبوو.

لەلایەکی ترەوە گۆگڵ ڕایگەیاند کە ئەم ڤێرژنە تازەیە زیاتر لە ٤٠ ووڵات و بە ٢٩ زمان کاردەکات بە زمانەکانی ئینگلیزی ، چینی ، هۆڵەندی ، فەره‌نسی ، ئەڵمانی، ئیتاڵی، یابانی و ئیسپانی‌.

نەخشەی گۆگڵ : بریتیە لە ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بۆ گەڕان و دەست نیشان کردنی هەموو ناونیشانەکان لە تەواوی سەرزەوی دا و بە سیستەمی جی پی ئێس کە بێ بەرامبەرە ئیش دەکات، بەکارهێن ئەتوانێت سودی لێبینێت  لە دۆزینەوەی شوێنەکان دا و چەندین خزمەگوزاریی لاوەکیشی گرتۆتە خۆی وەکو دەست نیشان کردنی شوێنی بەکار هێن لەسەر زەوی و بینیی هەموو ناوچەکان لە ڕێگەی مانگی دەست کرد و نەخشەوە لە نوێترین ئەپدەیتیشدا کە ماوەیەکە بەردەستە بەشێوەی سێ رەهەندی(3D) بەکارهێنه‌رانی‌ ئەتوانێت سوودمەند ببێ.

سەرچاوە: گۆگڵ نیوز

0 comments:

إرسال تعليق