كۆمپانیای گۆگڵ ئاشكرای كرد به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به گۆگڵ (گۆگڵ پڵه‌س) ٥٠٠ ملیۆن به‌كارهێنی تێپه‌ڕاند. كۆمپانیای گۆگڵ ڕایگه‌یاند كه ٢٣٥ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری گۆگڵ پڵه‌س هه‌ن كه ڕۆژانه ئه‌كاونته‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و چالاكییان هه‌یه. چالاكییه ڕۆژانه‌كان وه‌كو دانانی پڵه‌س (هه‌روه‌ك لایك وایه كه له فه‌یسبووكدا هه‌یه) له‌سه‌ر وێنه و بابه‌ته‌كان و به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاری ڤیدیۆ چات كه له گۆگڵ پڵه‌سدا پێی ده‌وترێت hangoute كه له‌توانایدا هه‌یه به‌كارهێن له‌یه‌ك كاتدا ڤیدیۆ چات بكات له‌گه‌ڵ ١٠ كه‌سدا. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆمپانیای ناوبراو له حوزه‌یرانی ڕابردوودا ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی گه‌یشتۆته ٢٥٠ ملیۆن كه ته‌نها ١٥٠ ملیۆن له به‌كارهێنه‌ران چالاكی ڕۆژانه‌یان هه‌یه. كۆمپانیای ناوبراو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره له به‌كارهێنه‌ران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیانه‌ی كه كۆمپانیا پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌رانی گۆگڵ پڵه‌سی كردووه و دانانی خزمه‌تگوزاری گۆگڵ كۆمیونیتیgoogle community كه هاوشێوه‌ی فه‌یسبووكه به‌كارهێن ده‌توانێت چات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بكات و بۆچوونی (كۆمێنت)ی خۆی بنووسێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنگه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداربووان. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه‌ی گۆگڵ پڵه‌س ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی كۆمپانیای گۆگڵه ئه‌وه‌یه كه ١٣٥ ملیۆن له به‌كارهێنه‌رانی گۆگڵ پڵه‌س زانیاری ته‌واویان نییه له چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان و یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی گۆگڵ پڵه‌س ئه‌وه‌یه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ئیمه‌یڵ بنێرێ به‌قه‌باره‌ی ١٠ گێگابایت له‌گه‌ڵ سه‌یڤكردنی فایله‌كانی له خزمه‌تگوزاریی سكای درایڤ به قه‌باره‌ی ٧ گێگا بایت كه پێده‌چێت ئه‌م قه‌باره‌یه بۆ ساڵی ئاینده زیاد بكرێت. سه‌رچاوه: echcrunch |
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 comments:
إرسال تعليق