گرێبەستێکی AMD ئەپڵیکەیشنەکانی ئەندرۆید دێنێتە ناو ویندۆز ٨.



لە کۆتایدا هەندێک لە کۆمپیوتەر و لایتۆپە ویندۆز هەشتەکان زیاتر ئەپڵیکەیشنەکانی ئەندرۆیدیان لەسەر دەبێت وەک لەو ئەپڵیکەیشنانەی تایبەت بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز نوسراون. بەشە پێکهاتووەکانی دەوری ئەو چیپانەی کە لەلایەن AMDـیەوە دروستککراون لەمەودوا بە چاکسازییەوە ئەپڵیکەیشنەکانی ئەندرۆیدیان لەسەر ئیش دەکات. لە هاریکارێکی نێوان AMD و کۆمپانیای نەرمەکاڵای Bluestacks ڕێگە بە ئامێرەکان دەدات  ئەو ٥٠٠ هەزار ئەپڵیکەیشنەی کە عادەتەن لەسەر مۆبایلە ئەندرۆیدەکان هەن لەسەر ئەوانیش ئیش بکەن. بە پێچەوانە ئەوەوە و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان مایکرۆسۆفت ڕێژەیەکی کەمی ئەپڵیکەیشنی تایبەت دیزاینکراو بە ویندۆز هەشتی هەیە.
ئەپڵیکەیشنەکانی ئەندرۆید لە ڕێگەی پلەیەری تایبەتی AMD بەناوی AppZone ئامادەدەبن و لەناو ئەمەدا کۆدێک هەیە کە Bluestacks گەشەی پێدەدات ڕێگەدەدات بە ئەپڵیکەیشنی مۆبایلەکان لەسەر دێسکتۆپ و لاپتۆپ و تابلێتەکانیش کاربکەن.
AMD چەند گۆڕانکارییەکی لە ناوەڕۆکی کۆدی پرۆسێسەر و گرافیک کاردەکانی ئەنجام داوە بۆ دڵنیابوونەوەی ئیشکردنی ئەو ئەپلیکەیشنانەی کە بۆ شاشەی بچوکی مۆبایلەکان دروستکراون لەسەر شاشەی گەورتر باش ئیش بکەن و باش دەربکەون.
جەنگی کۆگاکان
ئەم گرێبەستە مانای ئەوەیە کە ئامێرە AMD بنچینە کراوەکان لە داهاتوودا بە تێکهەڵکێشکراوی لەگەڵ AppZone ڕەوانەی بازاڕ دەکرێن. ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە ئەپڵیکەیشن وگەیمەکانی وەکو Filpboard و Fruit Ninja لەسەر کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی تریان ئیش پێ بکەن. هەروەها ئەم پلەیەرە  ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە هاوکاتبونێک لە نێوان کۆمپیوتەرەکانیان و مۆبایل و تابلێتە ئەندرۆیدەکان دروست بکەن.
لەگەڵ ئەوەی کە ویندۆز هەشت بە شێوەیەک گەشەی پێدراوە کە لەگەڵ ئامێرە پۆرتەبڵەکانی وەکو تابلێتەکان ئیش بکات و هەروەها مایکرۆسۆفت کاردەکات بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی فراوان بۆ ئەپڵیکەیشنەکان لەسەر سیستەمی وینۆز هەشت ئەمە هەرچەندە هەندێک ڕاپۆرت پشتراستی دەکنەوە کە بە تەنها یەک مانگ دوای دەرچوونی ویندۆز هەشت ڕێژەی ئەپلیکەیشنەکانی ناو کۆگای ویندۆز هەشت لە ٢٠٠٠ زیاتر نەبووە.
بەرنامەی Bluesatcksی ئیشپێکەری ئەپلیکەیشنەکانی ئەندرۆید لەسەر ئامێرە بە ئینتێڵ بنچینەکراوەکانیش کارەکات بە ماکی ئەپلیشەوە بەڵام بۆ ئیشپێکردنی ئەپلیکەیشنەکانی ئەنرۆید لەسەریان پێویستە Bluestacksـت دامەزراندبێت. شایەنی باشە کە کۆمپانیای Bluestacks لەگەڵ کۆمپانیاکانی تری دروستکەری کۆمپیوتەر گفتوگۆی کردووە سەبارەت بە دانانی بەرنامەی Bluestacks لەسەر ئامێرەکان پێش ئەوەی بکەوێتە دەستی بەکاربەر.
سەرچاوە BBC

0 comments:

إرسال تعليق