زۆر جار به‌لامانه‌وه گران بووه كه په‌ڕه‌یه‌ك نووسراوێكی له‌سه‌ر بووبێت بمانه‌وێت وه‌ریبگێڕین بۆ زمانێك ، ناچار بووین وشه‌كان له كۆمپیوته‌ره‌كانمان یان مۆبایله‌كانمان ده‌ستمان كردووه به نووسینه‌وه‌ی تا وه‌ریبگێڕینه سه‌ر زمانێكی تر، بۆیه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئێستا له سیسته‌می ئیشپێكردنی ویندۆز فۆنی 8 هه‌ستا به تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی وه‌رگێڕه‌ری بینگ ((Bing Translator كه ئه‌م كاره‌مان بۆ ئاسان ده‌كات كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی ناوناوه Lens)).
ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕێگه به به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و مۆبایله زیره‌كانه ده‌دات كه به سیسته‌می ویندۆز فۆن 8 كار ده‌كه‌ن وه‌ك نۆكیا كه له ڕێگای كامێره‌كه‌یانه‌وه وێنه‌ی ئه‌و نوسراوه بگرن كه ده‌یانه‌وێت وه‌ری بگێڕن، ئه‌ویش وه‌رگێڕانیان بۆ ده‌كات.
پێشتر ئه‌م به‌رنامه‌یه توانای وه‌رگێڕانی ده‌نگی و نو‌وسینی هه‌بوو، ئێستا ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌شی بۆ زیادكراوه. یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تری كه ئه‌م ڤێرژنه تازه‌یه‌ی كه به‌ناوی (2.5) ه‌وه هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه ده‌توانیت زمانه‌كان دابه‌زێنیته ناو مۆبایله‌كه‌ت و پێویستت به ئینته‌رنێت نه‌بێت، ئێستا له ڕێگه‌ی گه‌نجینه‌ی به‌رنامه‌ی ویندۆز فۆن- ه‌وه ده‌توانیت دایبه‌زێنیت و به خۆڕاییه.
به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ته‌نها زمانه‌كانی (ئینگلیزی، فه‌رنسی ، ئیسپانی،ئه‌ڵمانی ،چینی) تێدا دابه‌زێنراوه به‌م زوانه زمانه‌كانی تری بۆ زیاد ده‌كرێت .
|
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 comments:
إرسال تعليق