بەشێوەیەکی کاتی لەکار کەوتGmail

بەشێوەیەکی کاتی لەکار کەوتGmail


 ـ

زۆرێک لە بەکارهێنەران لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەره‌وه‌ ناڕەزای خۆیان دەربڕی لەبەرامبەر ئەو کێشانەی کە لە خزمەتگوزاریدا ڕوویدا، کە بریتی بوو لە بڕان بەشێوەی کاتی بەردەوام .

بەکارهێنەران دەڵێن : یەکەمجار ئەم خزمەتگوزارییە بۆماوەی ١٠ خولەک لەکارکەوت و پاشان چووەوە باری ئاسایی خۆی، لە دوایدا بەهەمان شێوەی یەکەمجار خزمەتگوزارییەکە وەستاو بوو بە شێوەیەکی بەردەوام لە نەمانی خزمەت گوزارییەکەو گەرانەوەی بۆ باری ئاسایی ،هەروەها بەکارهێنەرانی ئەم خزمەتگوزارییە دەڵێن نەیان توانیوە لەڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە ئیمەیڵەکانیان لەجۆری
Gmail بکەنەوە و پەیامێک نیشاندراوە کە تێیدا نووسراوە کێشە هەیە لە ئیشکردنی ئەم خزمەت گوزارییە، لەهەمانکاتدا ،بەرپرس لە ئاگاداری خزمەتگوزارییەکانی گۆگڵ Apps Status Dashboard هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ئاگاداری خۆیان لە کێشەکە پیشاندا وداوای لێبوردنیان لەبەکارهێنەران کرد و بەڵێنیان دا کە بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر بکەن ،بێ ئەوەی هۆکاری کێشەکە و کاتی چارەسەری کێشەکە دیاری بکەن.
سەرچاوە : VentureBeat
ئامادەکردنی :ئارام احمد

0 comments:

إرسال تعليق